بڕبڕەی پشت/biřbiřey pišt: ن:[ توێ][ بڕبڕە+ ی+ پشت] پشتەمازە، تەرختە، تیرەغە، تیغەرەی پشت، تیلەقەیشتی، سنسل، کاریتەی پشت، كرك، گازەڕا، مازگە، مازە _ مازی، مۆغەرە. : بڕبڕە تەوەرەی ناوەندی لەشی مرۆڤە و لە ھێڵی ناوەڕاست و بەشی پشتەوەی لەشدایە، لە بنکی کاپۆڵەوە دەست پێدەکات و بەملدا دێتەخوار و تا سمت دڕیژەی ھەیە. لە منداڵاندا لە 33 مۆرە پێكھاتووە و لە گەورەدا پێنج مۆرەی پێش ئاخر پێکەوە دەلکێن و ئێسکی سێبەندە پێكدەھێنن و چوار مۆرەی ئاخریش پێکەوە دەلکێن و کلێجە دروست دەکەن. بەم بۆنەوە ژمارەی مۆرەکان لە گەورەکاندا 24 بڕگە یان مۆرە یە.

{ بەشێکە لە ئێسكبەندی لەشی مرۆڤ}

.

بڕبرەکانی مل پێکهاتووە لە حەوت پارچە :[ ئینگـ : cervical vertebra ]

1 – 1.  یەکەمین بڕبڕەیە لەگەردن دا، کە کەللەسەی هەڵگرتووە. [ ئینگـ : Atlas, vertebra cervicalis I , C1].

2 – 2.  دووهەمین بڕبڕەیە لەگەردن دا، کە بڕبڕەی ئەتلەسێ هەڵگرتووە[ ئینگـ : axis, vertebra cervicalis II , C2].

{ تێبـ :  لە نێوان بڕبڕەکانی یەکەم و دووەمی مل کە دیسك لە نێوانیاندا نییە}.

3 – 3.  C3

4 – 4.  C4

5 – 5.  C5

6 – 6.  C6

7 – 7.   بەرزە : حەوتوم بڕبڕەی مل. [ ئینگـ : vertebra prominence ,  C7]

بڕبڕەکانی سنگ _ سینگ پێکهاتووە لە دوانزدە پارچە : ئەم دوانزە بڕبرەیە هەڵگری قەفەسی سنگی مرۆڤن. [ ئینگـ : thoracic vertebrae]

8 – 1. T1

9 – 2. T2

10 – 3. T3

11 – 4. T4

12 – 5. T5

13 – 6. T6

14 – 7. T7

15 – 8. T8

16 – 9. T9

17 – 10. T10

18 – 11. T11

19 – 12. T12

بڕبڕەکانی کەمەر پێکهاتووە لە پێنج پارچە. [ ئینگـ : lumbar vertebrae].

20 – 1.    L1

21- 2.    L2

22 – 3.    L3

23 – 4.    L4

24 – 5.    L5

بڕبڕەکانی سمتە جۆڵە پێکهاتووە لە پێنج پارچە. [ ئینگـ : sacral vertebrae].

25 –  1.

26 – 2.

27 – 3.

28 – 4.

29 – 5.

بڕبڕەکانی کلێنچکە پێکهاتووە لە چوار پارچە. [ ئینگـ : coccygeal vertebrae].

30 – 1.

31 – 2.

32 – 3

33 – 4

.

.

.

.

.