تیپ ¹ /tîp: ن:[ ؟ ]

1 – دەستەسووارێک، سەمەر، کۆمەڵێک لەگیاندار یان کۆمەڵێک لەکەس کە پێشەیەکیان هاوبەش بێت.

::  تیپی تۆپی پێ.

:: تیپی مۆسیقای سلێمانی.

:: تیپێک سوار بێرە دا تێپەڕین!.

2 – [ ڕێز] پیت.

تپیەن/tîpen: ئانتـ:[ تیپ +ئەن] کۆمەڵێک لەسوار.

تیپ تیپ/tîp tîp: ئانتـ: دەستەدەستە.

.

.

_________

تیپ²/tîp: ن:[ سەز] بەشێک لە لەشکر.(سریە).

:: تیپێک سوار بێرەدا تێپەڕین.

سەرتیپ/sertîp: ن:[ سەز]  ( ع :  امر سریە):

تیپی بارەگا/tîpî barega: نتـ:[ سەز]

تیپی پشتگیری/tîpî piştgîrî: نتـ:[ سەز]

سەرۆک تیپ/serok tîp: نتـ:[ سەرۆک+ تیپ]

.

.

____________________

تیپ³/tîp: ن:[ فەر: type]

1 – هاووێنە.

:: تیپی هاوڕەگەز، هاوزایند.

2 – شێوەی ڕوواڵەت، شێوەی ئاکار.

:: وازی لێبێنە تیپی خۆیەتی.

تیپ بوون/tîp bûn: کتن:[تیپ+بوون] هاووێنەبوون، هاوجنس بوون.

تیپ لێدان/tîp lêdan: کتن:[ تیپ+ لێدان] خۆجوان کردن، جلی شیک دەبەرکردن، خۆڕازاندنەوە.

.

.

.

.