گورد/gurd: ن:[ پیشە]
1 . پاڵەوان : دارێکە لە کەمەری تەون دادەنرێت.
2 . گورج : شتێکە وەک دانەی جۆڵا، بەڵام ئەم لە بەن درووستکراوە. هەودای ڕایەڵی پێدەڕوات. لەکاتی جۆڵاییدا بەرز و نزم دەبێتەوە بۆ تێهەڵکێشی تەنین.{ خاڵ، ل، 400}
دارگورد/dargurd: نتـ:[ پیشە] پشتچۆڤک : ئەو دارەی پۆی تەونی پێدەکوتن.
.
.
________________
گورد/gurd: ئان:
1 . چابک و بەکار.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 705}.
2 . تاقەت، قوەت.
:: گوردی گرتەوە.
.
.
___________
گورد/gurd: ن: دەرفەت، کیس.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 705}.
:: گوردی خۆی لێ گرت.
گوردگرتن/gurdgirtin: کتن: دەرفەت هێنان، کێس ئانین( کباک)، کیس.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 705}.
.
.
.
.