ئاگر/agir: ن:[ ئا‌ڤێسـ : ratA: ئاته‌ر، ئاتر، ئاتێرە: ather، هه‌خ: ئاته‌ر _ ئاﮊو‌ر، روس: agon ][ ئاگر، ئێگر( كباك)، ئاڤڕ، ئاور ( كناو)/ ئه‌یر، ئاێر، ئاهیر، ئاویر( هـ) / ئادر، ئادل(زا)] ئایر، بۆ پترزانین ته‌ماشایی( ئاته‌ر، ئاته‌ش)بکه‌ن.
1 – ڕۆناکی و گڕ وگهرمایهکی له سووتانی سووته‌مه‌نی( دار، ره‌ژوو، نه‌وت، گاز) به ده‌ست دێت و بۆ ڕزگاربوون له سه‌رما و بۆ چێشت لێ نان و مه‌به‌ستی جۆربه‌جۆری ژیان، که‌ڵکی لێوەردهگیرێت.
2 -[مجـ] گه‌رما : گه‌رمایی نه‌خۆشی.
:: هه‌موو گیانی ده‌ڵێیی ئاگره داییسێ.
:: کهنیوە رۆداهات دنیا ده‌بێته ئاگر.
3 – ڕق و تووره‌یی، تووڕه‌بوون
:: جارێ قسه‌ی ده‌گه‌ڵ ناکرێت ئاگری لێ ده‌بارێت.
4 – شهر و جه‌نگ، فیتنه و شهروشوور
:: هیتله‌ر ئاگرێکی کرده‌وه دنیای سووتاند و خۆشی سووتاند.
5 – چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی
:: هه‌مووگیانی خۆی کردووه‌ته ئاگر.
6 – پێشگرێکه له‌زمانی کوردییدا بۆ زۆر ئاوه‌ڵناو و ناو وکرداروئاوهڵکار وراناو.
{ تێبـ : ئاگر یەکێکی لە چوار توخمەکەی سەرەکیی یەکەی سەر زەوی و له ڕوانگای دەئێنەی زەردەشتی یەوە 5 جۆر ئاگری جیاواز هەیه :
1 – بۆرزیسەوه : که له پێشگای پیرۆزی ئەهۆرامەزدا هەیه.
2 – وەهوفەڕیانه : که له ناو لەشی مرۆڤ و گیانلەبەرانی دی هەیه.
3 – ئاوروازیشته : که له ناو گیا دایه.
4 – وازیشته : له ناو هەور دایه.
5 – سپەنیشته : که بۆ بە کارهێنانی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ بەکاردێت و له هەمان کاتییشدا بەنیشانەی ڕووناکی و پاکی و زانایی له هەمبەر تاریكی و ناپاکی و نادانی پێناسە دەکرێت}.
{ فەرهەنگی ئا‌ڤێستا. بابان سەقزی}
ئاگراو/agiraw: نتـ:[ ئاگر+ ئاو]
1 – ئاوه‌كی دا‌غ و گه‌رم وه‌ك ئاگر.
2 – باده، شه‌راب.
{
گولاو و ئاگراوه باده ئه‌م شه‌و
تهرهبناكه مه‌ی و ساقی غهزربناك
}{مه‌حوی. ل. 187}.
ئاگراویی/agirawyî: ئانتـ:[ ئاگر+ ئاویی] گه‌رم و گوڕ وه‌ك ئاگر، له‌چه‌شنی ئاگر، ئاوێته‌ی ئاگر.
{
ده‌ڕۆم به‌و رێگه دا شه‌رته هه‌تا ماوم به‌یادی یار
به‌هیوای دڵ، به‌مه‌یلی دڵ، دڵێكی گه‌رم و ئاگراوی
}{ ئاوات. ل.17}
ئاگره‌خۆشه/agirexoŝe: نتـ:[ ئاگر+ ئه+ خۆشه] ئاورگ، سووکه ، پهڵۆخته : ئه‌و ئاگره‌ی له ده‌وره‌ی ماڵ ده‌کرێته‌وه.
ئاگره‌دیوار/agiredîwar: نتـ:[ ئای تی][ ئاگر+ ئه+ دیوار] دیوارا پاراستنێ : بریتییه له و کاڵاڕهقهی، که بۆجیاکردنه‌وه‌ی دووبه‌شی فیزیایی تۆرێک به‌کاردێت وه چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی کردن له نێوان ئه‌و دوو به‌شه‌ی تۆره‌که‌دا به جۆرێک ڕێ پێده‌دات که له( کۆنسێپتی) ئه‌و تۆڕه‌دا ده‌ست نیشانکراوه، واته ڕێگه‌دان به پاکه‌ته خوارزراوه‌کان بۆ تێپه‌ڕبوون، وه ڕێگه گرتن له پاکه‌ته نهخوازرهوهکان. وه‌ک باوه که باس له ئاگره‌دیوار ده‌کرێت مرۆڤ بیری بۆ لایه نه‌رمه کاڵاکان زیاتر دهڕوارت. ئه‌وانه‌ی که هاتووچۆی نێوان دووبه‌شی تۆڕێک ڕێکده‌خه‌ن، به‌لام مرۆڤ ده‌بێت جیاوازی له نێوان پاراستن له کۆنسێپتی ئاگردیوار له‌گه‌ل هه‌ردوو پێکهاته سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئاگره‌دیوار بكات، که بریتین له نه‌رمه‌کاڵا و کاڵاڕه‌قه‌کان. کاڵاڕه‌قه‌کان که به‌رپرسیاری نارد و وه‌رگرتنی پاکه‌ته‌کانی ناو تۆڕیان له ئه‌ستۆدایه، هه‌رچی کاڵا نهرمهکانیشه کاری ڕێکخستنی هاتووچۆکردنیان له‌ئه‌ستۆدایه.[ ئینگـ : Firewall]{ zkurd }
ئاگره‌سووره/agire sŭre: نتـ:[ ئاگر+ ئه+ سوور+ ئه] ئه‌و ئاگره که‌مه یه که دهخواسترێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگری تری پێبکرێته‌وه.
