ئاچا‌ر/ačar: ن:[ تێکـ][ تور : ačar] ئاچەر

1 – کلیل، هاچه‌ر، سوئیچ _ سوییچ.

2 – کەرەستەی توند و شلکردنی پێچ و مۆرە.

ئاچا‌رئاڵێن/ačar aľěn: نتـ:[ تێکـ][ ئاچار+ ئاڵێن] ئاچارێکی شەش گۆشەیە بۆ توند و شلکردنەوەی جەڕی ئالێن کە سەری جەڕەکە  چاڵێکی شەش گۆشەیە و ئاچار دەچێت بە سەر جەڕەکەدا.

ئاچا‌ربۆکس/ačar bokis: نتـ:[ تێکـ]  چەند ئەندازە سەرە ئاچاری ڕینگە کە تەنیا دەسکێکیان هەیە و بەسەرە ئاچارەکان دەخوات.

ئاچا‌رتەخت/ačar texit:  نتـ:[ تێکـ] ئاسنێکی لاپانە هەر سەرێکی بە ژمارەیێک پێچ دەخوات و شەش گۆشەیە و سەری شەش گۆشی پێچ دەچێتە نێوەیەوە.

ئاچا‌رڕێنگ/ačar řîng: نتـ:[ تێکـ] ئاچارێکی ناوچاڵی شەش گۆشەیە کە پێچ دەکەوێتە نێوی. تایبەت بۆ جەڕی سەر ڕینگی تەگەری سەیارە.

ئاچا‌رشێلاقی/ačar šělaqî: نتـ:[ تێکـ]  جۆرێک لوولە گر کە دەمەکەی میزان دەکرێت و بەهێزێ کە بەسەریدا دێت چاکتر لوولە دەگرێت : زیاتر بۆ لوولەی قەوی بە تایبەت بۆ کردنە و بەستنەوەی فیلتێڕی ڕۆنی سەیارە.

ئاچا‌رفەڕانسە/ačar feřanise: نتـ:[ تێکـ]

1 – ئاچاری جەڕکردنەوە و جەڕتوندکردن کە دەمەکەی ( زۆر تا کەم ) میزان دەکرێت.

2 – کەسێک کە هەموو کارێک بزانێت و ئەنجامی بدات و دا نەمێنێت لە کردنی هیچ کارێکدا.

:: کابرا لەو ڕێکخراوەدا ئاچارفەرانسەیە.

ئاچا‌رقوفڵی/ačar qufiľî: نتـ:[ تێکـ] ئاچارێکە ئەندازەکەی میزان دەکرێت و دوای گرتنی پێچ قوفڵ دەبێت.

ئاچا‌رکێشی/ačar kêšî: نتـ:[ تێکـ][ بەرهەمی چاووگە]  توندکردنەوەی بەینا بەینی جەڕگەلی سەیارە و هەر کەرەستەی جەڕدار بۆ ئارخەیان بوون لەوەی کە شل نەبوونەتەوە.

.

.

.

{ فەرهەنگی ناهید ، ل، 21}.