بێبڕبڕەکان/bebiřbiřekan: نتـ:[ بێ+ بڕبڕە+ کان] کۆمەڵێکە لە گیانلەبەر یان زیندەوەر کە ستوونی بڕبڕەی پشتی نیە. پێچەوانەی زیندەوەرە بڕبڕەدارەکان. پتر لە 90% هەموو زیندەوەرەکانی سەر گۆی زەوی؛ پێکهاتوون لە زیندەوەرە بێ بڕبڕەکان. ئاژەڵە جۆراوجۆرەکانی وەک ئیسفەنجییەکان، پێ جومگەیییەکان، پێست دڕکاوییەکان، کرمە ئەلقەیییەکان، کرمە دەزوولیییەکان، کرمە پانبووەوەکان، مارمێلکە، مێروو و نەرمۆڵەکان لە خۆدەگرن. زۆربەی بێبڕبڕەکان بە تایبەتی وەک ئافاتێکی کشتوکاڵی، مشەخۆر، یان هۆکارێک بۆ گواستنەوەی هەوکردنی مشەخۆر بۆ مرۆڤ و بڕبڕەدارەکانی تر گرنگن.[ ئینگـ: invertebrates] 

بێبڕبڕەدار/bebiřbiředar: نتـ:[ بێ+ بڕبڕە+ دار] bêbirrbirredar( کباک). 

.

.

.

.