هەمە/heme: ئاکـ:

1 . پیشگرێکە لە زمانی کوردی بەواتای چەند_ چەندەها، زۆر، فرە، گەلەک دێت.[ ئینگـ: – multi]

{

ئەگەر گوڵ نەبێ هەمە دڕک و خار
وەگەر نوور نەبێ زۆرە گریه و نار
خەرقە، خانقا، شێخم گەر نييه
هەیە ناقووس و کەليسا و زوننار

}{ چوارینەکانی خەییام – شێخ سەلام شێخ سەلام : کوردپێدیا}

2 . گشت، هەموو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 1004}

 ئاوەڵکرداری چەندێتی
 چەندێتی ڕوودان، ڕادەی توندی ڕوودان : ئەندازەی چەندێتی ئاوەڵناو و ئاوەڵکردار دیاری دەکات. و

 لە دیالێکتی کرمانجیی خواروودا وەلامی پرسیاری( چەند ؟) ( کەم  یان زۆر ؟) ( تا چ ڕادەیەک ؟ ) ….

 لە دیالێکتی کرمانجی ژووروودا وەلامی پرسیاری( چقا ؟ ) ( جقاس ؟ ) دەداتەوە.

 ئاوەڵکرداری چەندێتی لەگەڵ واتای بەهێزبوون  پڕ، تەواو،  زۆر، فرە، گەلەک( کباک)، گەلێ _ گەلێک، یەکجار… 
 زۆر   منیش چونکە بە عومری خۆم ئەحواڵی وام نەدیبوو، زۆر ئەترسام.

 { لە خەوما، ل، 30 }

 گەلەک  مەمێ تاخم عەجبابد گەلەک خەلاتێن باش دانە سەڕاجەنە تاقم گشکی خەملاندینۆ ب چینانە. 

{ مەمێ ئالان، ل، 45}

 گەلێ   لە گەرووی شمشاڵ لە تەلی کەمان 

 گەڵی هەڵساوە ئاوزی جوان جوان

 { گۆران، ل، 10}

 ئاوەڵکرداری چەندێتی لەگەڵ واتای بێهێزبوون  پێچک، تۆزێ_ تۆزێک، کەم_ کەمێ_ کەمێک، کێم، نەختێ_ نەختێک.   
 تۆزێک  کابرای خانچی سەرێکی لێ قاندم و …. تۆزێک پێکەنی.  

 { لە خەوما، ل، 36 }

 کەمێ    توخوا ئاوەکەی بۆن گوڵاوەکە 

  بۆ سەرچاوەکە کەمێ لاوەکە 

 { پیرەمێرد، ل، 125}

 نەختێ    بەسەرهاتی خۆت بۆ من بەیان کە 

  دەردی گرانم نەختێ ئاسان کە

 { بێکەس، ل، 152}

  تێبینی 
   لە زمانی کوردییدا کۆمەڵێ وشە هەیە، وەک( بەرز، پان، دوور، قووڵ، نزم …. )،

   کە واتای ئەندازە و پێوانەیان تێدایە و دەکەونە نێوان هەردوو ئاوەڵکرداری چۆنێتی و ئاوەڵکرداری چەندێتییەوە.

  نزیک، دوور   وێڵ ئاوارەی ئێلی مرادیم

  نزیک لە مەرگم دووریش لە شادیم

{ پیرەمێرد، ل، 126}

 

 ڕێزمانی کوردی – بەرگی یەکەم – وشەسازی،  ئەورەحمانی حاجی مارف، ل، 126 . 127

هەمەبەزمە/hemebezime: ئانتـ:[ هـ][ هەمە+ بەزمە] لەهەموو بەزمێک.{ وشەنامە، ل، 1105}

هەمەچیزە/hemeçîze: ئانتـ:[ هـ][ هەمە+ چیزە] لەهەموو شتێک.{ وشەنامە، ل، 1105}

هەمەخوەر/hemecor: ئانتـ:[ کباش][ هەمە+ خوەر] فرەخوەر، بوومەکەر.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 821} 

