ئاوسان/awsan: کتن:[ پهـ: هه‌مسایه‌ك]

1- [ توێ][ پز] ئامسیان، ئاووسیان، ئه‌ستووربوون، په‌نه‌مین، هه‌ڵامسن، هه‌ڵمسان، ‌ڤیزین ، باكردن. : به‌رزبوونه‌وه‌ و هه‌ڵمسانی شوێنێکی له‌شی مه‌ردووم یان گیاندارێکی تر، له‌به‌ر نه‌خۆشی یان هه‌رهۆیه‌ کی دیکه.[ ئینگـ : bloating]‌

:: هێنده‌ی ئاوخواردووه‌ته‌وه‌ سکی ئاوساوه‌.

ئاوسان ناسراوترین كێشه‌ی كۆ ئه‌ندامی هه‌رسه‌ و دوای خواردنی خۆراكه‌ جیاوازه‌كان روو ده‌دات.

.

لێره‌دا 10 پێشنیار ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌:

1ـ دێمكراوه دژه‌ ئاوسانه‌كان به‌كار بێنن وه‌ك نه‌عنا و زیره‌.

2ـ رێحان و نه‌عنا له‌ سه‌به‌ته‌ی خۆراكی خۆتان دابنێن.

3ـ جاتره‌ گرنگترین و به‌سودترین سه‌وزه‌ دونیایه‌ و ده‌بێته‌ هۆی ئارامی میشك و بۆ ژانی قورگ به‌سوده‌.

4ـ زه‌رده‌چێوه‌ ژه‌هری له‌ش و جگه‌ر پاك ده‌كاته‌وه‌ و 15 خوله‌ك پێش كوڵاندنی خۆراك بۆی زیاد بكه‌ن.

5ـ توێلكی دانه‌وێڵه‌كان جیا بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئاوسانی سك.

6ـ  تێكه‌ڵه‌ی كوله‌كه‌ی سه‌وز و ماست تاقی بكه‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ر به‌هۆی خواردنی ماست تووشی ئاوسان ده‌بن و كوله‌كه‌یه‌كی سه‌وز و گه‌ڵای نه‌عنا له‌ ره‌نده‌ بده‌ن و تێكه‌ڵ به‌ ماستی بكه‌ن.

7ـ ئه‌و میوانه‌ی شه‌كری كه‌متریان هه‌یه‌ وه‌ك سێو  و لیمۆ و كێوی ئاوسانی سك ناهێڵن.

8ـ تووی فه‌ره‌نگی و گریپ فروت له‌گه‌ڵ ماست یان زه‌ڵاته‌ یان گۆشت كه‌متر ئاوسانی سك دروست ده‌كه‌ن.

9ـ گۆشتی كه‌م چه‌وری وه‌ك گوێله‌كه‌ و سینگی مریشك و ماسی و هێلكه‌ و زه‌یتی بادام و گۆشتی قه‌ل و په‌نیری كه‌م چه‌وری له‌ جیاتی گۆشتی مه‌ڕ و گۆشته‌ چه‌وره‌كان بخۆن.

10ـ هه‌ویری زه‌نجه‌بیل له‌گه‌ڵ كه‌مێك خوێ و لیمۆ تێكه‌ڵ بكه‌ن و هه‌ر ژه‌مێك 2 كه‌وچك بخۆن و چاره‌سه‌ری ئاوسان ده‌كات.

.

2 -

:: بزنێک له‌و ده‌شته‌ مرداربووه‌ته‌وه‌ و ئاوساوه‌.

:: نه‌خۆشی گورجیله‌ له‌ش ده‌ئاوسانێت.

.

 3 – [ ڕوو] له‌ ئه‌نجامی تووش بوونی هه‌ندێك نه‌خۆشی، كاری تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ندامه‌كان ده‌شێوێنێت، ڕژانی بروجۆری هۆرمۆنه‌كانی گه‌شه‌كردن تێكده‌چێت. بۆنموونه‌ نه‌خۆشی گرێی به‌كتری زه‌یتوون، تاجه‌گرێی داره‌سێو. هۆرمۆنه‌كانی گه‌شه‌كردن زۆرتر ده‌رژێن، دابه‌ش كردنی خانه‌كانی خێراترده‌بێت، یا قه‌باره‌ی خانه‌كان گه‌وره‌ترده‌بێت. له‌ئه‌نجامدا شوێنه‌ تووشبووه‌كه‌ پتر گه‌شه‌ده‌كات و ئه‌ستوورترده‌بێت.[ ئینگـ: Tumors].

.

4 – [ ئەند] بەهۆی پتربوونی ڕێژەی شێ وەکو ئاوسانی خۆڵ بەهۆی هەڵمژینی ئاوەوە.[ ئینگـ : swelling]

.

ئاوساندن/awsandin: کتپ: بوونه‌هۆی باکردن و ئه‌ستووربوون، په‌نه‌ماندن.

.

ئاوساگ/awsag: ئان:[ئاوسان] ئاساو.

.

ئاوساو/awsaw: نـفا، ئاو:[ ئاوسان]  ئامیسگ، ئاوسیاگ، ئاووسیاگ، په‌نه‌ماو، هه‌ڵمساو : له‌شی مرۆ‌ڤ یان گیاندارێکی تر هه‌موو یان شوێنێکی ئه‌ستوور  یان هه‌ڵکفا بووبێت

:: ئه‌وه‌ چاوت بۆ ئاوسا وه‌؟.

