دۆڵیان/doľiyan: نتـ: دۆڵاو، دۆڵە: ( نێ) ئاشییە، دۆڵدان، دۆڵیدان، ئاوی بارانە، کە لە ناو بەردی قووڵ دادەمێنێتەوە و ڕێبووران لێی دەخۆنەوە.

دۆڵیانە/doľiyane: نتـ:[ تشت][ کهـ، ڕۆژ][ دۆڵیان+ ئە] بانیژەی ئاش، دۆڵاش: ئەو شوێنە، کە دانەی ئاشی تێدەکرێت.

بەردۆڵیان/berdoľiyan: ن: ئەو شوێنەیە لەئاشدا، کە کاتێ ئارد لەدەم بەرداش جووێ دەبێتەوە دەڕژێتە ناوی.

دۆڵاش/doľaş: نتـ:[ ڕەوا][ دۆڵ+ ئاش] دۆڵیانە، سوولاش، قەم، قۆتەرەی ئاشی، قۆتەڵە _ قۆتەڵەی ئاشی، گەوورک، نای.

قۆتەرە: ن:[ هـ] 

1 . ئاشی کوتەک، خۆترە.{ گیوی، ل، 712}.

2 . بارستی ئەستوورایی دار، کۆلکە بەئەندازەی ئەستوورایی دار بارسایی دە

قوتەرە/qutere: ن:[ تشت][ ڕەوا]

1 . قۆتەرە، تەندوورەی ئاشیییە.

2 . دۆر، قووتەرە، کۆتەرە. 

قوتەرەی ئاشی : زاری دۆڵاشی.{ گیوی، ل، 712}. 

قوتەڵە/quteľe: ن:[ گەو] دۆڵاش.

.

.

.

.