جیهانی زیندەوەر/cîhanî zîndewer: نتـ:[ ئاژ ][ جیهان+ ی+ زیندەوەر] زیندەوەر( ئاژەڵ، باڵندە، مێروو، مرۆڤ) بریتییە لە فرەخانەیەکی ئۆرگانیزمی( زیندوو)، وەک پێناسەدەکرێن لە جیهانی زیندەوەر یاخود مێتۆزا : Metazoa دا. زۆربەی گیانەوەرەکان توانای جوڵانەوەیان هەیە، هەموو ئاژەڵێک هێترۆترۆف : Heterotroph ـە، واتا خۆراکی خۆی لە زیندوەری دیکە وەرگرێت یان خۆشی ببێت بە خۆراکی زیندەوەی دیکە، بێجگە لە خواردنی ڕووەک. دەتوانێتیش خۆی بگونجێنێت لەتەک ژینگەدا. بۆ جیاکردنەوەی لە فرەخانەکانی دیکەی وەک کەڕوو و ڕووەک کە خاوەن دیوارەخانەی : Cell wall نانەن، بەڵام زیندەوەر پەردەخانەی :  Cell membrane هەیە.[ لا : Animalia]

پۆلێنکردنی زۆربەی زیندەوەرەکان سەرچاوەیان دەگەرێنێتەوە بۆ جۆری ئاوی لەدوای تەقینەوەی کامبراین : Cambrian explosion کە مێژووەکەی لەدەوروبەری 542 میلۆن ساڵ لەمەوبەرە. وەها مەزەندەدەکرێت کە زیندەوەرەکان پەرەیان بە خۆیان دابێت لە سەردەمی Precambrian وەک قامچیدارەکان : Flagellate. کە گروپێکن سەر بە پرۆتیستەکان : Protist. گیاندارە شانەییەکان : Ctenophora بە کۆنترین زیندەوەر هەژمار دەکرێن. 

بەشێوەیەکی هەرەمەکی دەتواندرێت زیندەوەر دابەش بکرێت بەسەر زیندەوەی بڕبڕەدار و زیندەوەری بێبڕبڕە. زیندەوەرە بڕبڕاگەدارەکان کە پڕپڕەی پشتیان هەیە، نزیکەی 5 ٪ کۆی جۆری زیندەوەرەکان پێکدەهێنێت. ئەمانش ماسی، ووشکاوییەکان، خشۆکییەکان، باڵندە و شیردەرەکانن. زیندەوەرەکانی دیکە کە بێ بڕبڕەن، واتا بڕبڕەی پشتیان نیە، واتا زیندەوەرە نەرمەکان( بۆ وێنە سەدەف، ئەختەپووت، هێلکەشەیتانۆکە / لوولپێچ)، زیندەوەرە جومگەدارەکان( وەک هەزارپێ، مێروو، جاڵجاڵۆکە، کوڵاژدووم، قرژاڵ) کرمی جومگەدار، کرمی دەزووڵەیی، کرمەپانەکان، ئەو گیاندارانەی لەشێوەی شیلان دەچن( وەک سی دەریا / پشەماسی، هەڵالەی دەریا، زیندەوەرە شیلانی)، شانەیی یەکان، کەڕووەکانی دەریا، تێکڕای ئەم ڕشتەی خوێندنە پێیدەگووترێت ئاژەڵناسی : Zoology.     

  پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification

ژیان

شانشینی

هۆبە پۆل پلە تیرە/پەل توخم

 جۆر

live

domain

kingdom phylum class order family genus

speies

جیهانی زیندەوەر پەتکدارەکان  شیردەرەکان  گۆشتخۆرەکان 

Animalia Chordata Mammalia Carnivora

.

.

.

.