سووراو ¹ /sûraw: ن:[ جوانکاری] سووراڤک( کباک) : جۆرێکە لە ئارایشت. دەرمانێکی سوورە ژنان بۆ جوانی سەر کوڵم و لێوی پێ ئاڵ دەکەن.{ خاڵ، ل، }

لەم ڕۆژگاری ئێمەدا سووراو دوو بەرهەمی ئامادەکراوی جودایە.

سووراوی ڕوومەتsûraw: نتـ: سورای کوڵم : 

سووراوی لێو/sûraw: نتـ: بەرهەمێکی جوانکارییە گیراوەکەی لە ڕەنگ و ڕۆن( زەیت) و مۆم و دەرمانی نەرمکەرەوەی پێکدێت. مەبەست لە لێدانی سووراو لە لێوەکان بۆ دابینکردنی ڕەنگ، شێدارکردنەوە، پاراستن و هەروەها ڕازاندنەوەی لێو.[ ئینگـ: lipstick]

وەشنی/weşnî: ن:[ جوانکاری] سووراوی ژنان.{ خاڵ، ب 3، ل، 548}

.

.

________________

سووراو ² /Sûraw: ن:[ کوردستان]

1 . سوورەبان : ناوی گوندێکە لە نزیک گوندی ئاڵۆت لە شار( قەزا)ی بانە، سەر بە پارێزگای کوردستان( سنە)یە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. 

2 . گەرمک : ناوی گوندێکی شارەدێی( ناحیە) گەرمکە لە شار( قەزا)ی پێنجوێن. سەر بە پارێزگای سلێمانی یە لە باشووری کوردستان. 

.

.

_________________

سووراو ³ /sûraw: ن:[ ڕوو]

1 . جۆرە ترێیەکی سوورە وەک( کاژاوی )، بەڵام ئەم ناسکترە.{ خاڵ، ل، }

2 . گیایەکە بۆ چێشتی دۆکڵیو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، }

.

.

.

.