ئاگرهکهوڵ/agire kewiľ: ئانتـ:[ کهـ] سووتان له خۆشیان یا له ترسان
:: ئاگرهکهوڵی کوڕهگانی یه.
ئاگره که‌وڵ بوون/agire kewiľ bŭn: کتن:[ کهـ] سووتاندن له ترسان یا له خۆشیان.
ئاگره‌گڕه/agiregiře: نتـ:[ ئاگر+ ئه+ گڕ+ ئه] ئاگرێکه به سووتهمهنیکی وه‌کوو ( گوێنی)کرابێته‌وه. که ئه‌وه گری هه‌بێت و سکڵ نه‌خاته‌وه.
{ تێبـ : منداڵان کاتێک ئاگرێکی وه‌ها ده‌که‌نه‌وه به ده‌وریدا هه‌ڵ ده‌سوڕێن و چه‌پڵه‌لێده‌ده‌ن و ئه‌م گۆرانییه‌ی بۆ ده‌ڵێن
:: ئاگرهگرهی خۆمان ئاوره گره}.
ئاگره‌گیره/agiregîre: نفا:[ ئاگر+ ئه+ گیر( گیرسان)+ ئه] ده‌سته‌چیله، قولهچیلکه و پووش و په‌ڵاشێکی وشکه بۆ ئه‌وه‌ی بهئاووری دایگیرسێنن و له شوێنێکه‌وه ئاگری بۆ جێگایه‌کی ترپێ بگۆزنه‌وه.
ئاگرباران/agirbaran: نتـ:[ پپـ][ ئاگر+ باران]
1 – گه‌رمایی بێ ئه‌ندازه
: چله‌ی هاوین له که‌رکووک ئاگربارانه.
2 – دابڕاگنی گولـله له شه‌ڕدا، ده‌ست رێژکردنی چه‌ند که‌سێک پێکرا.
ئاگرباران کردن/agirbarankirdin: کتنـ: بۆمبا، گولـله‌تۆپ و تفه‌نگ وهه‌رچی له ئه‌م بابه‌ته بێت بهسهرجێگایهک یان که‌سێک به‌ردانه‌وه.
ئاگرباز/agirbaz: ئانتـ: ئاتهشباز: یاریی که‌ر به ئاگر به تایبه‌ت لهسێرک دا.
ئاگربازی/agirbazî: نچ:
1 – ئاته شبازی. یاری کردن به ئاگر.
2 – فیشه‌که شێتهههڵدان و ئاگربژاندن لهچێژندا.
ئاگربه‌ر/agirbe: نفا:[ ئاگر+ به‌ر(بردن)] ئاگربهره.
ئاگربهره/agirbe: نفا:[ ئاگر+ به‌ر(بردن)+ ه] پووش و په‌لاش و هه‌رچێكی زوو ئاگر بگرێت.
ئاگربه‌ربوون/agir berbûn: کتن:[ ئاگر+ به‌ر+ بوون] ئاگرگرتم به هۆیه‌كی نادیاره‌وه.
:: ئاگر ده‌مه‌زرا به‌ربوو چی نه‌هێشت.
ئاگربه‌ربوونه‌وه/agirberbûnewe: کتن:[ ئاگربه‌ربوون+ ئه‌وه] په‌یدابوونی سووتمان له شوێنێک، ئاگر له جێگایه‌ک به‌ربوون
:: لای خه‌رمانه‌که‌مان ئاگرێک به‌بووه‌ته‌وه هه‌رچی ده‌که‌ن بۆیان نا کوژێته‌وه.
ئاگربه‌ردان/agirbardan: کتن:[ ئاگر+ به‌ردان] سووتاندنی شت به ئاگر، ئاگربه‌ردانه ماڵ، ئاگر به‌ردانه جۆخین.
ئاگربه‌ردانه‌وه/agirbardanewe: کتپ:[ ئاگربه‌ردان+ ئه‌وه]
1 – ئاگرتێبه‌ردان، سووتمان په‌یداکردن له‌شوێنێک
:: چه‌ته‌کان ئاگرێکیان به‌ردایه‌وه ، به‌ڵام خێرا کوژێندرایه‌وه.
2 – [ ئد] به‌دفه‌ر، بزۆز، كه سی شلووق و نه‌حه‌جماو
:: ئه‌و منداڵه حه‌جمینی نیه ئاگری له ووڵات به‌رداوه.
ئاگربه‌س/agirbes: نفا:[ ئاگر+ به‌س/به‌ست( به‌ستن)] وه‌ستانی شه‌ڕ و ته‌قه ده‌نێوان لایه‌نه‌كه‌ی شه‌ڕ به پێی نووسین یان ده‌ربڕینی په‌یمانێك بۆ ماوه‌یه‌كی كورت پا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر.
ئاگربهسدان/agirbesdan: نفا:[ ئاگر+ به‌س/به‌ست( به‌ستن)+ دان] وه‌ستاندنی شه‌ڕ له لایه‌ن دوو ده‌سته‌ی شه‌ڕه‌وه، ته‌قه‌وه‌ستاندن.
:: چییه ئه‌وه بۆ به په‌له ده‌ڵێی ئاگرت پێیه!.
ئاگربردن/agir birdin: کتن: به ئاسانی داگیرسان و زوو ئاگرگرتنی شتێک یان مادده‌یه‌ک
:: ئه‌م گوینیه ته‌ڕه ئاگرئابات بوو.
:: شه‌که‌ی ئاغا پیرۆت ئاگری چاک ده‌برد،
:: بارووت خێرا ئاگر ده‌بات.
