دەرهاتگ/derhatig: ئانفا:[ رۆژک، سنـ][ دەرهاتن] دەرهاتوو.

1 – دەركێشڕاو بۆ دەرەوە،

2 – فێرەكاركراو، ڕاهێندراو.

دەرهاتن/derhatin: كتن:[ دەر+ هاتن]

1 – كۆتای بەژیانهێنان، كێشران، كنیان.{ مەردۆخ، ب، ل، } 

:: گیان دەرهاتن :c  گیان کێشران. 

2 – سەوزبوون، سەرهەڵدان، چەكەرەكێشان، سەردەرهێنان بۆشینایی.

3 – خۆركەفتن، سەردەرهێنان، سەرهەڵادران، هەڵاتن، هەڵهاتن : دەرکەوتن لە ئاسۆوە، دەركەوتنی رۆژ، مانگو ئەستێرە.

4 – دەركێشان، کێشیان : بۆ تیروخەنجەروكێرد.

:: هەڵکێشرانی شمشێر. 

5 – سەركێشی كردن. 

:: دەرهاتن لەژێرڕكێفی ئاغا.

6 – پوختەبوون تەواوبوونی شتێک : لێبوونەوە، هاتنەدەر، دەرچوون. 

:: گاسنەكە لای ئاسنگەرە دەرهات.

7 – لەجێچوونی ئەندامی لەش

:: سامان دەستی دەرهاتووە.

8 – ئاومسین، هەڵماسیان، پەنام، پەشام، ئاوسان

:: زامەكی دەرهاتووە.

9 – ڕاهاتن لەكار.

10 -[ هـ] بەرامای.

دەرهاتوو/derhatû: ئانفا:[ دەرهاتن] دەراتوو، دەركەوتوو : مەردووم، شتێک، یان بابەتێک پوختە بووبێت.

:: شەپۆل پارێزەرێكی دەرهاتووە :c لەكارەكەی خۆی بەتەواوی شارەزابووە.

تیادەرهاتن/tiyaderhatin: كتن:[ تیا+ دەرهاتن]

جیقدەرهاتن/cîqderhatin: كتن:[ جیق+ دەرهاتن]

1 – ناوزگ و هەناوبڵاوبوون. 

:: ڕێکم کوشی جیقی دەرهات.{ مەردۆخ، ب، ل، }

2 – فلیقانەوە. 

جاڤدەرهاتن/çavderhatin: كتن:

دایقدەرهاتن/dayiqderhatin: كتن:[ دایق+ دەرهاتن] چارەکردنگەردەن گرتن : بەرەنگاربوونەوە گرتنەئەستۆ.{ مەردۆخ، ب، ل، } 

ددان دەرهاتن/ddianderhatin: كتن:[ ددان+ دەرهاتن] سەوزبوون، سەردەرهێنان، ڕوان. 

دڵدەرهاتن/diľderhatin: كتن:[ دڵ+ دەرهاتن] سوێ بوونەوە

گیان دەرهاتن/giyanderhatin: كتن:[ گیان+ دەرهاتن]

لەپێست دەرهاتن/lepêst derhatin: كتن:[ لەپێست+ دەرهاتن] گوران( خوار). 

لێدەرهاتن/lêderhatin: كتن:

هەناسەدەرهاتن/henasederhatin: كتن:[ هەناسە+ دەرهاتن] نەفەس کێشان، هەناسەدان

.

.

.

.