بێ¹/: ن:[ ئاڤێستایی : %I: ڤی، ڤێ ] با.

.

.

______________________

بێ²/: ن:

1 – ناوی دووەمین پیتە بە ئەلفەبێتی عەرەبی و لاتینی یە( ب : B )، وە یەكەمین تیپی دەنگدارە لە زمانی کوردییدا. 

2 – با، جولانی با.

3 – میوەی داری بەی : بەهێ.

4 – بەیانە، بەی، بەهێ، بیهۆرک.

.

.

_________________________

بێ ³ /: ف:[ دۆخی داخوازییە لەلێكەرەی( هاتن و ڕۆیشتن)، لە چاووگی ( ئەی : ya )دا داڕژاوە، لە گەردانی كاریش دا وەها خۆی دەنوێنێت

:: بێم ( ب+ ئێ+ م) بان

:: دەبێ( دە+ ب+ ئێ)] وەرە، بەێه، بەو.

:: بێ بۆ ئێرە.

.

.

_____________________

بێ /bê: ئاک:[ وێنە سادەكەی (بێ )یەو وێنە لێكدراوەكەی (بەبێ)یە]

1 – بەجگە، بێجگە، جگە، ژبل، هی لە ، بێژگە.

:: بێ تۆدونیا كاولە.

:: بەبێ تۆ ناچمە سەفەر: لێرەدا نەرێی هاورێیەتی دەكات).

2 – لەپێش ووشەوە نەبوون دەگەیەنێت.

:: بێ پارە گوزەران ناكرێت،

:: بێ كارە هەموولێی بێزارە

لێرەدا نەرێی وجود دەكات. 

:: ئاهەنگی بێ مۆسیقا ناخۆشە.

لێرەدا نەرێی بەشداربوونە.

:: كوتاڵەكەم بەبێ مقەست بڕی

لێرەدا نەرێی هۆ دەكات ( بە) داخوازی دەكات.

3 – پاش ووشە: بوێ، ببێ، واتادەدات.

:: ئەگەر وابێت دەبیێ پیاوێ چاك بێت.

4 – پیتی دەربواردن : بەبێ

:: ئەم ئەسپە بەبێ زینەكەی بەچەندە؟.

بەبێ/bebê: ئاکتـ:[ بە+ بێ] بەتەنها، بێجگە

:: بەبێ ئەو، پەنجە بە ئاو دا ناکات. (ئد) : هیچ کارێک بەبێ ئاگاداری ئەو ناکات.

{ تێبـ: لە واتادا بەرانبەر ئامرازی نەرێ ( a ، an)ی لاتینی و ئینگلیزی دەوەستێت وەك : asexual ،abnormal ئەوجا زۆر بە ووردی تەماشایی( ئامورتات) بكەن لە ئاڤێستادا بەواتای( نەمردنی) دێت}.

.

.

.

.