شیرازە ¹ /şîraze: ن:[ پیش]

1 – ڕێزە تەقەڵی پەراوێزی لیباس( جلوبەرگ){ خاڵ، ل، }

2 – جۆرە چنینێکە کەناری ھێندێک شتی پێدەچندرێت بۆ قایمی( توندوتۆڵی){ مەردۆخ، ب ، ل، }

3 – [ ڕۆژنا] تاڵبەنی، بن دوورین : تەنینی تاڵگەلی بنەوەی کتێب( پەرتووک). 

4 – بن دروونی پەڕە کتێب پێکەوە.{ هەمبانە بۆرینە، ل،}

:: پاش ئەوەی کە کڵاش بە ئاخرهات بۆ ئەوە پەگەما کە ڕەنگێکی ڕەشی هەیە بشاردرێتەوە بە ڕوویدا لەمپەڕە و تائەوپەڕ شیرازە  ئەدرێ.{ کڵاشی هەورامان}

شیرازەبەن/şîrazeben: نتـ: ئەو کەسەی بنی کتێب دەدورێت. 

1 – چەرمی باریکی ژێر شیرازە.{ مەردۆخ، ب ، ل، }

2 – کتێبی بن درواو

3 – بەرگی پەراوێز لێنراو

شیرازەبەند/şîrazebend: نتـ: شتێکە کە شیرازە کرابێت.{ هەمبانە بۆرینە، ل، } 

پرسی شیرازەبەندی/pirsî şîrazebendî: نتـ:[ مجـ] واتە دەربڕینی پرسیار یان سەرنج دەربارەی ڕاگرتنی شیرازەی جڤین و دەرنەچوون لە بابەت و کات و… هتد.{ برادۆست، ل، }

.

.

____________

شیرازە ² /şîraze: ن:[ ڕامیا] ڕەوت، نەزم.

:: نەتوانن قیت بنەوەو میزاج و شیرازە ژیانیان لێ تێکدەن.{ کاکۆ قەساب}

:: یادداشتەکان لە ڕۆژەکانی سەرەتای نەخۆشییەکەیدا ڕێکوپێک، بەڵام تا دێ شیرازە و تان وپۆی دێڕەکانی دەشێوێن بەجۆرێک کە لە ڕۆژانی ئاخری ژیانیدا، مرۆڤ تەنیا چەند هێڵێکی ڕەش دەبینێ. بەوجۆرە ئەو بەڵێنییەکەی خۆی کە هەتا›› دوایین هەناسەم بۆ گەل کار دەکەم›› بردەسەر.{ نەبی قادری}

شیرازەتێکچوون/şîrazetêkçûn: کتن:

:: لەم وڵاتەی ئێمەدا شیرازە تێكچوونێ، تێكچوو، تەنانەت بایەخە پیرۆز و بەهاجوانەكانی نەپاراستووە.{ ئەحمەد سالار}

شیرازەتێکدان/şîrazetêkdan: کتن:

شیرازە سروشتییەکان/şîraze siruştîuekan: نتـ:

شیرازەشێواندن/şîrazeşêواندحن: کتن:

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی زاراوەی شیرازە

شیرازەی ئابووری/şîrazey abûrî: نتـ:[ ڕامیا]

شیرازەی جیهانی/şîrazey cîhanî: نتـ:[ ڕامیا][ ئینگـ: World Order]{ زانا کەریم}

شیرازەی خێزانی/şîrazey xêzanî: نتـ:

شیرازەی کار/şîrazey kar: نتـ:

شیرازەی کۆمەڵایەتی/şîrazey komaľayetî: نتـ:

شیرازەی نێودەوڵەتی/şîrazey nêwdewľetî: نتـ:[ ڕامیا][ ئینگـ: International Order]{ Georg Sorensen}

تێکچوونی شیرازەی کۆمەڵایەتی/têkçûnî şîrazey komeľayetî: نتـ:

هەڵوەشانەوەی شیرازە/heľweşaney şîraze: نتـ:

.

.

.

.