شووڵ/şûľ: ن:[ ڕوو][ شەم] تووڵ، شووارک، شووڵک : لکەداری باریک و درێژی بڕاو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 478}.{ گیو، ل، 650}.   

:: شووڵکی دارەبی. 

شووڵک/şûľik: ن:[ ڕوو] تووڵ: لکی باریکی بڕاو.{ خاڵ، ل، 294}. 

شووڵ لێهەڵکێشان/şûľ lêheľkêşan: کتن: بریتییە لە دەرچوونی مەردووم لە ئەندازەی خۆی لەهەموو کارێکدا. 

شووڵین/şûľîn: ئان:[ شووڵ+ ئین] لە شووڵ سازێندرابێت. 

سویچ ² /siwîç: ن:[ بیا] شووڵک : شووڵە لە داری دارکاری.[ ئینگـ: switch]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 1033}   

پیاماڵینێکی لەپڕ و قایم بەشوولکەدار یان بە قامچی. 

شوهۆڕ/şuhoř: ن:[ ڕوو] شووڵی تەڕ.{ خاڵ، ل، 294}.

 هەندێ تشت و کەرەستە کە لە شووڵ دروستدەکرێت 

چەپەر/çeper: ن:[ تشت] دەرگای لە شووڵ چنراو.{ هەژار، ل، 624} 

خەڵێف/xeľêf: ن: پلوورە ( هـ)، پێتاگ_ پێتاگێ، خێلێف، زەمبیلی هەنگان، شەڵخە، کادی مێش، کەوار_ گەوار، کۆچمێش، کوورەی هەنگانە، مێشان : پلوورەی تووڵێنی هەنگ، ماڵی مێشەنگوین کە لە شووڵ دەی تەنن.

قەبانجەرە/qebanicere: ن:[ کەرەستە] بنەگۆزەی لە شووڵ چنراو

قووڵینە/qûľîne: نتـ:[ کەرەستە][ قووڵ+ ئینە] پڵاوپاڵێوێنە، سەوەتە : دەفرێکی شووڵین قووڵی زار ئاوەڵەیە. 

هیسر/hîsir: ن:[ تشت] کەندووی بە شووڵ تەنراو.

.

.

.

.