ئاگربڕ/agirbiř: نفا:[ ئاگر+ بڕ (بڕین)]
1 – کاری کوژاندنه‌وه و به‌رگر له ته‌شه‌نه‌کردنی ئاگرێ که به‌ر ده‌بێته خه‌ر مان وڕه‌ز و ئه‌و جۆره شتانه به‌رهه‌ڵست کردن له ته‌شه‌نه کردنی ئاگر.
{ تێبـ: له کوردستان باوه که ئاگرکه‌وته‌وه، خه‌لکی ئاوایی کۆده‌بنه‌وه و پۆپی دارتهردهبڕن و له چوارده‌وری ئاگره‌که‌وه به‌رده‌بنه شووڵ لێدانی و ئه‌و شوێنانه‌ی ئاگریان تێبه‌ربووه له‌وانه‌ی هێشتا نه‌یان گه‌یوه‌تێ داده‌بڕن، به ئه‌م جۆره پێش به ته‌شه‌نه‌کردنی ده‌گرن و نایه‌ڵن ده‌وروبه‌ری خۆی بسووتێنێت، له ئه‌و جێگایه‌ش که داروباری نه‌بێت، به‌ده‌وری ئاگره‌که‌دا وه‌کوو جۆگه زه‌وی هه‌ڵده‌که‌نن}.
2 – ڕاگرتنی شهر له نێوان دوو هێزه‌که پێکه‌وه به‌شه‌ردێن.
3 – به‌رگرتنی ته‌شه‌نه‌ی هه‌راو و دهمهقالهی نێوان دوو یاخود چه‌ند که‌سێک.
ئاگربڕکردن/agir biř kirdin: کتپ: کووژاندنه‌وه‌ی ئاگرێکی ده‌که‌وێته‌وه به‌وه و شێوه‌یه‌ی له( ئاگربڕ)دا باس کرا.
ئاگربڕی⁄ agirbiřî: نچ: دیواری ئاگربڕی واتا ئه‌و دیواره‌ی ئاگر نایسووتێنێت.
ئاگربڕین/agirbiřîn: نفا:[ ئاگر+ بڕین]
ئاگرپاره/agir pare: ئانتـ:[ ئاگر + پار( پارچه: له‌ت) + ئه] ئاته‌شپاره. 1- بزۆز، دڕ، شه‌رانی، هاروهاج (منداڵ). 2- زیره‌ک، به‌کار، لێهاتوو ( گه‌وره یان بچووک).
ئاگرپارێز/agir parěz: نفا:[ئاگر+پارێز(پاراستن)] ئاگرپه‌رست، ئاته‌ش په‌رست.
ئاگرپه‌رست/agir perst: نفا:[ ئاگر+ په‌رست(په‌رستن]
پهیڕهوڤانی ده‌ئێنه‌ی مه‌زدایی کهلهئاتهشکهدهکاندا چاوه‌دێری ئاگری یهتێئێڤانی ده‌که‌ن. تمـ: ئاته‌ش په‌رست بکه‌ن.
ئاگرپه‌رستن/agir perstin: کتنـ:[ ئاگر+ په‌رستن] ئاته‌ش په‌رستن،
ئاگرپه‌رستی/agirperstî: نچـ:[ ئاگر+ په‌رست(په‌رستن)+ ئی] په‌رستنی ئاگر وبهه زانینی لهدهئێنهی زه‌رده‌شتی. که یه‌کێک بووه له‌چوار توخمه‌ی سهرێکێکهی ژیان.
ئاگربژان/agir pijan: نتـ:[ ئاگر+ پژان( پژێن)] ڤوڵکان، بورکان، ئاگربهربوونهوهی ناخی زه‌مین و ده‌رپه‌ڕینی له شوێنێک له‌سه‌رگۆی زه‌مین.
ئاگرپژێن/agir bijěn: نتـ:[ ئاگر+ پژێن] ڤوڵکان، شاخی ئاگر هاوێژ : كێوێك كه له زاركی سهرترۆپكهكهی مادده‌ی شل و سووتێنه‌ر و هه‌ڵمی گۆگردی لێدهاژێت و بۆ ده‌ورووبه‌ری دهیپڕژێنێ، بوركان، گڕكان.
ئاگرپێبوون/agirpěbǔn: كتن:[ ئاگر+ پێ+ بوون][ ئد] زۆر به په‌له ڕۆیشتن.
ئاگرپێکردن/agir pêkirdin: کتپ :[ ئاگر+ پێ+ کردن] ئاگرهه‌ڵکردن، ئاگرداگیرساندن، ههلایساندن.
ئاگرپێوه‌نان/agir pêwenan: کتپ:[ ئاگر+ پێ+ وه‌نان] سووتاندن، پاتن، پژاندن، ئاگرتێبه‌ردان.
ئاگرتێبه‌ربوون/agir têberbŭn: کتن:[ ئاگر+ تێ+ به‌ربوون]
1 – [ ئد] زگ پێسوونان، به‌زه‌ی به‌یه‌کێک داهاتنه‌وه.
:: که دیتم له ناو به‌فردا پێ خاوسه، ئاگرم بۆی تێ به‌ربوو.
2 – ئاگرگرتن به‌هۆیه‌كی نادیار.
:: ماڵی كاك كه‌ریم دوێنێ شه‌و ئاگری تێبه‌ربوو.
3 – [ جنێۆ] جنێۆێكی سه‌ر زاری ژنانه به مندالان.
:: ڕه‌ببی ئاگرتتێبهربێ ڕۆڵه.
ئاگرتێبه‌ردان/agir têberdan: کتپ:[ ئاگر+ تێ+ به‌ردان]
1 – ئاگرگرتن و سووتانی شتێک بێ ئه‌وه‌ی یه‌کێک به ده‌ست یا ئانقه‌ست بیسووتێنێت
:: ئۆتۆمۆ بیله‌که ئاگری تێ بهربووو.
:: کوره هێنده له سۆبه‌که نیزیک مه‌به‌وه با ئاگرت تێبه‌ر نه‌بێت.
2 – ئاگرم بۆی تێ به‌ربوو : دڵم بۆ ی جووزایهوه.
