قەتیس/qetîs: ن: چێوچەلە، قەتیز، گیر: کەسێکە کە لەسەر کارێک دامابێت.{ خاڵ، ل، 341}{ هەژار، 575}.
قەتیسبوون/qetîsbûn: کتن:[ قەتیس+ بوون] دامان لەسەر کارێک.
قەتیسبوونی گەرمی/qetîsbûnî germî: کتن:[ جێۆ][ قەتیسبوون+ ی+ گەرمی] هۆكاری ئەم گەرمبوونەش دەگەڕێتەوە بۆ قەتیس بوونی گەرمی لە بەرگە هەوای گۆی زەوی كە بە دیاردەی( گرین هاوس:Green House) یان ژووری پلاستیكی دەناسرێت و لەئەنجامدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تێكڕای پلەی گەرمی و گۆڕانی كەش وهەوا، ئەو گازانەی كە دەبنە هۆی قەتیس بوونی گەرمی لە بەرگە هەوای گۆی زەوی بەشێوەیەكی سەرەكی بریتین لە گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و گازی میسان.{ زانستی جوگرافیا}.{ ڤیدیۆ}
قەتیسکردن/qetîskirdin: کتپ:[ قەتیس+ کردن] بەندکردن و دەستەوسان کردنی یەکێک لەسەر کارێک.
قەتیسمان/qetîsman: کتپ:[ قەتیس+ مان] دامان.
قەتیسماوە/qetîsmawe: ف:
{
}{ جەلال مەلەکشا}{ ڤیدیۆ}
.
.
___________
قەتیس/qetîs: ئانفا: دەرپەڕیولەلەش، هەڵتۆقیو.
.
.
.
.