ئاشکرابوون/aşkirabûn: کتن:[ ئاشکرا+ بوون]

1- ده‌رکه‌وتن( نهێنی، کار، قسه‌، تشتکەوتنەبەرچاوان، وه‌دیارکه‌وتن، په‌رده‌له‌سه‌رلاچوون(له‌سه‌ر ئیشێکی نهێنی).[ ئینگـ: appearance].{ کەمالنامە، ل، 777}.

2- پەردەدڕان، نهێنی درکاندن. 

:: ئیمرۆش نه‌بێت سبه‌ینێ هه‌ر ئاشکرا ده‌بێت.

:: ئێستا زۆر چاک ئاشکرا بووه‌ دوژمنی میله‌تی کورد کێیه ؟.

(لێک) ئاشکرابوون/lêk)aşkirabûn) : کتن: بۆیه‌کترده‌رکه‌وتن، ده‌ستبۆیه‌کترکه‌وتنه‌ڕوو، خستنه‌ڕوو. یه‌کترناسینه‌وه‌، یه‌کتر وه‌بیرهاتنه‌وه‌، وه‌یادکردنه‌وه.

:‌: هه‌رشه‌به‌قی دا دۆست ودوژمن لێک ئاشکراده‌بن.

.

.

.

.