3 – ئاگر تێوه‌ردان، به سووته‌مه‌نی، یا هه‌رشتێکی ترهوهنان، به‌مه‌به‌ستی ئاگرکردنه‌وه، یان زیان پێگه‌یاندن
:: زۆر سه‌رمایه، خێرا سۆبه‌که ئاگر تێبه‌رده.
:: هێنده پووش و په‌ڵاشمان ئاگر تێبه‌ردا هه‌تا خۆمان پێوشک کرده‌وه.
4 – [ پپـ] ڕق هه‌ڵستان و تووڕه‌یی کردنی یه‌کێک به‌قسه یان به‌کرده‌وه
:: ئه‌وه‌چیت پێگوو تووه، وه‌ها ئاگرت تێ به‌رداوه.
:: ئه‌م قسه‌یه چ بوو گووتت، ئاگرت له‌م کاکبرایه به‌ردا.
5 – زیانی ماددی و ئازاری ده‌روونی به که‌سێک یان شوێنێک گه‌یاندن
:: له‌شکری ئه‌مه‌ریکا هه‌موو ڤێتنامی ئاگرتێبهرداو سووتاندی.
:: ئه‌وه‌نده‌مان پێ خه‌رج کرد ئاگرمان تێ به‌ردا.
6 – ئیجادی حاله‌تی به‌زه‌ی پێدا هاتن و زگ پێسووتان له دڵی که‌سێکدا
:: هێنده ده کووڕووزێتهوه ئاگر له پیاو به‌رده‌دات.
:: ڕه‌بیی ئاگر له گیات به‌ربێت. : تووک ونزایه و کینایه یه داوای مردن و له ناوچوونی که‌سێکه. ئاگرپێوه‌نان، ئاورتێبه‌ردان.
ئاگرتێچوون/agirtêçûn: کتپ:[ ئاگر+ تێ+ چوون]
1 – ئاگرگرتن، ئاگرتێکهوتن.
2 – [پپـ] به‌غیلی بردنی که‌سێک به که‌سێکی تر.
:: هه‌ر باسی پیاوه‌تی ئووسۆمان کرد ئهوئاگری تێچوو : یه‌کێک به‌کۆک و پوشتهیی ببینێت ئاگری تێده‌چێت. نه‌مانزانی بۆچی وه‌ها ئاگری تێ چووبوو؟.
ئاگرتێکهوتن/agir têkewtin: کتپ:[ ئاگر+ تێ+ كه‌وتن] ئاگرتێبه‌ربوون، سووتان، ئاگر ده‌گیان به‌ربوون.
ئاگرتیندان/agir tîndan: كتپ:[ئاگر+ تین+دان]
1 – خۆشكردنی ئاگرلهسهردانان.
2 – [ كنـ] خۆشكردنی ناكۆكی نێوان دوولایه‌ن.
ئاگرچوونهگیان/agirçûnegyan: کتن:[ پپـ][ ئاگر+چوون+ ئه+ گیان] ئاگرتێبه‌ربوون.
ئاگرخانه/agir xane: نتـ:[ ئاگر + خانه]
1 – کووره‌ی ئاسنگه‌ران که ئاسنی تێدا گه‌رم ده‌کرێت، و سوور ده‌بێت بۆ نه‌رم کردنی.
2 – ئاتهشخان یان تونخانهی حه‌مام.
3 – جێی خه‌لووزی سه‌ماوه‌ر. ئاورخانه.
ئاگرخۆره/agir xore: نتـ:[ بال][ رۆژك، سنـ][ ئاگر +خۆر(خواردن) + ه ]
1 – قهقتهس : جۆره باڵنده‌یه‌کی وویرهیی (خه‌یاڵـی) ئه‌فسانه‌یی یه، ده‌نووکی وه‌ک شمشاڵ درێژ و کون کونه، ساڵی که ره‌تێک ده‌خوێنێت، له‌کاتی خوێندنیدا ئاگر له کونه‌کان دێنه‌ده‌ر. له‌به‌ر سۆزی ئاواری ده‌نگی خۆی ئاگری تێ به‌ر ده‌بێت و ده‌سووتێت و خۆڵه‌مێشه‌که‌شی ده‌بێته هێڵکه‌یه‌ک و هێڵکهکهش به‌چکه‌یه‌کی لێ هه‌ڵ دێت پاشان به‌هه‌مان شێوه دووباره ده‌بێته‌وه.
2 – مه‌ڵی ئاگر خڕره واتا حوشتر مل.
3 – [ ڕه‌نگ] ڕه‌شی تێر.
ئاگرخۆش/agir xoŝ: ئانتـ:[ كباك، زا]
1 – مرۆڤی قسه خۆشی گاڵته‌چی.
2 – ئه‌وه‌ی توانج و پلار له خه‌ڵک ده‌دات.
ئاگرخۆشکه‌ر/agir xoŝker: ئانفا:[ ڕۆژک، مکـ][ ئاگر+ خۆش+ که‌ر( کردن)]
که‌سێک فیتنه‌ی بکات، که‌سێک که ببێته مایه‌ی دووبه‌ره‌کی و نێوان ناخۆشی و بهشهرهاتنی خه‌ڵک
:: ئاگر خۆشکه‌ری وههانابێتهوه، ئه‌وه‌نده‌ی مست له چاوان ده‌ی شارێکی به شهڕدهدات.
:: مرۆڤی ئاگرخۆشکه‌ره هه‌میشه ڕوو زه‌رده،
:: ئاگرخۆشکه‌ره‌ی ئه‌م دێیه ئه‌م هه‌تیوه یه.
:: ئاگر خۆشکه‌ره‌ی نێوان میلله‌تان ئیمپریالیسته.
ئاگرخۆشکه‌ره/agir xoŝ kere: نفا:[ ئاگر+ خۆش+ که‌ر(کردن)+ ە] ئه‌وه‌ی ( که‌سێ، شتێ، یان کرده‌وه‌یه‌ک) که ببێته مایه‌ی به‌رپابوونی شهڕاو شۆر و فیتنه له‌ناو خه‌ڵکدا، یان له‌شوێنێکدا.
