مۆرد/mord: ن:[ ڕوو]
1 . مۆرت، مۆرتک : دەوەنێکی هەمیشە سەوزی بۆنخۆشە، بۆ پەرژین دەڕوێندرێت. جاری وا هەیە هەتا ( 4 ) مەتر بەرزدەبێتەوە، گەڵاکانی بچووکە، گوڵەکانی سپی یا نەختێ سوور و بۆنخۆشە بەرەکەی وەک ترێ وایە و دەخورێت و بۆ ڕەوان کردن باشە یان ڕەشی مەیلەوشین و بۆنخۆشە.[ ئینگـ: Myrtle]{ کەمالنامە، ل، 36}{ هەنبانەبۆرینە، ل، 817}.
2 . ڕێحانەشامی.[ ئینگـ: Myrtle tree]{ کەمالنامە، ل، 1326}.
{
بۆنی کەوێڵ، بۆنی ئەشکەوت، بۆنی بارووت
بۆنی کووزەڵەی گوێ چەم و مۆردم ئەکرد
بۆنی گوڵە ئازادەکان
بۆنی مەقەڕێکی شێدار
بۆنی نایلۆن، بۆنی بەتانییە سەوزەکان
لەناو تووکی سەر سنگیشیا
بۆنی تیژی ئازایەتی و
بۆنی ناو سەنگەرم ئەکرد
}{ شێرکۆ بێکەس : ماڵپەڕی ڤەژین }
مۆردیان/mordiyan: ن:[ ڕوو] ناوی درەختێکە لە پۆلێنکردنی زانستیدا لە ڕێزبەندی( خێزان )دا نزیکەی 150 جەشن و 3300 جۆرن. زۆربەیان لە ناوچە گەرمەکاندا بڵاوبوونەتەوە وو زۆربەی گەڵاکانی چەرمن و ڕژێنی دەردانی ڕۆنیان هەیە و هەندێک لە ئەندامەکانی وەک ئێوکالیپتۆس لە ڕووی ئابوورییەوە گرنگی هەیە.[ ناوی زانستی: Myrtaceae]
مۆردئاساکان/mordasakan: ن:[ ڕوو] لە پۆلێنکردنی زانستیدا لە ڕێزبەندی( پلە )دا نزیکەی سێزدە خێزان لێدەبێتەوە و ئەوانیش دابەش دەبن بەسەر 380 چەشن و نزیکەی 11 هەزار جۆری ڕووەک لە ناوچە گەرمەکانی جیهان گەشە دەکەن.[ ناوی زانستی: Myrtales]
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
kingdom | divisione | class | order | family | Genus | speies |
Plantae | Angiosperms | Rosids | Myrtales |
Myrtaceae |
||
جیهانی ڕووەک | تۆو داپۆشراوەکان | گوڵدارەکان | مۆردئاساکان | مۆردیان |
.
.
.
.