مێشوولە/mêşûle: ن:[ زیند] ئاخرکە، ئاخرگە، ئاخریوک، ئاخویرک، ئاخۆرە، ئاخوەرە، ئاخورک، ئاخیرک، پەخشە، پۆیشی، پێشکە، پێشی( کباک)، پێشیک، پێشیلک، پینگۆک، پێشووکورک، پێشوولە، تەپۆ، تۆفانە، خاکە، شەوسووتکە، کەڵمێش، گمۆرە، مخک، کوڕکوڕۆک، مەرەشە، مەرشە، مەلەشە، مخمخک، مرمرک، هورە : جۆرە میشوولویەکی ووردە، ڕەنگی وەک خۆڵە، لووتێکی درێژی هەیە بۆ هەڵمژین و شوێنی مژینەکەی لەسەر لەشی مرۆڤ خرووی دێنێت، پیس پێوە دەدات.[ ئینگـ: bug].[ لا: phlebotomus].{ پەزیشکی، ل، 65}.
تێبینی |
لە زانستی پۆلێنکردنی زانستی لەبەشی جیهانی زیندەوەر دا، چەشن و جۆری دوو پلەی خشتەڕێژکراوی ناو پۆلێنکردنی زیندەوەرەکان. زۆربەی ئەم ناوانە کە پێکەوەن بۆ گیاندارە دووباڵییەکان هاتووە، هەڵەی تێدایە، یەشتا ساغ نەکراونەتەوە. مەخابن لە ڕووی زیندەوەرزانییەوە زمانی کوردی زۆر هەژارە. |
مێشوولەبەند/mêşûlebend: نتـ: پەشەبەند، پێشی بەند( کباک)، کوللـە،.
مێشوولەی ورد/mêşûley wird: نتـ:
.
.
.
.