A A A

بەراز/beraz: ن:[ ئاژ][ پەهلەوی: virāz] خووگ، خوگ، گوراز، وەراز، ووراز: گیاندارێكی شیردەرە، بەراز گیاندار ێكی قەڵەو و گۆشت و خەز و بەزێكی زۆری هەیە، دەست و قاچی لەچاو گەورەیی جەستەی كورتن، ملی ئەوەندەنیە، كە بتوانێت سەری بەم لاولاوی خوێدا وەرچەرخێنێت. دووكەڵبەزەی هەیە بۆ بەرگری و هێرش بەكاردەهێنێت. سەری لەسەری گامێش و سمت لەهی گا و مەڕ دەچێت. بەراز كە بەكەڵدێت یەكانەكە سوور دەبێت لەسەری، لەسەردەمی كەڵی بەرازدا یەكانە كە گەڵێک جاردێنێت خۆی لەلیتە هەڵدەسووێت بۆ كەڵبەزەی یەكانەی تر تێناكات. نیشانەی ئەوەیە كە یەكانەكەكاتی پەڕینی هاتووە كە سەری شۆردەكات تەوەو دەنگی دەگۆرێت. كە پەڕیە سەرمالۆس وەكوو مێش بەسەری دەمێنێتەوە بەراز لەهەموو ئاژەلێكی بەسووەۆترە. هەرجارەی بێست بەچكەی دەبێت.(( لە لەشی مرۆڤدا هەر ئێسكێک بشكێت وەكوو ئەوەلەهی بەراز بخرێتە شوێنی یەک دەگرێتەوە و جۆش دەخواتەوە و وەكوو خۆی چاكدەبێتەوە)). بەراز تا دوانزە ساڵ دەتوانێت بژێت.

  نەشوناس شوناس
تاک کۆ تاک کۆ
شێوەزاری کرمانجی باکوور بەرازەک بەرازان بەرازەکە بەرازەکان
شێوەزاری کرمانجی ناوەند بەرازێ ، بەرازێک بەرازان بەرازەکە بەرازەکان
شێوەزاری هەورامی بەرازێوە بەرازێ ، بەرازن بەرازێ بەرازەکێ

 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
  ڤرەسیێیز zivisarW   porc

 .

ئاشنابوونی مرۆڤ بە بەراز
گیانلەبەر ماڵیکردن دەشت مێژووی دۆزینەوەی ناوچەی دۆزینەوەی  بەرهەمی سوودوەرگیراو
 بەراز  ماڵی  بەرازەکێوی  7000 ساڵ پ. ز  ڕۆژهەڵاتی ئەنەدۆڵ( کوردستان)  پێست، گۆشت( باکۆن)

 

 بەگشتی ناوی بەراز بۆ هەموو توخم و تەمەنەکان بەکاردێت
 ناوە هاوبەشەکان  مێ   نێر
 بەچکەی بەراز تەمەن لە ژێر 1 ساڵ   بێوەڵە

بێوڵە

 پارۆڵە

 پەڵخە 

 کودک

 کووڤک

 کودەڵە 

 لە 1 تا 2 ساڵ.  دەڕە( هـ)

 خەرەزیڵە

 ڤانقۆڕ( کباک)

 یەکانە 

 خوگ

 لە 3 ساڵ بە بانەوە  ساگەوان

 ماڵۆزە

 ماڵۆس

 ماکەرچیین

 قاوان

 شیکە 

بەرازەوان/berazewan: نتـ: بەراز+وان( ڤان) ئەو كەسەیەكە دەچێتە بەرەوەی بەرازان. شوانی بەراران.

:: شێغی سەنعان حەوت ساڵ بەرازەوانی كرد.

بەرازخۆر/berazxor: نفا:[ بەراز+ خۆر(خواردن)]

1 – كەسێک كە گۆشتی بەراز بخوات. بە واتایەكی دیكە بێجگە لە مووسلمان هەموو مرۆڤێكی دێكە گۆشتی بەراز دەخۆن.

2 – بۆ سووكایەتی كردن بەكاكەیییەكان كوردە مووسلمانەكان پێان دەلێن بەرازخۆر.

بەراززایین/berazzayîn: كتن: زاوزێ كردنی بەراز.

بەرازۆک/bezarok: ئان:[ ئاژ] têjikên berazan، Vegere.

                      هەندێک لە چەشنەکانی بەراز لە جیهاندا                    

.بەرازی ئاوی/berazî awî: نتـ: گیاندارێكی كە قڕی تێكەوتووە، گیانەوەرێكی كیشوەری ئەمرێكی یە، لەبەراز دەچێت كلكی كوڵە سەری گەورە و پانە لە ناو چەم و ڕووبار دا دەژێت ڕووەك دەخوات و ڕەنگەكەی زەردە.[ Zoo :Capybara].

بەرازی دەریا/berazî derya: نتـ: جۆرە نەهەنگێكە لە نەهەنگی دۆلفین دەچێت. درێژییەكەی (5) پێ دەبێت. لمۆزی لە لمۆزی بەراز دەچێت. گۆشتەكەی دەخورێت. هەروەها سوورە لە بەرز و پێستەكەی دەردەگیرێت.[ Zoo :Propoise].

بەرازی زەوی/berazî zewy: نتـ: چەناگەدار : گیاندارێكی شیردەری ئەفەریقایی یە، بێ ددانە گوێدرێژی میروو خۆری گەنم ڕەنگە. لمۆزێكی درێژی هەیە.[ ئینگـ: Aard vark]

بەرازی كینیا/berazî kînya: نتـ: گیاندارێكی قڕتێنەری بچووك، بە قەد كەروێشكێك دەبێت بۆ مەبەستی تاقیكردنەوەی دەرمانی پزیشكی بەكاردەهێندرێت.[ Zoo :Cavia].

بەرازی مالیزیا/berazî Maliyziya: نتـ: جۆرە بەرانێكە بەقەد جاشە كەرێك دەبێت، دووكەڵبەی چەماوەی هەیە.

بەرازی ماڵی/berazî Malî: نتـ: مالووس.

بەرازی مێ/berazî mê: نتـ: مالۆس، ماویەبەراز، مەهوو( فە)، ساگەوان : مالۆس هەر لەتەمەنی نۆ مانگی یەوە توانای ئەوەی دەبێت یەكانە هەڵگرێت و ساڵی دووجار لەسەرتای بەهار و پایز دەترەكێت و هەرجارە 6 – 12 بەچكەی دەبێت كە پێی دەگووترێت : كوودەڵە یان بزەڵە.

بەرازی نێر/berazî nêr: نتـ: یەكانە : نێرەبەراز.[ ئینگـ: boar]

بەرازی هیندی/berazî Hîndî: نتـ:[ ئاژ][ فەر: babiroussa] جۆرە بەرازێكی كێوی یە.

بەچکەبەراز/beçike beraz: نتـ:[ ئاژ] کودەڵە، کودک.

بێوەڵە/bêweľe: ن:[ زیند] بێوڵە : بەچکەی بەراز، کودەڵەی وورچ، گوجیلە سەگ.

لیپۆر/lîpor: ن:[ ئاژ][ کە] لمۆزی بەراز. 

.

.

___________

بەراز/beraz: ئان:[ جنێو][ ئد] مرۆڤی نابەجێ و نابووت. دەڵێی بەرازی دەم بەستراوە. بە یەكێک دەڵێن بەرۆژ و بێت و نوێژنەكات.

بەرازانە/berazane: نتـ:[ بەراز+ ئانە] زۆرزانایانە.

.

.

.

.