ئاسایی/asayî: ئان، ئمـ :{{ ته‌ر، تر }{ ته‌رین، ترین }}

1 – هه‌ڕه‌مه‌کی، ڕه‌‌شۆکی، ئیعتیادی، عادی، مه‌علوولـی، سروشتی : وه‌کو باوه

:‌: پاش بۆمباران ژیانی ئاسانی له ‌شاره‌که‌ ده‌ستی پێ کرد.  

:: شه‌ڕ باری ئاسایی ژیان نییه‌.

2- لاسا، باو، وه‌ش : بۆ وێکچوون وێکچاندن به‌کارده‌هێندرێت

:: خۆت ئاسایی.

:: جه‌نرمه‌ ئاسا هێشتا نه‌هاتبووه‌ ژووری ماڵه‌وه‌، په‌لاماری دا مریشکێکی گرت و سه‌ری بڕی.

{

نه‌سیمێ نه‌فه‌س مه‌سیح ئاسایی

ته‌سكین به‌‌خش زام دڵ شناسایی

}{ وه‌لی دێوانه‌}.  

3 – [ بیر] سادە، پێچەوانەی ئاڵۆز.[ ئینگـ : simple]

ئاسایه‌تی/asayetî: نچ: ئاسایی.

ئاسایی بوون/asayîbǔn: كتن: ئاسایەتی بوون.

ئاسایی کردن/asayîkirdin: كتپ: ئاسایەتی کردن.

نائاسایی/naasayî: نچ:[ نا+ ئاسایی]

1 – سەیر، سەرسوورهێن

2 – بەد

3 – جێگای داخ و نەگونجان.

4 – ناشایستە، ناسروشتی.[ ئینگـ : Extraordinary].

:: ئه‌ردۆغان بۆماوه‌ی 3 مانگ باری نائاسایی راگه‌یاند.

:: نائاسایی لە كار و كردەوەی زایندەگیدا.

.

.   

________________________________________

ئاسایی/asayîن:[ ده‌ر] ئاسایه‌تی، ئه‌و شته‌یه‌ که‌وا به‌ پێی کێش بێت، یان ئه‌و بابه‌ته‌ بێت هه‌موو له‌ سه‌ری یه‌کیان گرتووه‌یان گونجاو بێت له ‌گه‌ڵ دابونه‌ڕێتی کۆمه‌ڵ، ئاسایی به ‌گوێره‌ی راده‌ی زیره‌کی ئه‌و راده‌زیره‌کی یه‌یه‌که ‌وه‌ها له‌ ناوه‌ند لانادات پتر له‌دووجاری لادانی کێشیه‌تی.

.

.

.