گازر/gazir: ن:[ پەهلەوی: gazar]
1 – [ کۆن][ پیشە] پارچەی بەنی و لۆکەی بەڕێگای شووشتن بەم جۆرە سپی دەکرێتەوە : جاوی خۆکردی چەند کاتژمێرێک لە نێو پەینی دەگرن، پاشان هێندەی دەشۆن و بە کوتەک دەیکوتن هەتا ڕەنگی زەردی شییاکەی بەردەدات و زۆر سپی دەبێت.{ گیوی، ل، 804}.
2 – جلشۆر، قەسار.[ ئینگـ: Launderer]{ هەمبانەبۆرینە، ل، 682}.
گازرانی/gaziranî: ن:[ پۆشاک] ناوی جۆرە کوتاڵێکی پیاوانەیە.{ وشەنامە، ل، 793}.
گازرکار/gazir: نفا:[ گازر+ کار] ئەو کەسەی کە کوتاڵ و کاڵا ڕەنگ دەکات.
گازرکەر/gazirker: نفا: کەسێکە کە شت گازر بکات.{ خاڵ، ل، 391}.
گازرکردن/gazirkirdin: کتپ: شووشتنی جاو و هەڵکوتانێتی بۆ سپیبوونەوە.
گازری/gazirî: نچ: هەر تشتێک پەیوەندی بە گازرەوە هەبێت.
.
.
.
.