ئاگرخۆشکردن/agirxoŝkirdin: کتپ[ ئاگر+ خۆش+ كردن]
1 – دهستتێدان و تێکوه‌ردانی ئاگر ( کۆکردنه‌وه و خستنه سه‌ریه‌کی سووته‌مه‌نی ناو سۆبه وئاگردان) تا باشتربسووتێت.
2 – تێکوه‌ردانی ئاگری خه‌ڵووز و ته‌پاڵه‌و … تا خۆلهمێشه که‌ی له‌سه‌رلا ده‌چێت و تینی زۆر ده‌بێت.
3 – [ پپ] قسه‌هێنان و بردن له نێوان دوولایه‌ن که نێوانیان ناخۆش بێت، ناخۆش ترکردنی نێوان دوو لایه‌ن، فیتنه ی یکردن، گۆبهندگێڕان.
ئاگرخوه‌ش کرن/agirxweŝkirin: کتپ:[ کباک][ ئاگر+خوه‌ش+ كرن] ئاگرخۆش كردن.
ئاگردادان/agirdadan: نتـ:[ ئاگر+دا + دان][ كباك] به‌دخووی ، داوێن پیسی.
ئاگردار/agirdar: نتـ:[ ئاگر+ دار] به‌ئاگر، ئاوردار.
ئاگردان ¹ /agirdan: كتن:[ ئاگر+ دان ]
1 – ته‌قاندنی چه‌ک( ده‌مانچه، تفه‌نگ، تۆپ…)
:: که ئێواره دا هات ده‌ستیان کردبه ئاگرد نی ئه‌و تۆپه زلانه و نه‌یانده‌هێشت خه‌ڵک ئاسووده‌بن.
2 – به قسه و فیشاڵ یه‌کێک له مه‌یدان ده‌رکردن
:: کابرایان هه‌ربه جارێ ئاگردا، قسه‌ی پێ نه‌کرا.
ئاگردان ² /agirdan: نتـ:[ ئاگر+ دان]
1 – كوانوو _ كوانگ، ئارگ( ئاورگ): ئارگا _ هارگا، ئاردجا، ئاوریا، كۆڕك _ كۆڕكه : قووڵکه‌یه‌که وه‌ك ته‌ندوورێكی بچووك له نێو ژووری ماڵه‌كان سازی ده‌كه‌ن و پتر پۆلوو ئاگری بۆ دێنن و تێبدهكهن بۆ ژوور گه‌رم كردنه‌وه و هه‌روه‌ها بۆ گه‌رم راگرتنی چێشتی سازگراو و زستانانیش كورسی له‌سه‌ر داده‌خه‌ن.
2 – جێگای پۆلووی گه‌شاوه له بنی سه‌ماوه‌ری ره‌ژی دا، ناوگۆرک، جێ ئاگر.
3 – [ جێۆ] نۆهه‌مین مانگ ساڵ و سێهه‌م مانگی وه‌رزی پایز. سه‌رماوه‌رز، سیخوار له‌پشت، قه‌وسی پایزی.
ئاگرداگیرسان/agir dagîrsan: کتن:[ ئاگر+ دا+ گیرسان] ئاگرههڵ كردن.
ئاگرداگیرساندن/agir dagîrsandin: کتپ:[ ئاگر+ دا+گیرساندن] ئاگرپێکردن، شهرههڵگیرساندن، ئاژاوه‌نانه‌وه.
ئاگردامهزراندن/agir damezrandin: كتپ:[ ئاگر+ دامه‌زراندن] دانانی كه‌ره‌سه‌ی ئاگر و ئاگرسازگردن.
ئاگردانک/agir dank: ن:[ ئاگر+دان+ک ] ناوماڵان هه‌ڵی ده‌که‌نن، ته‌نیشته‌کانی لێک و لووس ده‌که‌ن ( سواغی ده‌ده‌ن، یان له‌تکه سوێنه و سواڵه‌تی تێده‌گرن ) و ئاگری تێدادهکهنهوه، یان له لاوه بۆی دێنن، جۆرێکی تریش له‌باتی هه‌ڵقه‌ندن، کهرۆکهیهک به‌به‌رد یان خشت ده‌به‌ستن(ئه‌مه‌یان زیاتر لهمزگهوتان ودیوهخانانی ئاغایان) بۆگه‌رم کردنی ژوور. ئاوورگ، کوانوو، گۆرگ-گۆرگه. 2- تمـ: ئازه‌ر.
ئاگردز/agirdiz: نفا:[ئاگر+ دز(دزین)]: پیشۆ، ئاگرگر.
ئاگردوو/agirdŭ: نتـ: سووته‌مه‌نی.
ئاگرزمان/agirziman: ئانتـ:[ ئد] ئاشووب به‌رپا که‌ر، دووزمان.
ئاگر‌ڤه‌کوشتن/agirvekuŝtin: کتپ:[ كباک، زا][ ئاگر+ ڤه+ كوشتن] ئاگرگوژاندنهوه. ئاگرخامۆشکردن.
ئاگرڤهمرانن/agirvemiranin: کتپ:[ كباك][ ئاگر + ڤه+ مرانن] ئاگرکوژاندنه‌وه.
ئاگرڤێخستن/agir věxistin: کتپ:[كباک، زا][ ئاگر+ ڤێ+ خستن] ئاگرداگیرساندن، ئاوور دووباره‌کردنه‌وه.
ئاگرڤێکهتن/agir věketin: كتن:[ كباك][ ئاگر+ ڤێ+ كه‌تن] ئاگرتێكهوتن.
ئاگرقودرهت/agir qudiret: ئانتـ: لاسار، چهقاوهسوور، به‌دمه‌به‌ست.
