ئاوا ¹ /awa: ئان:

1 – ئا‌ڤا، ئاوه‌دان

2 – وێران.

:: ماڵتان سه‌ت جار ئاوابێت.

{

ماڵیان ئاوا کۆنه‌ هاوده‌ردم

به‌دووری بێ له‌ ئاهی سه‌رده‌م

}{هه‌ژار}.

3 – تمـ: ئابات : حه‌سه‌ناوا، قازیاوا، هه‌مزاوا، قه‌ره‌جاوا، تۆپزاوا، عه‌لیاوا.

ئاواکاری/awakarî: کتپ:[ ئاوا + کار( کردن)+ ی] ئاوەدانکاری.( ع : الاستیطان).   

ئاواکردن/awakirdin: کتپ:[ ئاوا + کردن ]

1- بنیادنان و دروستکردنی خانوو، یان هه‌ر جێگایه‌کی بۆ دانیشتن و تێدا ژیان، ده‌ست بدات

:: چاوه‌ خانووێکی ئاوا کردووه‌

:: ئه‌م دێیه‌ تازه‌ ئاواکراوه‌

2-[ ئد] خۆشی و شادی مستنه‌ماڵه‌وه‌.

:: به‌خێر بێت سه‌ر چاوامان ماڵه‌که‌ت ئاوا کرد. ( ڕستەیه‌که‌ بۆ به‌خێرهێنانی میوان ده‌زووترێت). ئاواکردنه‌وه‌، ئا‌ڤاکرن – ئاوه‌دان کردنه‌وه‌.

ئاواکردنه‌وه‌/awa kirdinewe: کتپ: له‌ دوای چۆلی و وێران بوون دووباره‌ سازکردنه‌وه‌و کار تێدا کردن.  

ئاوایی/awayî: نچ:[ پەهلەوی : ئاپاتیهـ][ ئاوا+یی] ئاوه‌دانی، ئا‌ڤاهی.

.

.

__________________________

ئاوا ²/awa: ئاک: ئاوه‌ها، به‌م شێوه‌یه‌، به‌وجۆره‌، په‌هۆ

:: من چیت پێ ده‌ڵێم ئاو ابکە ‌!.  

.

.

___________________________

ئاوا ³ /awa: ئان: حاڵی شتێکی که‌ خه‌ریک له‌ به‌رچاو نه‌مێنێت، وون بێت.

 تێبینی 
1 – ئه‌م وشه‌یه‌ ته‌نیا ده‌کار ناکرێت و ده‌گه‌ڵ کاری( بوون ) بۆ مانگ، رۆژ، و ئه‌ستێره‌ ده‌گوترێت که‌ له‌ ئاسۆی شوێنی وونده‌بن.
2 – له‌ دیالێکتی باکوورییدا وه‌کو ناو به‌کارده‌هێندرێت. تا‌ڤک چوه‌ ئا‌ڤا. هه‌تاو چووه‌ ئاوا.

ئاوابوون/awabûn: کتن:[ ئاوا+ بوون]

1 – وونبوون و چوونه‌خواری ڕۆژ، مانگ و ئه‌ستێره‌ له‌ ئاسۆی ناوچه‌یه‌ک. ڕۆژ ئاوابوو، مانگی چوارده‌ دره‌نگ ئاوا ده‌بێت.

{

تا فه‌له‌ک ده‌وره‌ی نه‌دا و سه‌د که‌وکه‌بی ئاوا نه‌بوو

که‌وکه‌بی  میهری  موباره‌ک تالعی په‌یدا نه‌بوو

}{ ناڵی}

هه‌ڵاتن(هه‌ڵـهاتن).

2 – تێپه‌ڕین، ده‌ربازبوون، له‌به‌رچاو وون بوون( شتێک، که‌سێک).

:: سواره‌کان یه‌شتا ئاوا نه‌بوون : په‌ناگرتن.

3 – مردن( له ‌هه‌ندێ ناوچه‌ی کوردستان، بۆ مردنی ئه‌وانه‌ی موسلمان نین)

:: وه‌ستا شه‌له‌مۆ ئاوا بوو : کۆچی دوایی کرد.

:: مام ئیگۆن/Igon  زۆر نه‌خۆشه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاوابێت.

ئاواکردن/awa kirdin: کتن:[ ئاوا+ کردن]

1 – له‌به‌رچاو وون کردن.

2 – تێپه‌ڕاندن ( که‌سێک له‌ شوێنێکه‌وه‌ بۆ شوێنێکی تر).

3 – بردنه‌سه‌ر، ڕابواردن( کات).

4 – بردنه‌خوار

:: هه‌ڵیان بڕین ولێیان نه‌بوونه‌وه‌ تا ئاوای ئه‌و دییویان کردن.

:: ڕۆژه‌که‌مان به‌خۆڕایی ئاواکرد.

:: هێشتا پارووێکی له‌ گه‌رووی ئاوا نه‌کردووه‌ یه‌کی تر داده‌گڕێت.

یانەئاوا/yane awa: نتـ:[ هـ][ یانە+ ئاوا ] ماڵ ئاوا، ماڵاوا. 

یانەئاوای/yane away: نچ:[ هـ] ماڵ ئاوایی، ماڵاوایی. 

.

.

.

.