کش ¹ /kiş: ڕەگ:[ ڕەگی چاوگی کشان ـە]
کشان/kişan: کتن: کشین،
کشکشاندن/kişkişandin: کتپ: کێشان، درەنگخستن، درەنگی بەسەرداهێنان.
کشکشین/kişkişîn: کتپ:[ کباک] کشان، درەنگ بەسەرداهاتن.
کشی/kişî: ف: بەلەز ڕابوورد.
کشین/kişîn: کتن: خوشین( بۆ مار).
.
.
______________
کش ² /kiş: ئان: بێدەنگ، مات، بێهەست وخوست.
کشومات/kiş: نتـ: ئارام، بێدەنگ، بێخشپە، کژومات، کپ، هیدم، هێمن.
کشوماتی/kiş: نچ: ئارامی، کپی، کژوماتی، بێدەنگی، بێخشپەیی.
بێکش/bêkiş: ئاکتـ:[ بێ+ کش] بێدەنگ، مات.
.
.
_____________
کش ³ /kiş: ن:
1 – [ دەنگ] کششە.
2 – [ واز][ وەرزش] سوواربوونی یەکێک لە ئەندامەکانی شەترەنج بەسەر شا دا.
:: کش مەلیک.
کشە/kişe: ن:[ دەنگ] بۆ دەرکردنی باڵندان بەکاردەهێندرێت.
کششە/kişşe: ن:[ دەنگ] بۆ دەرکردنی باڵندان بەکاردەهێندرێت.
کشک/kişik: ن:[ کباک][ واز][ وەرزش] گەمەی شەترەنج.
کشکش/kişkiş: ن:[ دەنگ]
1 – کشش : بۆ دەرکردنی باڵندان بەکاردەهێندرێت.
2 – کشەکش( ئەردە) لە کاتی هەڵپەڕیندا.
کشکشان/kişkişan: کتن، ن: سەماکردن لەداوەتی کشکش دا.{ گیو، ل، 769}.
.
.
.
.