یاقووت/yaqût: ن:[ کیمیـ] ئاقووت، پاخەنە، پاگەند: pagend( کباک)، گەوهەری شەوچرا : یەکێکە لە بەردە دەگمەن و بەنرخەکان، کە بۆ ڕازانەوە و جوانکاری بەکاردێت، زۆربه‌یان به ‌ڕه‌نگی سووری گه‌شه‌.

{ ناوەکە لە عارەبی وەرگیراوە. ئەوانیش لە وشەی گرێکی akhates، ئەخاتێس وەریانگرتووە، کە گومان دەکرێت لە ناوی ڕووباری achates، ئەچاتێس لە دوورگەی سیسیلیە (سقلیە) ڕا ھاتبێت، چونکە بەردەکە بۆ یەکەمینجار لەوێ دیتراوەتەوە. ھەندێک لە شارەزایان لایان وایە وشەکە گرێکی نیە و لە زبانێکی کۆنتر وەرگیراوە. گۆکردن و پێکھاتەی وشەکەش، گومانمان بۆ ڕۆژھەڵاتی بوونی دەبات. لە لاتینی پێیگوتراوە agates، ئەگاتێس. بە فەرەنسی agate، ئاگات. لە ئەلمانی کۆن aget، ئاگێت. بە ئەلمانی agt، ئاگت. لە سویدی agat، ئاگات. لە تورکی yaqut، یاقوت. }{ شاسوار هارشامی}

:: ئامۆژگاری باش لە یاقووت بەنرخترە.{ سەلمان روشدی}

یاقووتی سوور/yaqûtî sûr: نتـ:[ کیمیـ] روبین: بەردێکی بەھادارە کە دوو ڕەنگی سووری تێر و سووری کاڵی هەیە

[ ئینگـ : Ruby][ لاتینی : ruber]

:  سوورە کاڵەکەی سەر بە کانزای کۆرۆندە کە پێکھاتووە لە ئۆکسیدی ئەلەمنیۆم.

: سوورە تێرەکەی سەر بە کانزایەکە دەگەرێتەوە بۆ بوونی ماددەی کڕۆم تێیدا.

یاقووتی شین/yaqûtî šîn: نتـ:[ کیمیـ] لە ووڵاتی بۆرما، سیام، سیلان، هندستان و ئوسترالیا دا هەیە.

{

میره‌كانیان له‌ به‌فر بێگه‌ردتر بوون،
له‌ شیر سپیتر بوون،
جه‌سته‌یان له‌ یاقووت سوور تربوو،
وه‌ك یاقووتی شین بوون.

به‌ڵام ئێستا ڕه‌نگیان له‌ ڕه‌ژوو ڕه‌شتره‌،
له‌ شه‌قامه‌كاندا ناناسرێنه‌وه‌.
پێستیان به‌ ئێسكیانه‌وه‌ نووسا

وه‌ك ته‌خته‌دار وشك هه‌ڵگه‌ڕا.

}{ کتێبی پیرۆز }

.

_____________________________

یاقووت/yaqût: ن:[ مجـ] 

1 – لە شعیری کلاسیکی کوردییدا هیمایە بۆ ڕەنگی سووری لێو.  

{

دەمت چی پڕ لە دوڕ دورجیکی یاقووت
نیشانە و مۆری چی خەتتێکی زمڕووت

}{ مەحوی}.

2 – :[ مجـ] لە شعیری کلاسیکی کوردییدا هیمایە فرمێسکی خوێناویی.

{

قەبووڵی نرخی بۆسەی لەعلی ڕومانی لەبت ناکەم

لە ئەشکم پڕ بە دامانت ئەگەر یا‌قووتی ئەحمەر کەم

}{ سالم، شاعیران، ل، ١٠١٣}

3 – :[ مجـ] لە شعیری کلاسیکی کوردییدا هیمایە بۆ شەرابی سوور.

{

مرواری ئەشکم وەکو یاقووتی ڕەوانە

ساقی بدە لەو لەعلە شەرابێکی عەقیقی

}{ نالی}

.

.

.

.