ئاگرکهوتنهگیان/agir kewtinegiyan: کتنـ:[ ئاگر+ كه‌وتن+ ئه+ گیان]
1 – ئاگر له له‌شی که‌سێک به‌ربوون.
2 – [پپـ] ئاگرگرتن، که‌وتنه تالووکه و جێگا به‌خۆنه‌گرتن، ئارام لێههڵگیران.
ئاگرکه‌وتنه‌وه/agir kewtinewe: کتن:[ ئاگر+ كه‌وتن + ئه‌وه] ئاگر به‌ربوونه‌وه، ئاگرڤێكهتن.
ئاگرکپکردن/agirkipkirdin: كتپ:[ ئاگر+ كپ+ كردن]
1 – ئاگركزكردن.
2 – ئاگر كوژاندنه‌وه.
ئاگرکپکردنهوه /agirkipkirdinewe: كتن:[ ئاگركپكردن+ ه‌وه] ئاگركوژاندنه‌وه.
ئاگرکردن/agir kirdin: کتنـ:[ ئاگر+ كردن] له شوێنێکی تایبه‌تی ئاگرکردنه‌وه‌و ناو به ناو سووته‌مه‌نی هاویشتهسهری بۆ گه‌رمکردن یان هه‌ر مه‌به‌ستێکی تر، توونچی توونخانه‌ی حه‌مام ئاگر ده‌کات. دیزه و گۆزه ده‌خه‌نه گڵهوهچهندشهو و رۆژ ههرئاگری ده‌که‌ن تاسوور ده بنه‌وه.
ئاگرکردنه‌وه/agir kirdinewe: کتپ:[ ئاگركردن + ئه‌وه]
1 – هه‌ڵگرتنی ئاگر بۆ مه‌به‌ستێک بێت
:: خێرا ئاگرێکمان کرده‌وه‌و خۆمان ئیشک کرده‌وه.
:: ده‌ی کچی چاک زوو ئاگرێک بکه‌ره‌وه وهێڵکهو ڕۆنێ کمان بۆبکه.
:: ئه‌مه‌لای خۆتان ئاگرتان کرد و وه‌ته‌وه دووکه‌ڵی کوێری کردین
1 – به‌رپاکردنی فیتنه‌و شه‌روشۆر
:: هیتله‌ر ئاگرێکی کرده‌وه دونیای سووتاند.
2 – هاروهاجکردنی منداڵان ودابین نه‌بوونیان
:: منداڵ! ئه‌وئاگره چیه کردووه‌ته‌وه.
ئاگرکوژاندنه‌وه/agirkujandinewe: کتپ:[ ئاگر+ كوژانده‌وه] ئاگر‌ڤه‌کوشتن، دامركاندن وخامۆشكردنی ئاگر.
ئاگرکوژێنی/agir kujěnî: نچ:[ ئاگر+ كوژێن( كوژان)+ ئی][ ؟] ڤه‌مراندن، ته‌مراندن.
ئاگرگهشاندنهوه/agirgeŝandinewe: کتپ:[ ئاگر+ گه‌شاندن+ ئه‌وه]
1 – باویشێن کردنی مه‌قلی یان ئاگردانێ که خه‌لووزی تێکرابێت و چه‌ند پۆلۆی خرابێته سه‌ر- تاسکڵه کان هه‌موو ڕهژووهکهبگأنهوهو بیکهنهیهک پارچهئاگر.
2 – هه‌ڵسووڕاندنی ئاته‌شگه‌ردان هه‌ربۆ ئه‌م مه‌به سته. ئاگرگهشکردنهوه.
ئاگرگه‌شه‌وکه‌ر/agirgeŝewker: نتـ:
1 – ئاته‌شگه‌ردان.
2 – ئه‌و که‌سه‌ی ئاگردهگهشێنێتهوه، تاوله‌مه.
ئاگرگهشکهره/agirgeŝkere: نتـ:[ ئاگر+ گه‌ش+ که‌ر( کردن) + ه ] تاوله‌مه، ئاته‌شگه‌ردان.
ئاگرگهشکهرهوه/agirgeŝkerewe: نتـ:[ ئاگر+گه‌ش +که‌ره‌وه(کردنه‌وه)]
1 – ئاته‌ش گه‌ردان.
2 – ئاگرگه‌شه‌وکه‌ر، ئاووربووژه.
ئاگرگهشکردنهوه/agir geŝkirdinewe: کتپ:[ ئاگر+ كه‌ش+ كردنه‌وه] ئاگرخۆشکردنه وه.
ئاگرگر/agirgir: نفا:[ ئاگر+ گر(گرتن)] هه‌رشتێک توانی ئاگرگرتنی هه‌بێت و بسووتێت به‌ئاسانی
ئاگرگرتن/agirgirtin: کتنـ:[ ئاگر+ گرتن]
1 – ئاگر تێبه‌ربوون.
2 – تووڕه‌بوون وهه‌ڵچوون، ڕق هه‌ڵسان و سووربوونه‌وه
:: هه‌ر گووتت ئه‌م ئیشهوهها نابێت، ئاگر ده‌گرێت.
3 – [ كنـ] تامه‌زرۆیه‌كی یه‌كجار زۆر بۆ كه‌سێك یا بۆ شتێك به تا یبه‌ت له باری سێكسه‌وه.
ئاگرگرتوو/agir girtû: نفا:[ ئاگر+ گرتوو( گرتن)]
1 – بزێو، لاسار(منداڵ).
2 – قینگرتوو.
ئاگرگروشک/agirgwŝik: ن:[ توێ][ كباک، زا] چه‌نه – چه‌ناگه، ئه‌رزینگ _ ئارزینگ.
ئاگرگیره/agirgîre: نفا:[ رۆژك، سنـ][ئاگر+گیر(گرتن) +ه ] سووته‌مه‌نیه‌کی که‌م که گوورج ئاگر بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگرێکی گه‌وره‌تری پێبکه‌نه‌وه، ده‌ست ئاگر(دهساگر)، دهستهچیڵکه، چیڵکه، دهساگر، چاووگه، بناوره.
