گەز ¹ /gez: ن: قەپ : گاز بە ددان.
گەز/gez: ئان:[ مجـ] برێتییە لە مرۆڤی بەدفەڕ
گەزە/geze: ئانتـ:[ گەز+ ئە]
1 . جانەوەری گازگر.
2 . [ تشت] شفرەی چەرم بڕین. { هەنبانەبۆرینە، ل، 730}
گەزەک/gezek: ئانتـ:[ گەز+ ئەک]
1 . گازگر
2 . [ مجـ] بەهانە، بیانوو، پەڵپ.
گەزەگەزە/gezegeze: ئانفا:[ گەز+ ئە+ گەز+ ئە] وشەیەکە بۆ زارۆکی دەڵێن و قامک دەنێنە دەمیەوە.
گەزتن/geztin: کتن: قەپ گرتن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، }
گەزگرتن/gezgirtin: کتن: قەپ گرتن.
گەزلێدان/gezlêdan: کتن:
گەزندە/gezinde: ن:[ گەزن+ دە]
1 . [ زیند] جانەوەرێ کە گاز دەگرێت.
2 . جانەوەرێ کە پێوە دەدات.
گەزندە/gezinde: ئان:
گەزننە/gezinne: ن: گەزندە.
گەزۆک/gezok: ن: هەرچی دەکەزێ.
گەزی/gezî: ف: گازی لێ گرت.
گەزین/gezîn: کتپ: گەزتن.
زوان گەزتن/ziwan geztin: کتن: تۆزانەوەی زمان. هەروەها: گاز لەزمان گرتن.{ مەردۆخ، ب، ل، }
.
.
_____________
گەز ² /gez: ن:[ خوار] گەزۆ : ئاونگی شیرین کە لە دار دەنشێت، ئەوەی لە مازوو دەنشێ، خۆشترینە.
گەزگولە/gezgule: نتـ: گەزۆی دارمازوو.
گەزمازوو/gezmazû: ن: بەری داری گەز.
گەزۆ/gezo: ئان: گەز.
گەزۆبریشکە/gezobirîşke: نتـ:[ خوار] گەنمی برژاوی دەگەڵ تێکەڵ کراوی خڕهەڵدارو.
گەزوو/gezû: ن: گەزۆ.
گەزولە/gezule: ن: گەزۆ، گەز.
گەزوە/gezwe: ن: گەزۆ.
.
.
_____________
گەز ³ /gez: ن:[ تشت] ئامرازێکی پێوانەیە بۆ ئەندازەگرتن و پێوانەی درێژایی بەکاردەهێنرێت، یەک گەز هاوتای 24 پەنجە و نزیکەی (90) سانتیمەترە.
[ گەز ھەنگاوە بەتورکی وەھەر بەھەنگاویش پێوانە دەکرێت] لە دووکانەکانی کوتاڵفرۆش و بازرگانەکان دا بۆ پێوانی کوتاڵ هاوشێوەی مەتر هەیان بوو.
{
یەکێ بە گەز و مەتر و ترازوو
دەوڵەمەند ئەبێ بە زۆری بازوو
:: ئەوە عەرز و ئەوە گەز،
:: شوێنمان دوو گەزە عەرزە : مرۆڤ هیچ لەگەڵ خۆی نابات، تەنیا دووگەز جاو نەبێت.
:: گەوادی دوو گەز و سێ گەز.
گەزکردن/gezkirdin: کتن: پێوان بە گەز.
گەزگەز/gezgez: ئانتـ:[ مجـ][ گەز+ گەز]
گەزگەزباڵاکردن/gezgezbaľakirdin: کتن:[ مجـ]
1 . زووزلبوون.
2 . برێتییە لە زۆر پێ خۆش بوون.
:: گەزگەز باڵا دەکات
:: گەزگەز چوو بەناخی ئەرزا.{ کوردواتەنی} : پێى ناخۆش بوو؛ خەفەتى پێ خوارد.
گەز و گوریس/gez û gûrîs: نتـ:
گەزی/gezî: ن:
1 . کوتاڵ.
:: ماڵی گەزی.
2 . هەر گەزێکی : گەزی بە چەندە.
نیم گەز/nîm gez: نتـ:
.
.
_______________
گەز 4 /gez: ن:
1 . تیژ : تامی زامن سووتێن.
2 . تامی تفت.
گەزەک/gezek: ن:[ کباک] تفت، چێژەی تیژ. گیای گەزگەزگ.{ گیو، ل، }
.
.
__________________
گەز 5 /gez: ن:
چز.
خەز : پارچەیەکی ئاوریشمییە.
.
.
____________
گەز 6 /gez: ن:[ تشت] جاڕو، گەسک، گزک.
گەزکەردش/gezkerdiş: ف: گەسک لێدان، گیزک کردن، ماشتن.
گەزگ/gezig: ن:[ تشت] جاڕو، گەسک، گزک.
.
.
_________________
گەز 7 /gez: ن:[ ڕوو][ کناو] دارێکی جوانی گەڵاباریک و نووک تیژە، دارێکی بەتەمەنە له لێواری زێ و زەوییه شێدارەکانی ناوچە گەرمەکان زۆر دەڕوێت، گەڵاکەی بەتەڕیش دەسووتێ، ڕەگەکە ی زۆر بەقوڵایی زەویدا دەچێتەخوار، باڵای 10-15 مەتر دەبێت. بێجگه له حوشتر ئاژەڵان حەز به خواردنی ناکەن.
1 . [ ڕوو] شۆکەی دارو درەخت.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 730}
گەزیچار/gezîçar: ن:[ گەزی+ چار]
:: داری گەزیچار.
_________________
گەز Tamarix
لە کوردستاندا، لە نزیک کانیاو و بە چڕی لە کەناری ڕووباردا هەیە دار و دەوەنی بچووکن، لقەکانیان ورد و باریک و درێژن، گەڵاکان شێوە دەرزی یان پەڕپەڕی بچووکن، گوڵی زۆر و وردی هەیە، ئەگەر بە قەڵەم بچێندرێ چەندین قەدی لێ دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر بە تۆو بێت تەنیا یەک قەدی دەبێت ئەم جۆرە زوو گەشە دەکات و بەرگەی وشکی و شۆرەکات دەگرێت ئەم جۆرە لە عێراق و کوردستان ڕەسەنە، زیاد کردنی بە شێوەیەکی سروشتی بە تۆو زیاد دەکرێت، لە نەمامگەشدا بە قەڵەم زیاد دەکرێت.
.
.