واڵ ¹ /waľ: ئان:[ هـ

1 –  بڵاو، گوشاد، وڵا( کباش)، وڵاو : شتی کراوەی دەم پان.{ خاڵ، ل، 488.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 724}{ فەرهەنگی باشوور، ل، 770}

2 – پان، پەل، گوشاد.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 905} 

واڵا/waľa: ن:[ هـ][ کە]

1 – ئاوەڵە، سەرنەپۆشراو، ڤالا( کباک وەلا، واڵاکراوەوە.{ گیو، ل، 895}.  

2 – بەتاڵ و بێ ناوەڕۆک. 

3 – ڕاڤە _ ڕاوە. 

واڵاکران/waľakiran: کتپ:[ هـ] ڕاڤەکران _ ڕاوەکران.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 906} 

واڵاکراو/waľakiraw: ئانفا:[ هـ] ڕاڤەکراو _ ڕاوەکراو. 

واڵاکراوەوە/waľakirawewe: کتپ:[ هـ] ڕاڤەکراوەوە _ ڕاوەکراوەوە. 

واڵاکردن/waľakirdin: کتن:[ هـ] ڕاڤەکردن _ ڕاوەکردن. 

.

.

______________

واڵ ² /waľ: ئان:[ هـ] شتی گێڕ و لار و خوار.{ وشەنامە، ل، 978} 

واڵە/waľe: ن:[ مێک] لەقین و خوار سووڕانی تەگەرەی ماشێن، لەکاتی ڕۆیشتنی دا.{ ڕێژگە، ل، 262} 

:: تەگەرەی ئەو ماشێنە واڵە دەکات، دەرنەپەڕێت باشە.

واڵ بییەی/waľ bîyey: کتن:[ هـ]

واڵکەر/waľker: ف:[ هـ] گێڕوخوارکەر. 

واڵ کریا/waľkirya: ف:[ هـ] واڵ کریێ : گێڕوخوارکراو. 

واڵ کریای/waľkiryay: کتپ:[ هـ] گێڕوخوارکران. 

واڵ کەرڎەی/waľkerđey: کتپ:[ هـ] گێڕوخوارکردن. 

.

.

________________

واڵ ³ /waľ: ن:

1 – پارچەی ڕەنگ پەمەیی تەنک کە تارا و جلکی بووکی لێ دروست دەکەن. 

2 – پارچەێ نازگ نیلی ڕەنگ ئەڕاێ پاڵووین لە سەکزی( واڵ) ئۊشن.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 770}

واڵا/waľa: ن:

1 – بێژەن، کەتان : ئاڵا : پارچەی تەنک بۆ دابێژان.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 724}

2 – کاڵا، پارچەی تەنک و شاش.{ گیو، ل، 890}

3 – جلەبووکی کچۆڵان.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 905}

:: ئاڵ و واڵای بووکێ. 

واڵابێژ/waľabêj: نفا:

1 – هێڵەکێکی زۆر وردی سخە، هێندێ شتی پێ دەپێژرێتەوە.{ خاڵ، ل، 488}.  

2 – دابێژراو بە واڵای تەنک.

3 – پارچەی تەنکی شت پێداپێژان. 

واڵاوێت/waľawêt: نتـ:[ هـ] پاڵفتە، واڵابێژ: دابێژراو بە پارچەی شاش.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 724}.  

واڵە/waľe: ن: ئەسپاب.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 906}

واڵ وژ/waľ wij: نتـ:[ کباش] واڵ، وڵا.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 770}

وردەواڵە/wirdewaľe: ن:[ وردە+ واڵە] >< درشت. 

.

.

____________

واڵا 4 /waľa: ن:[ خێز][ هـ] خوشک.{ گیو، ل، 890}.  

واڵە/waľe: ن:[ خێز][ هـ] خوشک.{ هەمبانە بۆرینە، ل، 906}

واڵەزا/waľeza: ن:[ خێز][ هـ] خوشکەزا.{ وشەنامە، ل، 978} 

واڵەزازا/waľezaza: ن:[ خێز][ هـ] خوشکەزازا.

واڵەزازایی/waľezazayî: ن:[ خێز][ هـ] خوشکەزازایی

واڵەزایی/waľezayî: ن:[ خێز][ هـ] خوشکەزایی.

واڵەکێ/waľekê: ن:[ خێز][ هـ] خوشک، خوشکەلێ.{ خاڵ، ل، 488}.   

واڵەیەتی/waľeyetî: ن:[ خێز][ هـ] خوشکایەتی، خوشکێتی.

واڵێ/waľê: ن:[ خێز][ هـ] خوشک، خوەیشک _ خویشک( فە)، دیدە.

واڵێ ئەڎا و تاتەیە/waľê eđa û tateye: ن:[ خێز][ هـ] خوشکی دایک و باوکی. 

واڵێ ئەڎایە/waľê eđaye: ن:[ خێز][ هـ] خوشکی دایکی. 

واڵێ تاتەیە/waľê tateye: ن:[ خێز][ هـ] خوشکی باوکی. 

واڵێ شوتیە/waľê şutiye: ن:[ خێز][ هـ] خوشکی شیریی.{ وشەنامە، ل، 978} 

.

.

.

.