هەمەڕەنگ/hemeřeng: ئانتـ:[ هەمە+ ڕەنگ] فرەڕەنگ. [ ئینگـ: multi colored]

هەمەڕەنگە/hemeřenge: نتـ:[ کە] گۆناگۆم.{ گیو، ل، 923} 

هەمەچەشن/hemeçeşin: ئانتـ:[ هەمە+ چەشن] جۆراوجۆر، جۆرەها، جیاجیا، فرەجۆر.[ ئینگـ: multi farious]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 698}.   

هەمەکارە/hemekare: ئانتـ:[ هەمە+ کارە]

:: کەسێ کە دەستەڵاتی زۆرە

:: کەسێ کە زۆر کاران دەزانێت یان زانینی یا وەستایی لەچەند پیشەیەکدا. 

:: دەمڕاستی سەربەخۆ. 

هەمەکەس/hemekes: ئانتـ: هەرکەس، کولکەس.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 821} 

هەمەکی/hemekî: ئاکـ: گشتی.{ ڕێژنە، ل، 275}

هەمەلاینە/hemelayine: ئانتـ:[ کباش] وەکول باوەتەو، هەمەگیر.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 821} 

 تێبینی 
 جێگۆڕکێ لە نێوان پیتە بزوێنەکانی ئەم پەیڤە لە شێوەزارەکانی زوانی کوردی وەک ( ئە _ ە ) بۆ ( وو، ی) یان ڤە پێچەوانەوە. 

هەموو/hemû: ئانتـ:[ کناو] تێکڕا، جەم، تەف، تەڤ( کباک)، تەڤدە، تەواو، دهەڤ، خشت، خڕ، رایگەم( هـ)، سەراپا، گشت، لووس، هەمی، هەڵس.{ گیو، ل، 923}

هەمووی/hemûy: نچ:[ هەموو+ ی]  تێکڕایی، سەراپایی، گشتی، همی، سەراپایی. 

هەمی/hemî: ئانتـ:[ کباک] گش _ گشت، هەموو. 

هەمیان/hemiyan: ئانتـ: گشیان.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 1004} 

هەمین/hemîn: ئانتـ: بەتێکڕایی، هەموو، هەمی.

هەمینە/hemîne: ئانتـ: هەموویان، گشتیان.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 1005} 

.

.

______________

هەمە/he: ف:[ هەبوون][ باری کەسی یەکەمی تاکە، لە دۆخی ڕانەبردوو] دێرم( کباش){ هەنبانەبۆرینە، ل، 1004} 

 ڤاڤێرکردن یان گەردانکردن لە چاوگی( هەبوون) دا. 
 کەسی یەکەم  کەسی دووەم  کەسی سێهەم 
 تاک   کۆ  تاک   کۆ   تاک   کۆ 
 دۆخی ڕانەبردوو  هەمە   هەمانە  هەتە  هەتانە هەیەتی  هەیانە 

:: هەمە بەسەریەوە :c  چاکەم کردووە لەگەڵیاو ئەوە وەکو قەرز وایە بەسەریەوە.{ فەرهەنگی کوردواتەنی}.

{

لە پاداشتی قسەی ساردا هەمە ئاه و هەناسەی گەرم
کەسیک شیتانە بەردم تێ بگرێ من بەرقی تێ دەگرم
شوکر ووشیارە( مەحوی) تێ دەگات دنیا خەرابادە
کە بەدمەستی بکات ئەهلی ئیتر بۆچی خەراپەی لێ بگرم؟
}{ مەحوی }

.

.

.

________________

هەمە/he: ن:[ ناڤ][ سووکەڵەی( حەمە)ـە یە].

.

.

______________

هەمە/he: جنـ: ئێمە، مە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 1004}

.

.

______________

هەمە/he: ئاکـ: بەڵام، بڵان، لێ.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 1004}

.

.

.

.