پەیكەر/peyiker: ن:

1 – [ هونەر] ئابیدە، پێکهاتە، ڕوواڵەت، كۆتە _ كۆتەڵ.

{

هەی كەرێكم بوو، چ پەیكەر ؟

تەیكەری هەوراز و لێژ

}{ نالـی}.

2- بەشەن، قەلافەت، ڕووخسار، چارە، لەش، قالب.

پەیکەرتاش/peyiker taş: نتـ:

1 – [ هونەر] ئەو كەسەیە، كەپەیكەر دەتاشێ لەبەرد و كانزا.

2 – [ فەل][ پەیکەر+ تاش][ لا: Caelum ]

پەیكەرتاشی/peyiker taşî: نچ:[ هونەر] ئەوەی پێوەندی بە پەیكەرتاشەوە هەبێت، وەك پیشە، هونەر، بازرگانی…هتد.  

پەیكەرتراشین/peyiker tiraşîn: کتن:[ هونەر]  

پەیكەرساز/peyiker saz: نفا:[ هونەر] پەیكەرچێكەر، تراش.  

پەیكەرسازی /peyiker sazî: نچ:[ هونەر] ئەوەی پێوەندی بە پەیكەرتاشەوە هەبێت.

پەیكەری بازاڕ/peyikerî bazař: ن:[ ئاب] پێکھاتەی بازاڕ

پەیكەربەندی/peyiker bendî: نتـ: پێکھێنەکان. 

پەیكەری دارایی/peyikerî darayî: نتـ:[ ئاب] پێکھاتەی دارایی

پەیکەری ڕێکخراو/peyiker řêkxiraw: نتـ:[ پەیکەر+ ی+ ڕێکخراو] کڵێشەی ڕێکخراو. 

ئێسکە پەیکەر/êske peyiker: نتـ:[ توێ] ئێسکبەند : ئێسکبەندی مرۆڤ. . 

ماسوولکە پەیكەر/masûlike peyiker: ن:[ توێ] ماسولکەبەند، کڵێشە

.

.

.

.