ئیفلیج/îflîc: ن:[ نخ][ ع ] شه‌له‌ل، شه‌پڵه‌، فالینجه‌: حاڵی که‌سێک هه‌موو له‌شی یا لایه‌کی یان هه‌ندێک جێگایی له‌ کار که‌وتوو بێت و نه‌جووڵێت.

:: له ‌خولام ته‌له‌به‌ ڕۆڵه‌ گۆج و ئیفلیج بیت.

ئیفلیجبوون/îflîcbŭn: کتن: شه‌له‌ل بوون، شه‌پڵه‌لێدان، فالینجه‌بوون : له‌کارکه‌وتنی لایه‌ک یان هه‌موو له‌ش یان هه‌ندێک ئه‌ندامی که‌سێک.

ئیفلیجی/îflîcî: نچ:[ نخ][ ع + کو : ی] نه‌خۆشی شه‌پڵه‌ : بریتیە لە لەدەستدانی تەواوی چالاکیەکانی ماسوولکە لە کۆمەڵیك ماسوولکە یان زیاتر.[ ئینگـ : Paralysis]

لەوانەیە ببێتە ھۆی لەدەستدانی ھەست یان لەدەستدانی جووڵە لە ماسوولکەی توشبوو یان بەھۆی زەبرێك یان شکانی بڕبڕەی پشت بێت.

{ تێبـ : که‌سێك ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی گرت ئیراده‌ی له‌سه‌ر ده‌ماره‌کانی له‌شی که‌مده‌بێته‌وه‌ یان هه‌ر به ‌جارێک له‌ده‌ستی ده‌رده‌چێت و به‌جۆرێك که‌ ناتوانێت به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌ندێك ئه‌ندامی( ده‌ست، لاق،…. ) خۆی بجووڵێنت یان ڕایان وه‌ستێنێت و بێ ئه‌وه‌ی حه‌زی لێبێت له‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌له‌رزن}.

ئیفلیجی خەو/îflîcî xew: نتـ:[ نخ] سەنگ‌گرتن : حاڵەتێکی تەنگە ھەناسەییە، وە نەتوانینی جووڵەیە لەکاتی خەودا، لەوانەیە ئیفلیجیی خەو شان بەشانی چەند ھۆیەك ڕووبدات وەکو ژانەسەر و نائاسوودەیی و پەشۆکاوی یان تەنگەھەناسەیی، وە لەوانەشە بەبێ ھیچ نەخۆشیەك و ھۆیەك بێت. ئیفلیجی خەو توندترین حاڵەتە کە توشبووان توشی پەشۆکاوی خەو بکات ھەرچەندە ڕوودانی ئەم حاڵەتە کەمە. بێجگە لە ئیفلیج بوونی تەواوی ماسولکەکان، توشبوو ناتوانێت بجووڵێت و قسەش بکات، لەوانەیە توشبوو تووشی جۆرێك لە وڕێنەی بینین و بیستن ببێت، چونکە شتانێ دەبینێت و دەبیستێت کە ڕاستەقینە نین، بەمەش ترس و پەشۆکاوی زیاددەکات. لەوانەیە ئیفلیجی خەو ڕوودانی دەگمەن بێت لای چەند کەسانێك، چونکە لە ژیانیاندا یەك جار تووشیان بووە یان لەشەوێکدا دووبارە بۆتەوە، لای چەند کەسانێکیش چەند جارێك ڕوودەدات.[ ئینگـ : Sleep Paralysis]

ئیفلیجی منداڵان/îflîcî mindaľan: نتـ:[ نخ] ئیفلیجی ( پۆلیۆ) زیاتر منداڵانی خوار تەمەنی 5 ساڵ نەخۆش دەخات. یەك لە 200 ی نەخۆشەكانە، تووشی ئیفلیجیی هەمیشەیی دەبن، كە چارەسەری تەواوەتی نییە. ئیفلیجی منداڵان بەهۆی ڤایرۆسێكەوە تووشی منداڵان دەبێت كە زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە. ڤایرۆسەكە پەلاماری كۆئەندامی دەمار دەدات و لەماوەی چەند كاژێرێكدا دەبێتەهۆی ئیفلیجییەكی تەواو. گواستنەوەی نەخۆشییەكە لەڕێگەی كۆئەندامی هەرسەوە دەبێت، بەجۆرێك منداڵی تووشبوو لە رێگای پیساییەوە ڤایرۆسەكە دەكاتە دەرێ‌ و كەرەستە پیسبووەكان دەبنەهۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ منداڵێكی دیكە لەڕێگای دەمیەوە. واتە خواردن و خواردنەوەی پیسبوو بە ڤایرۆسەكە دەتوانن منداڵی دیكە تووش بكەن. نیشانە سەرەتاییەكان بریتین لە تا، بێهێزی، سەرئێشە، رەقبوونی مل و ئازاری پەلەكان.

.

.

.

.