ئاگرلهچاوبارین/agir le čaw barîn: کتن:[پپ][ ئاگر+ له+ چاو+ بارین] ئاگر لهچاوبوونهوه ، شێت گیربوون.
ئاگرلهدهمدابوون/agirledemdabǔn: کتن:[ ئاگر+ له+ ده‌م+ دا+بوون][ كنـ] زۆر توندقسهكردن، توند توند قسه‌كردن.
ئاگرلهگۆری كه‌سێك هه‌ستان/agir le gorî keseěk hestan: کتن:[پپـ] هۆی ئاژاوه و شه‌ڕ و كێشه و فیتنه بوون .
:: ئه‌و شه‌ڕه هه‌مووی گونای تریه ئاگره‌كه‌ی به گۆڕی تۆ هه‌ڵده‌ستێ.
ئاگرلێبارین،agir lêbarîn: كتن:[ ئاگر+ لێ+ بارین ] بهڵابهسهرهاتن، تووشی ناره‌حه‌ت بوون
:: ئاگری لێ بارێت. تووک ونزایهکه( پتر ژنان ده‌یڵێن).
ئاگرلیز/agirliz: ئانفا: ئاگرباز، ئاته‌ش باز.
ئاگرلیزاندن/agirlîzan din: کتن:[ كباك] به ئاگریاریکردن.
ئاگرمراندن/agir mirandin: کتپ:[ كباك، زا] ئاگر‌ڤه‌کوشتن، ئاگرکوژاندنه‌وه.
ئاگرناک/agirnak: ئان:[ ئاگر+ناک] مرۆڤی تووڕه‌و تڕ‌ۆ.
ئاگرنانه‌وه/agir nanewe: کتپ:[ ئاگر+ نانه‌وه] ئاگرکردنه‌وه، ئاژاوهگێراندن.
ئاگرۆچکه/agiroçke: نتـ:[ ئاگر+ۆچکه] ئاگری بچووک، ئاگرێکی منداڵان به‌پووش و په‌ڵاش وچڕوچیلکه ده‌یکه‌نه‌وه. ئاگرۆکه، ئاوڕۆچکه.
ئاگرۆچکهكردنهوه/agiroçkekirdinewe: كتن:[ ئاگر+ئۆچکه+ كردن+ه‌وه]
1 – ئاگری بچووك هه‌ڵ كردن.
2 – [ كنـ] سازكردنی شه‌ڕ و فیتنه‌نانه‌وه، ئاژاوه‌نانه‌وه.
ئاگرۆک/agirok: نتـ:[ ئاگر+ ئۆک]
1 – [ که‌ش] بای گه‌رم که گیا و سه‌وزه وشک ده‌کات.
2 – [ نخ] ئاگره : که جۆره زیپکه‌یه‌ک له‌ده‌م وچاو ده‌ردێت.
3 – [ كباك][ كنـ] ئاژاوه‌چی، فیتنه‌گێڕ، مایه‌فیتنه.
ئاگرۆکه/agiroke: نتـ:[ ئاگر+ ئۆك+ ئه] ئاگرۆچکه.
ئاگروەکوژێنی/agirwekujênî: نC:[ ئاگر+ وە+ کوژێن+ ی] دەزگای ئاگروەكوژێنی : [ ع : إطفاء الحرائق ] .
ئاگرودوو/agir û dû: نتـ:[ كناو][ ئاگر+ و+دوو]
1 – [ هل] ئاووردوو.
2 – [ سیمـ، پپـ] ئاگردان ( به‌نیشانه‌ی ئاوه‌دانی ماڵ و بنه‌ماڵه) : وه‌جاغ.
ئاٌگرودووبڕان/agir û dû biřan: کتنـ: ماڵ وێران بوون، شوێنهوارنهمان
:: ئاگرودووی بڕێ. ماڵی ئاگری تێدا نه‌کرێته‌وه‌و دوو که‌ڵی ڵێ هه‌ڵنه‌ستێت( به ئه‌و واتایه‌یی که که‌سی تێدا نه‌مێنێت که پێویستی به‌ئاگر هه‌بێت).
ئاگرهاوێژ/agirhawêj: نفا:[ ئاگر+ هاوێژ( هاوێژتن)] ئاگرفڕێدان.
ئاگرههڵایستاندن/agir heľaystan: کتپ [ ئاگر+ههلایساندن] ئاگركردنه‌وه، ئاگرهه‌ڵكردن.
ئاگرههڵکهر/agir heľ ker: نفا:[ ئاگر+ هه‌ڵ+ كه‌ر( كردن)] ئاگر که‌ره‌وه.
ئاگرهه‌ڵکردن/agir heľkirdin: کتپ:[ ئاگر+ هه‌ڵ+ كردن] ئاگرکردنه‌وه.
ئاگرههڵگر/agir heľgr: نفا:[ئاگر+هه‌ڵ+گر(گرتن)] پاکڵ: ئه‌وکه‌سه‌ی مه‌شخه‌ڵی ئاگر هه‌ڵده‌گرێت و له خۆپیشاندان دا له پێشه‌وه ده‌ڕوات.
ئاگرههڵگیرسان/agir heľgîrsan: کتن:[ئاگر+هه‌ڵ +گیرسان] ئاگرهه‌ڵكردن. شهڕدامهزران.
ئاگرههڵگیرساندن/agir heľ gîrsandin: کتپ:[ئاگر+ هه‌ڵ+ گیرسان][ ئد] شهڕدامهزراندن.
ئاگرین/agirîn: ئانتـ:[ ئاگر+ین ] ئاورین : هه‌ر شتێک وه‌کوو ئاگر بێت، لهبارێکهوه مه‌ردووم گه‌رم دابێنێت: ڕه‌وشت و خووی ئاگرین( توڕه‌یی و تۆسنی)، فرمێسکی ئاگرین(فرمێسکی گریانی به‌کوڵ)، شیعری ئاگرین(هۆنراوه‌یه‌ک که‌مرۆڤ هانبدات و بیهێنێته جۆش.
