گەزگەز/gezgez: ن:[ ڕوو] بڵندی ئەم گیایە لە نێوان 30 – 200 سم بەرزدەبێتەوە، بەوەباوە ئەو شوێنەی کە لێی شین دەبێت، خاکەکەی دەوڵەمەندە بەنایترۆجین و خۆشی ڕێژەیەکی زۆر لە کانزا و ڤیتامینە جۆراوجۆەوکانی تێدایە.[ ئینگـ: wild nettle][ لا: Urtica dioica]. 

 پۆلێنکردنی زانستی 
فەرمانڕەوایی هۆبە پۆل پلە خێزان چەشن جۆر
جیهانی ڕووەک کاسە تۆودارەکان  کاسە گوڵدارەکان گیاییەکان گەزنە  گەزگەز

گەزگەزک/gezgez: ن:[ ڕوو] گزگزە : گیایەکە وە پێست بکەوێت ژانت لێ پەیدا دەکا.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 730}  

گەزگەزۆک/gezgeok: ن:[ ڕوو] گەزەنە _ گەزەنک، گەزگەسک _ گەسگەسک : گیایەکە لە دەو ئاوان شین دەبێت 10 بۆ  60 سم بڵند دەبێت، لە پوونگ دەچیت بەڵام ئەم وردە دڕكی پێوەیە. دڕکه‌که‌ی ئەگەر بە لەشی مرۆڤەوە بكەوێت، وەک بتگەزێت وایە، لەشوێنەکەی خورشتی لێپەیدا دەكات. ئەم گیایە ماڵات نایخوات. ئەم گیایه بە ئاسن دەوڵەمەندە و هەر بۆیەش گیایەکی دەرمانییه و بۆ نەخوشییەکانی وەک هەناسەتەنگی، ڕەبۆ، گەدە، گرفتی میزکردن و پێست بەکاردەهێندرێت. لە جیهاندا نزیکەی چڵ جۆری هەیە.[ ئینگـ: Urtica]{ مام حه‌مید ڕه‌شاش}

گەزگەسک/gezgesik: نتـ: گەزگەزک. 

گەزنک/geznik: ن:[ ڕوو]  گەزگەز _ کەزگەزک. 

گەزۆک/gezok: ئان: گەزگەسک. 

.

.

.

.