بابەت/babet: ن:

.

 

نەشوناس

شوناس

تاك

كۆ

تاك

كۆ

شێوەزاری کرمانجی باکوور

ەك

ان

ەكە

ەكان

شێوەزاری کرمانجی ناوەند

ێ ، ێك

ان

ەكە

ەكان

شێوەزاری هەورامی

ێوە

ێ ، ن

ێ

ەكێ

 .

[ ع : البابة ] باوەت.( هـ).

1 – جۆری چشتی کەلوپەل.

:: چەرچی دەهـ بابەتی شت هێناوە.

2 – بەرانبەر، لە بات

:: بابەت ئەم کتێوە چەت پێ بەم.

3 – دەربارە، لەمەر.

:: لە بابەت منەوە دەدوان.

4 – رەوا، شایان

:: ئەمە بابەتی تۆ نیە.

بابەتگەل/babetgel: نت: پێرست.

بابەتێتی/babetêtî: ئاکتـ: بریتییە لەدەست نیشانكردن و وەسفكردنی ئەو شتەی كە بوونی بابەتیانەی هەیە و بە تایبەت بۆ ڕوانگەی ئەو كەسە بەكاردەبرێت كەسەیر چشتەكان بەو شێوەی كەهەن دەكات، واتا نە دەیانگوڕێت و نە لە دۆخێكی تایبەتدا دایاندەنێ.

بابەتی ئابووری/babetî abûrî: نتـ:[ بابەت+ ی+ ئابووری] هەر مژارێك پەیوەندی بە ئابوورییەوە هەبێت.

بابەتی ئایینی/babetî ayînî: نتـ::[ بابەت+ ی+ ئایینی] هەر مژارێك پەیوەندی بە ئایینییەوە هەبێت.

بابەتی بەرزایی/babetî berzayî: نتـ: بابەتی بەرزەجێ : . [ ئینگ: the transcetlental]

بابەتی بیرکاری/babetî bîrkarî: نتـ: هەر مژارێك پەیوەندی بە بیرکاری یەوە هەبێت.

بابەتی پاشماوە/babetî pašmawe: نتـ:  زاراوەیەكی فەلسەفی یە،( ڕێموند ویلیامز: Raymond Williams) بەكاریهێناوە لە ڕەخنەگری ماركسیستی هاوچەرخی ئینگلیزی دا، هیپۆتێزیەكەی لە ئەو چوارچێوەدا یە كە هەرسەردەمێكی مێژووی لە سێ برگە پێك دێت: [ ئینگـ  : the residuel ]

1 – هێز ( بابەتی) زاڵ.

2 – هێز( بابەتی) نۆڕسك.

3 – هێز( بابەتی) پاشماوە.) بریتی یە لەو هێز( بابەت)ـەی كەلە ڕابردوودا زۆركاریگەربووە و لەسەر شوناسی مرۆڤی و واقیعی كۆمەلگا جێپەنجەی هەست پێ دەكرێت، بەلآم هەنووكە گورزی نەماوە وەك پێشوو.

بابەتی پزیشکی/babetî pizîškî: نتـ: هەر مژارێك پەیوەندی بە پزیشکییەوە هەبێت.

بابەتی زاڵ/babetî zaľ: نتـ: زاراوەیەكی فەلسەفی یە،( ڕێموند ویلیامز: Raymond Williams) بەكاریهێناوە لە ڕەخنەگری ماركسیستی هاوچەرخی ئینگلیزی دا، هیپۆتێزیەكەی لە ئەو چوارچێوەدا یە كە هەرسەردەمێكی مێژووی لە سێ برگە پێك دێت.

بابەتی زمانەوانی/babetî zimanewanî: نتـ:

بابەتی کۆمەڵایەتی/babetî komeľayetî: نتـ:

بابەتی نەتەوەپەرستی/babetî neteweperstî: نتـ:

بابەتی نۆڕسك/babetî nořisk: نتـ:[ ئینگـ : the Emergent] ] زاراوەیەكی فەلسەفییە، ڕێموند ویلیامز : Raymond Williams) بەكاریهێناوە لە ڕەخنەگری ماركسیستی هاوچەرخی ئینگلیزی دا، هیپۆتێزیەكەی لە ئەو چوارچێوە دا یە كە هەرسەردەمێكی مێژووی.

.

.

.

.