.
.
ئاگری بن کا/agirî bin ka: شڕ:[ ئاگر+ ی+بن+ كا][ پپـ] به که‌سێک ده‌گووترێت به دیمه ن پیاوچاک بێت و له ژێره‌وه‌ش ئاشووب گێروخراوهکاربێت.
:: لاچۆ له‌به‌رچاوم مه‌مێنه، هه‌ی ئاگری بن کا.
:: چۆن ئه‌م کابرا یه له‌ئه‌م خه‌ڵکه بووته ئاگری بن کا.
ئاگری بێ ئامان/agirî bê aman: شڕ:[ ئاگر+ی+ بێ+ ئامان[ پپـ] به‌ڵاو چه‌رمه‌سه‌رێکی چاره‌کردنی گران بێت یا هه‌رنه‌بێت.
:: ڕه‌بیی ئاگری بێ ئامانت تێبه‌ربێت.
{ به‌گین ده‌لێ : میر، ئاورێك ده ماڵه قهرهتڕژدینی به‌ربوو، چ ئاورێكی بێ ئامانه! / ئه‌گه‌ر ههڵنهستێو ئێستا شاری جه‌زیرێ ده‌سووتێ، ده‌بێ وێرانه} {مان. ل. 72}.
ئاگری بێ ئامان تێپه‌ڕبوون/agirî bê aman těpeřbǔn: شڕ:[ ئاگر+ی+ بێ+ ئامان+ تێپه‌ر+بوون][ پپـ]
1 – تووشی به‌لا و پهدبهختیهكی گه‌وره‌هاتن.
2 – [ جنێو] جنێوێكی سه‌ر زاری ژنانه به مندالان.
ئاگری بێ دووكه‌ڵ/agirî bê dǔkeľ: شڕ:[ ئاگر+ی+ بێ+ دووكه‌ڵ[ پپـ] ئاگری گه‌شاوه، ئاوری سوور.
ئاگری جه‌رگی/agirî cergî: شڕ:[ ئاگر+ی+ جه‌رگ+ی][ كنـ] منداڵ، ئاوری جه‌رگی.
ئاگری جه‌رگی هه‌ڵگرتن /agirî cergî heľgirtin: شڕ:[ ئاگر+ی+ جه‌رگ+ی+ هه‌ڵ+ گرتن][ كنـ] تاسه‌ی دیتنی منداڵ كردن.
ئاگری ژێرکا/agirî jěr ka: شڕ:[ ئاگر+ی+ژێر+ كا][ پپـ] ئاوری بن كا.
ئاگری سوور/agirî sǔr: شڕ:[ ئاگر+ی+ سوور][ پپـ] پۆلووی ره‌ژی یان دار كه چاك گه‌شابێته‌وه و دووكه‌ڵ نه‌كات. ئاوری سوور.
ئاگری غه‌زه‌ب (ێ)/agirî ĝezeb: شڕ:[ ئاگر+ غه‌زه‌ب+ئێ][ پپـ]
1 – به‌لایه‌ك، كه به‌غه‌زه‌ب له لای خودا ڕا بێته خوار.
2 – منداڵی بێحه‌یا و بێفه‌ڕ.
3 – مرۆڤی ئازا و هه‌ڵسووڕێنه‌ر بۆ گهسشتن به‌مه‌به‌ست كه ههدهدانی نه‌بێت.
ئاگری قودره‌ت/agirî qudiret: شڕ:[ کو+ع : ئاگری + قودره‌ت : قدره : توانا، چاره‌نووس][پپـ]
1 – قه‌زا و قه‌ده‌ر، به‌ڵای لابه‌لا
:: ئاگری قودرهتتان تێبه‌ربێت.
2 – مه‌ردو می بزۆز و نه‌سره‌و ت به‌تایبه‌ت منداڵ
:: ئه‌وه بۆ دانامه‌زرێی، هه‌ی ئاگری قودره تێ.
3 – پیاوی کارله ده‌ست هاتوو، ئازا‌و شه‌رکه‌ر
:: ده‌ڵێی ئاگری قود ره‌تی یههیچی له‌به‌رده‌ست گی‌یر نابێت.
:: وه‌ک ئاگری قودره‌تێ وایه، غهنێمی په‌نجا سوارانه.
ئاگری نه‌ورۆز/agirî newroz: شڕ:[ ئاگر+ی+نه‌ورۆز] ئاگرێك كه به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵ و ده‌ستپێكردنی نه‌ورۆز ده‌یكه‌نه‌وه.
.
بۆئاگرهاتن/bo agir hatin: شڕ:[ بۆ+ئاگر+هاتن][ كنـ] زۆر به‌په‌له‌بوون، نه‌گیرسانه‌وه له شوێنێك .
:: ده‌تگووت بۆ ئاگری هاتبوو، هه‌ر نه‌هاته ژوورێ چایه‌كی بخواته‌وه.
خۆ ده ئاگری سوور هاویشتن/xo de agirî sǔr hawyŝtin : شڕ:[ خۆ+ده+ ئاگر+ی+بن+ سوور+ هاویشتن][ پپـ]
به‌هێند نه‌گرتنی مه‌ترسی، نه‌پرینگانه‌وه له هیچ شتێك.
:: بۆ وه ده‌ست خستنی پوول وپاره خۆی ده‌ئاگری سووریش ده‌نێت.
له‌سه‌ر ئاگردانیشتن/le ser agir danîŝtin: شڕ: [ له+ سه‌ر+ ئاگر+ دانیشتن][ كنـ] بێ ئۆقره‌بوون، به په‌له‌بوون بۆ ڕۆیشتن، حه‌جمین نه‌گرتن له شوێنێك و به‌ته‌مای هه‌ستان و ڕۆیشتن بوون، دانهسهكنین.
.
.
.