مەچەک/meček: ن:[ توێ] بازانە، بازۆ، بەفشک، پازەند، زەند، لەپ، بازنێ دەست.[ ئینگـ : Wrist ]

مەچەکبەست/mečekbest: نتـ:[ توێ] بازنێ کوملەکی، بازنێ زەندێ، [ ئینگـ : Wristband]

مەچەک گرتن و بادان/meček girtin û badan: کتپ: لە زۆرانبازییدا گرتنا زەندی( ل گەمشێ)( باد).[ ئینگـ : wirst lock]

.

ئازاری مەچەک/azarî meček: نتـ: بریتییە لە پەیدابوونی فشار لەسەر دەماری نێوەندا Carpal tunnel syndrome كە بە مەچەكدا تێپەڕدەبێت، ئازارەكە لەوانەیە كە وەكو بروسك، هەستی سووتانەوە، سڕبوون یان وەكو تەزین لە مەچەك و پەنجەی گەورە یان لە پەنجەكانی تردا هەستی پێبكرێت، لەوانەیە كە ئازارەكە هەڵكشێت و بگاتە ئەنیشك. لەوانەشە كە ماسوڵكەی پەنجەی گەورە دوچاری لاوازبوون بێت و گرتنی شت بە دەست تەگەرەی تێبكەوێت. هۆكارەكانی ئاوسان و پەیدابوونی فشار لەسەر دەماری نێوەند لە مەچەكدا بریتیتن لە : زیاد جوولاندنەوەی مەچەك وەكو دوورین، بۆیەكردن، نووسین، بەكارهێنانی ماوسی كۆمپیوتەر. هەروەها دووگیانی، قەڵەوی، نەخۆشی شەكرە، هەوكردنەكانی جومگە بەتایبەتی هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان دەبنە ئەگەری ئەم گرفتە. ئازاری مەچەك لەگەڵ ئاوسان و شین هەڵگەڕانی ناوچەكە لە ئەنجامی زەبرێكی دەرەكییەوە روودەدات. هەروەها نیشتنی كریستالەكانی ترشی یۆریك Uric acid لە جومگەدا واتە نەخۆشی بەگەكان Gout ئەگەر لە مەچەكدا رووبدات، دەبێتە هۆی ئاوسان و سووربوونەوە و گەرمبوون و ئازارێكی تیژ و توند لە مەچەكدا. [ ئینگـ : Wrist Pain]

جومگەی مەچەک/cumgey meček: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : Wrist joint]

.

.

.

.

 

 

 

.

.

.

.

.

.