جۆر/cor: ن: ئاسا، ئاسین، جفت، جوور، چەشن، تەحر، تەرز، دەس، ڕەوت، ڕەوش، ڕێباز، شێوە، لف، وەک، وێنە، یاسا.

جۆراوجۆر/corawcor: ئانتـ:[ جۆر+ ئاو+ جۆر] جۆرەجۆرە، جۆربەجۆر، جۆرجۆر، جووراوجوور، جوورجوور، چەشناوچەشن، چەندتەرح، ڕەنگاوڕەنگ، فرەجۆر، قاتيوپاتی.

جۆرایەتی/corayetî: نچ: چۆنێتی جۆرکە بەزۆری دەکرێت حەوت بەشەوە وەک{ نایاب( باشترین)، باشتر، باش، ئاسایی، خراپ، خراپتر، خراپترین} یان لە پلە (A)وە بۆ خوارەوە ( A ، B ، C ، D ، E ، F …).

جۆرایەتی ڕاژە/corayetî řaje: نتـ:[ ئای تی] توانای بەرهەمێک دەردەخات لەبەخشینی تەواو بۆ ئەو خزمەتگوزاری و ڕاژەیەی کە بۆیکراوە.[ ئینگـ : Quality of Service] .

جۆرایەتی ژیان/corayetî jiyan: نتـ: ئەم زاراوەیە بەشێوەیەکی گشتی بۆ گەلێک مەبەست، ئاراستەدەکرێت، چ بۆ تاکە کەسێک یان کۆمەڵگایەک، بەتایبەت لەڕووانگەی تەندروستی و ڕامیارییدا.[ ئینگـ : Quality of life].

جۆربەجۆر/corbecor: ئانتـ: جۆراوجۆر، چەشناوچەشن.

جۆربەجۆربوون/corbecorbûn: کتن: جۆراوجۆربوون، جووریان، گۆڕان، گۆڕیان.

جۆرەبەرگری/corebergirî: نتـ:[ زیند] ( بع : مناعە نوعیە).

جۆرەکی/corekî: نچ:[ جۆر+ ئەکی] ( بع : نوعی)

جۆرەتی/coretî: نچ:[ جۆر+ ئەتی] ( بع : نوعیە).

جۆرەها/coreha: نتـ:[ جۆر+ ئەها] هەموو جۆرێ، هەموو چەشنێ.

جۆربوون/corbûn: کتن: پۆریان، ڕێکوپێکبوون.

جۆرکردن/corkirdin: کتپ: جۆرجۆرکردن، پۆلێن.

جۆرکراو/corkiraw: ئانفا: ئارایش و نیشانە کراو.

جۆرونرخ/cor û nirix: ن: چۆنێتی.

.

جۆرەپیت/corepît: نتـ:[ جۆر+ ئە+ پیت] جۆرەتیپ، ڕێنووسەپیت: لە مێژووی هونەری چاپەمەنیدا، قاڵب دروست دەكرا بەكانزا بۆ ڕێنوسی هەر پیتێك، بۆ ئەوەی چاپی پێبكرێت، وەیەكەمێن كەس ئەم كارەی سازدا (William Martin Bulmer) بوو لەساڵی 1792. بەڵام لەم دەمەی ئێمەدا بەشێوازی زمانە ئای تی یەكان دێنە بەرهەم.[ ئینگـ : font ] .

جۆرەجۆر/corecore: نتـ: قۆڕەقۆڕ.

جۆرەشیكاری/corešîkarî: نتـ:[ كیمیـ][ جۆر+ ئە+ شیكار+ ی] دوو جۆرە شیكاری هەیە لە زانستی كیمیادا ، یەك: ئۆرگانیك و دوو: نائۆرگانیك.[ ئینگـ : qualitative analysis]

جۆرەكێش/corekěš: نتـ:[ جۆر+ ئە+ كێش] سەنگی جۆری بەڕێژەی چڕێتی( چڕی لەیەك یەكەی قەبارەدا) لە چڕێتی ماددەیەك( یەكەی قەبارەیی هەمان بارستە) كە بگەڕێتەوە بۆ خودی ماددەكە.[ ئینگـ : specific gravity] {خالد خاڵ. ل. 39}.

جۆرەوتەواو/core ǔ tewaw: نتـ:[ جۆرە+ و+ تەواو] دوو یان سێ تەپڵە، لەپێش سوارانەوە لێدەدرێت.

جۆرەیی/coreyî: نچ:[ ئاوو][ ڕەوا] جوورە نێرگزێكی شەست پەڕییە، دارێكە بەرەكەی خڕ و سوور و ووردە.

{ هەر كەسێك حەوت دانكی لێبخوات تا حەوت ساڵان چاوی نایەشێت، شوولكیشی لە ملی ووڵاخان پسكدار بكرێت چاكی دەكاتەوە}{ گیو. ل. 286}.

.

هەمەجۆرە/cor: نتـ: نەوع نەوع، هەڕەمەگوڵخار، هەفتەبيجاڕ.

.

.

_____________________

جۆر/cor: ن:[ ڕوو][ کباک] گیایەکە.

.

.

.

.

.