کرووز/kirûz: ئان:[ کباک] پیری داکەوتوو، هەژار.{ گیو، ل، 766}
کرووزان/kirûz: کتن: نووزانەوە، هەڵپڕووزان.
کڕووز ¹ /kiřûz: ئان: کوڕووز.{ گیو، ل، 766}
1 . ساویای کۆن.
2 . [ کباش] کڵووز، پیری پەککەوتەی کۆماوە.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 318}.
3 . ڕووزە، ناوڵاوی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 613}.
.
.
_________________
کڕووز ² /kiřûz: ف:
1 . کوڕووز : گیاندار و درەختی سیسی بێ کەیف.{ خاڵ، ل، 366}.
2 . دەنگی گریانی لەسەخۆ.
3 . پاڕانەوەی زەلیلانە.
4 . سووتانی پێشە( ئێسک)و موو.{ هەنبانوبۆرینە، ل، 613}.
:: کڕووزە.
کڕووزان/kiřûzan: کتن:
1 . پاڕانەوەی بەنیوە بەگریانەوە.
2 . تووزیانەوەی پێست.
3 . سووتانی ئێسک و موو.
کڕووزانەوە/kiřûzanewe: کتن:[ کڕووزان+ ئەوە] کوڵووزیایۆ( هـ).{ وشەنامە، ل، 766}
1 . کوڕووزانەوە، باسی نەبوونی و نەدارایی کردن لەلای یەکێک.
:: ناڵە و گریانی منداڵ بەهۆی نەخۆشییەوە.{ خاڵ، ل، 366}.
2 . تووزانەوە، جووزانەوە.
:: هەموو لەشم دەکڕووزێتەوە.
3 . پاڕانەوەی زەلیلانە، چڕووسانەوە : زوورانەوەی منداڵ.
کڕووزاندن/kiřûzandin: کتپ:
1 . سووتاندنی ئێسک وموو.
2 . بریتی یە لە بەین بردن.
کڕووزاندنەوە/kiřûzandin: کتپ:
1 . چرووساندنەوە، کزاندنەوە : گریاندنی منداڵ.
2 . کوڵووزنایۆ( هـ){ وشەنامە، ل، 766}
کڕووزانن/kiřûzanin: کتن:[ کباش، ئەردە] کڕووزاندن _ کوڵووزانن، فەوتاندن، لەناوبردن، هەژارخستن: تیابردنی کەسێک.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 318}.
کڕووزە/kiřûz: نتـ: کڕووز.
کڕووزەکڕووز/kiřûzekiřûz: ئانتـ:[ کڕووز+ ئە+ کڕووز] کولووزەکولووزو، کڕووزی زۆر.
کرووزکرن/kirûzkiran: کتن:[ کباک] تاشین، هەڵدانەوەی تووک، وەکرووزاندن.
کڕووزیانەوە/kiřûziyanewe: کتن:[ کباش] کڕووزانەوە _ کلووزیانەوە _ کڵووزیانەوە، کوورووزیانەوە : دەربڕینی نەداری و بێ دەستەڵاتی.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 318}{ گیو، ل، 766}.
بەکڕووز/bekiřûz: ئانتـ:[ بە+ کڕووز]
:: بەکڕووز و نووزە، دەردی دڵ هەڵڕێژ : لاکاییش.
بۆکڕووز/bokiřûz: ئانتـ:[ بۆ+ کڕووز]
1 . بۆنکرووز.
2 . بۆپڕووز( هـ). بۆنی سووتانی لباد و خوری … هتد.{ گیو، ل، 766}
زۆر بە کڕووزەوە/zor be kiřûzewe: ن: لاکایۆخ.
.
.
________________
کڕووزە ³ /kiřûze: ن:[ مکـ][ جوانکاری] کوڵووزە( هـ)، گوریزە : پرچێکە یان کاکۆڵێکە بەقەفقەف و پێچپێچ ڕاوەستێ.{ گیو، ل، 766}
کڕووزەکڕووز/kiřûzekiřûz: ئانتـ:[ هـ][ جوانکاری] قڕووزەقڕووز، کلووزەکلووز، کوڵووزەکوڵووز( هـ).
.
.
________________
کڕووز 4 /kiřûz: ن:
1 . [ دەنگ] دەنگی گریانی لەسەرخۆ
2 . پاڕانەوە و زیلانەوە.
گڕووزان/kiřûz: کتن: پاڕانەوە بە نیوە گریانەوە.
کڕووزیانەوە/kiřûz: کتن:[ کباش] کڕووزانەوە.
.
.
.
.