ئاوێته‌/awěte: ن: [ کیمیـ] [ ئاو ( ئاو یان هاو)+ ئێته‌] ئامێته‌ _ هاوێتە، چرکه‌ل، تێکه‌ڵاو. : مادده‌یه‌که‌ به ‌یه‌کگرتنی کیمیایی نێوان دوو توخم یان زۆرتر پێکدێت، به‌ ڕێژه‌یه‌کی کێشی جێگیر.[ ئینگـ : Mixture ، compounds].

ئاوێته‌بوون/tebûn: کتن:[ کیمیـ][ ئاو( ئاو یان هاو)+ ئێته‌+ بوون]

1 – هۆگربوون : په‌یوه‌ندییه‌کی بنچینه‌یی یه‌ له‌ نێوان دوو جۆر یان زیاتر له‌ بوونه‌وه‌ردا.

2 – ئامێته‌ بوون، کار له‌یه‌ک کردن، کارلێک کردن.

ئاوێته‌بوونی کۆمه‌لایه‌تی/awětebûnî komelayetî: نتـ:[ کیمیـ][ ده‌ر] کارلێکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی، تێگه‌یشتنێکی بنه‌ره‌تییه‌ له‌ تێگه‌یشتنه‌ کانی زانستی ده‌روونی کۆمه‌ڵایه‌تی. په‌نجه‌ ڕاده‌کێشت بۆ کرداره‌کانی کۆمه‌لایه‌تی کاتێک شیی کردنه‌وه‌ له‌ گۆشه‌ی ووریاکه‌ره‌کان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاڵوگۆرکراوه‌کاندا، هه‌روه‌ها له ‌کاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌کانی نێوان تاک و کۆمه‌ڵان. کارڵێککردن هه‌میشه‌ تاراده‌ێکی دیاریکراو ده‌ستکه‌وتنی هه‌یه‌، دیمه‌نه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی کێشه‌ و مڵمڵانێکان له‌ گه‌ڵ هاریکاری کردن. به‌ڵام ته‌ریک بوون( دووره ‌په‌رێزی) هیچ ده‌ستکه‌وتنێکی نییه‌ به‌بینینی ئاوێته‌ بوونی کۆمه‌ڵایه‌تی.

ئاوێته‌ی هاوبه‌ش/awětey hawbeš: نتـ:[ کیمیـ] مادده‌یه‌ك، كه‌یه‌ك بگرێت له‌ گه‌ڵ مادده‌یه‌كی تر یان چه‌ند مادده‌یه‌كی دیكه‌ و شتێكی هاوبه‌ش پێكبێنن.

ئاوێتەی خراوەسەر ⁄ awêtey xiraweser: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : Addition compound]{ کیمیای شیکاری. ج. عەبدول، ل، 10}.   

ئاوێته‌ی دیازۆ/awětey diyazo: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ :  Diazo compounds] ئه‌و ئاوێتانه‌ن که‌ شێوگه‌ گشتییه‌که‌یان R ، N : N ، R و‌ه‌ ناوه‌نده‌ مادده‌ی گرنگن له‌ بۆیه‌سازیدا. 

ئاوێته‌ زنجیره‌یی/awětey zincîreyî: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ :  chain compounds]

ئاوێته‌ كاربۆنییه‌ ئه‌لقه‌یییه‌كان/awětey karbonîye elqeyiyekan: نتـ: [ کیمیـ] ئاوێته‌ی ئایزۆئه‌ڵقه‌ییه‌کان : ئه‌و زنجیرانه‌ن که‌ ئه‌لقه‌ی داخراویان تێدایه‌ و ته‌نها گه‌ردیله‌ی کاربۆنیان تێدایه‌. [ ئینگـ : carbocyclic compound

ئاوێته‌ی نائه‌لقه‌یی/awětey naelqeyî: نتـ:[ کیمیـ] ئاوێته‌یه‌کی زنجیره‌ درێژی گه‌ردیله‌کانی کاربۆنه‌، ئه‌م زنجیریه‌ به‌رده‌وامه‌ (ڕاستە‌) لقداریه‌، کراوه‌یه‌.[ ئینگـ : Acyclic compound]

ئاوێته‌ی هایدرۆكاربۆنی ناتێرن/awětey hayidrokarbonî natêrin: نتـ:[ کیمیـ] ئه‌لكینه‌كان، به‌ندێكی دووانی یان تێدایه‌ و شێووگی گه‌ردیی گشتی یانه‌ [ئینگـ:  CnH²n].

.

.

.

.

.

.

.