{

سم سمی كه‌ره‌ و چنگ چنگی مه‌یاسه‌
من سه‌رم ئاوساوه‌ له‌م ده‌نگوباسه‌

}{ پەندی کوردی}

.

ئاوساوی/awsawî: نچ: ئه‌نجامی ئه‌ستووربوون، فوودراوی، په‌نه‌ماوی: ئاوساویه‌که‌ی هێشتا نه‌نیشتووه‌ته‌وه‌.

ئاوسیان/awsiyan: کتنـ: ئه‌ستوور بوون، ئاوسان.

.

هەندێک لە جۆرەکانی ئاوسان

___________________________

ئاوسانی ئێسقانی قوله‌پێی ووڵاغ/awsanî êsqanî qylepêy wuľağ: نتـ:[ نخ]

ئاوسانی بۆری خۆراک/awsanî borî xorak: نتـ:[ نخ][ ئینگـ: Esophagitis]

ئاوسانی په‌رده‌ی چاو/awsanî perdey ĉaw: نتـ:[ نخ]

ئاوسانی په‌رده‌ی سی/awsanî perdey sî: نتـ:[ نخ]

ئاوسانی پێڵوی چاو/awsan: نتـ:[ نخ] بلێفاریت. [ ئینگـ: Blepharitis].

ئاوسانی تەختە/awsanî texte: نتـ:[ ئەند] خواروخێچ بوونی تەختە بە هۆی شێداری یان خراپی هەڵگرتنی. [ ئینگـ: Wood buckling]

ئاوسانی جگه‌ر/awsan: نتـ:[ نخ][ئینگـ: Hepatitis]

ئاوسانی جومگه‌کان/awsan: نتـ:[ نخ] ئارتروز.[ ئینگـ: Arthris]

ئاوسانی ددان/awsan: نتـ: ئاوسانی پوک لە دەوروبەری ددان.[ نخ]

ئاوسانی ددوگیانی/awsan: نتـ:[ نخ] یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌كانی قۆناغی دووگیانی كه‌ ئاسایی نییه‌ و  ده‌بێت كۆنترۆڵ بكرێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زیانی بۆ ته‌ندروست كۆرپه‌ڵه‌ و دایكیش ده‌بێت. ئه‌م ئاوسانه‌ زۆرتر له‌ پێیه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و  هۆكاره‌كه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو شله‌مه‌نی له‌شه‌ له‌ ئه‌ندامه‌كانی خواره‌وه‌ی له‌ش.  ئه‌م ئاوسانه‌ له‌ دوای 5 مانگی ده‌ستی پێ ده‌كات. له‌م قۆناغه‌دا قه‌باره‌ی شله‌مه‌نی له‌شی دایك بۆ خۆراكی باشتری كۆرپه‌ڵه‌ ده‌چێته‌ سه‌ره‌وه‌، بۆیه‌ به‌شێك له‌م شه‌له‌مه‌نیه‌ له‌ ناوچه‌كانی كۆتایی له‌ش یان ماسولكه‌كان و جومگه‌كاندا كۆ ده‌بێته‌وه‌ و ئاوسان دروست ده‌كات.

ئاوسانی ڕیخۆڵه‌/awsan: نتـ:[ نخ]

ئاوسانی ڕیخۆڵه‌کوێره‌/awsan: نتـ:[ نخ] هه‌وکردنی ڕیخۆڵه‌کوێره‌.[ ئینگـ: Appendicitis]

ئاوسانی سک/awsan: نتـ:[ نخ]

ئاوسانی سووتانه‌وه‌/awsan: نتـ:[ نخ]

ئاوسانی سیپه‌لاک/awsan: نتـ:[ نخ]

ئاوسانی سییه‌کان/awsan: نتـ:[ نخ] هه‌وکردنی سییه‌کان.[ ئینگـ: Bronchitis].

ئاوسانی قەبارەیی‌/awsanî qebqreyî: نتـ:[  واز][ ئینگـ: Bulking].

ئاوسانی قۆلۆن‌/awsanî q: نتـ:[ نخ] سکی نەخۆش دەئاوسێت و توشی ئازاڕی سكچوون، قەبزی، باكردن( کۆکردنەوەی گاز) و شه‌پۆله‌ ئازاری سك دەبێت. نه‌خۆشیه‌كه‌ توشی به‌شی قۆلۆن ده‌بێت، له‌ كۆئه‌ندامی هه‌رس پتر ئه‌وانه‌ كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 – 40 ساڵانه‌.

ئاوسانی گه‌ده‌/awsan: نتـ:[ نخ][ئینگـ: Gastritis]

ئاوسانی گۆی مه‌مک/awsan: نتـ:[ نخ]

ئاوسانی گورچیله‌/awsan: نتـ:[ نخ][ئینگـ: Nephralgia]

ئاوسانی گوێ /awsan: نتـ:[ نخ][ئینگـ: Otitis]

ئاوسانی لووله‌کانی خوێن/awsan: نتـ:[ نخ]

ئاوسانی ماسوولکه‌/awsan: نتـ:[ نخ] ئازاری ماسوولكە.[ ئینگـ : Muscular pain]

ئاوسانی میزڵدان/awsan: نتـ:[ نخ]

ئاوسانی ناوه‌ونی بربره‌ی پشت/awsan: نتـ:[ نخ]

ئاوسانی هێلکه‌گون/awsan: نتـ:[ نخ] باگون. [ ئینگـ: Orchitis]

.

.

.

http://nrttv.com/nrt2/DirejeX.aspx?Jimare=294

http://evin1.info/meko/viewtopic.php?id=1518