شەلەل/şelel: ن:[ نخ][ ع : شلل] ئیفلیج، دەملە، شەپلە، شەهتی، فالج، فالنج، فەلەج، گوچی،    : بریتییە لە کارکەوتنی دەمارەکای دەماغ و  ماسوولکەکانی چوار پەلی لەشی مرۆڤ، وەک دەست و بازوو و لاق، کە نەخۆشەکە ناتوانێت ئەندامەکانی لەشی بجووڵێنێتەوە.[ ئینگـ : paralyze ، paralysis]. 

شەلەل بوون/şelel bûn: ن: پەککەوتنی جوولانەوەی چوارپەلی لەشی مرۆڤ.

شەلەل بوونی قاچەکان/şelel bûnî qaçekan: نتـ: کاتێک زیانێک بەر دڕکەپەتک دەکەوێت، لەبەشی لای سنگی دڕکەپەتکەکەدا دەمارێک هەیە کە بەهوی زیانەکەوە دەبێتە هۆی ئەوەی، کە دەبێتەهۆی ئەوەی هەست و جووڵەی لاقەکانی کەسەکە لاوازبکات یان بەتەواوی نەی هێڵێت واتا بەشی خوارەوەی لەشی جووڵە و هەستی نامێنێ، ترسناکی ئاستی حاڵەتەکە دەکەوێتەسەر ئەوەی ئەو زیانەی بەر دەمارەکەی کەوتووە چەنێکە ئایا بەتەواوی زیانی پێ گەیاندووە بەجۆرێک بەشی خوارەوەی لەدەست بدات یاخود نا هێشتا بەشی خوارەوەی لەشی بەتەواوی لەدەست نەداوە.[ ئینگـ : Paraplegia ]{ ئومێد}.

.

شەلەل دەماغ/şelel dema: ن:[ نخ] ئیفلیجی مێشک.

.

.

____________________

شەلەل/şelel: ن:[ ئید] پەكکەوتنی دەزگایەک یان پارتێک یان لەیەنێک.

:: پەرلەمان ئێستا شەلەل بووە.

.

.

.

.

ئینزیلاقی پشت مل

سوانی جومگەکانی ئەژنۆ

سوانی شان و قۆڵ 

سوانی پێ و مەچەک

ڕەقبونی جومگەکان دوای شکاوی

ڕەقبونی جومگەکان دوای سوتاوی

PARK NSON  ماکەکانی لەرزین

جەڵدەی دەماغ و چوار پەل و دەموچاو

GBS گلیۆن بیری

.