ئاشت/aşit: ئان:{{ ته‌ر، تر }{ ته‌رین، ترین }}[ ئاڤێستایی : ئاخشنی][ پهـ : ئاشت] رێک، ساز، ته‌با، کۆک، نێوان خۆش : یه‌کگرتوو واتا حاله‌تی نێوان دوو یا چه‌ند که‌س، ده‌سته‌، به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت که‌ ناخۆشی و ناکۆکیان شه‌رو کوشتاریان له ‌نێوان نه‌بێت.

:: یاخوا هه‌ر ئاشتی بێت له ‌نێوان پارتی و یه‌کێتی. ئێستا ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا ئاشتن.

ئاشتبوون/aşitbûn: کتن:

ئاشتبوونه‌وه‌/aşitbûnewe: کتن: ڕێککه‌وتنوه‌، یه‌کگرتنه‌وه‌، سازبوونه‌وه‌، یه‌ککه‌وتنه‌وه‌ی پاش ناکۆکی .

:: ئه‌م ئاشت بوونه‌وه‌یه‌مان به‌کیف بوو. له‌ خۆڕا ده‌نگیان لێکگۆری بوو به‌خۆشیان ئاشتبوونه‌وه‌.

:: دوای سێ ساڵ چه‌نگ ئاشتبوونه‌وه‌. ئاشتی کتک و مشک، پرسه‌ی به‌قاڵه‌.

: شڕ: یه‌کگرتنی دوونه‌یار به‌رامبه‌ر که‌سێکی دیکه‌ تیاچوون ته‌نیا که‌سی سێهه‌مه‌.

ئاشتدیت/aşitdît: نفا:[ ئاشت+ دیت( دیتن)] که‌سێک بتوانێت چاره‌ سه‌ر بۆ ناکۆکی ببینێته‌وه‌.

ئاشتکه‌ر/aşitker: ئانفا:[ ئاشت+ که‌ر( کرن/کردن)] ئارامکه‌ر، متکه‌ر، هه‌دارکه‌ر.

ئاشتکرن/aşitkirin: کتپ:[ كباك] ئاشتکردن، هه‌دارکرن.

ئاشتکردنه‌وه‌/aşit kirdinewe: کتپ: رێککه‌وتنه‌وه‌، پێکهێنانه‌وه‌، سازکردنه‌وه‌، پێوه‌ندی نێوان دوو که‌س یان دوولایه‌ن. ئاشتکردنه‌وه‌ی پارته‌کانی کورد له‌قازانجی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌.

ئاشتوکت/aşitûkit: نتـ:[ ئاشت+ و+ کت] هه‌دار وکت.

ئاشتێتی/aşitê: نچ: دژ شه‌ری.

ئاشتی/aşitî: نچ:[ ئا‌ڤێستایی : ئاخشی، پهـ: ئاشتیهـ : āŝtih]

1 – ناوی یه‌زدی ئاشتی له‌ هه‌فته‌مین یه‌شتی بچووکه‌.

2 – ڕێک و دۆستایه‌تی، پێکه‌وه‌ ژیان، پێکهاتن، دوور له‌شه‌ر و ناته‌بایی، کۆکی، هه‌داری

::  به‌داخه‌وه‌ ئاشتی هه‌رگیز له‌ناو مان ساز نابێت.

ئاشتیخواز/aşitîxwaz: نفا:[ ئاشتی+ خواز( خوڕستن)]

1 – ده‌ستڤیلک، ئاشتی په‌روه‌ر : که‌سێ حه‌زی له‌ ئاشتی بێت.

2 – : ئان: دۆست په‌روه‌ر

::  ئاشتی کتک ومشک پرسه‌ی به‌قاله‌: یه‌کگرتنی دوو دوژمن به‌رانیه‌ر که‌سێکی دیکه‌ تێدا چوونه‌ ته‌نـها که‌سه‌که‌ی سێهه‌مینه‌.

ئاشتیخوازێتی/aşitîxwazêtî: نچ: ئاشتی په‌رستێتی.  

ئاشتیخوازی/aşitîxwazî: نچ:[ ڕامیا] ده‌ستڤیلکی: شێوازێکی شێوه‌ لیبرلییه‌، ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ بڕوایان به‌ ئاشتی هه‌یه‌و دژی هه‌موو جۆره‌ چه‌نگێکن.

ئاشتیخوازی کردن/aşitîxwazî kirdin: کتپ: زاراوه‌یه‌کی ڕامیارییه‌ بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ناهه‌مواری باری ڕامیاری دوو لایه‌ن.

ئاشتی کار/aşitî kar: ئانفا:[ ئاشتی+ کار(کردن)] ناوبژیکار.

ئاشتی چێکه‌ر/aşitî çêker: ئانفا: ئاشتی کار.

ئاشتی چێکرن/aşitî çêkirin: کتپ: ئاشتیکردن.

په‌یمانی ئاشتی/peymanî aşitî: نتـ: زاراوه‌یه‌کی ڕامیارییه‌.   

پنەئاشت بییەیۆ/pine aşit bîyeyo: کتن:[ هـ][ پنە+ ئاشت+ بییەی+ ۆ] پێ ئاشتبوونەوە. 

پنەئاشت کەرڎەیۆ/pine aşit kerđeyo: کتن:[ هـ][ پنە+ ئاشت+ بییەی+ ۆ] پێ ئاشتکردنەوە. 

.

.

.

.