ئاوریشم/awrîşim: ن:[ هـ][ پەهلەوی: ئه‌په‌رێشوم: eperîshum] ئارمووش، ئارمیش، ئا‌ڤریشم، ئاوڕێشم، ئووریشم، هه‌رموش، هه‌ورێشم، هه‌ڤرمش، سرک، سرگ، هه‌ڤرووشم : لیکاوی کرمێکه، ناوی کرمی ئاورێشمه: وه‌کو هه‌ودای زۆرباریک و بریسکه‌دار له‌ده‌می دێته‌ده‌ر و قۆزاخێکی درێژووکه‌ی شێوه‌ی له بە ڕوو ده‌چێت له ده‌وری خۆی پێده‌ته‌نێت و ده‌یکاته هێلانه تاسه‌ری وێکدێته‌وه و کونی لێده‌بڕێت. تێیدا ده‌مرێت. ئه‌م قۆزاخانه ده‌خه‌نه ناو ئاوی به‌کوڵ و هه‌وداکانی لێک جوداده‌که‌رێته‌وه و ده‌ڕێسرێت و ده‌کرێت کوتاڵ بۆ پۆشته‌مه‌نی و که‌ڵوپه‌ڵ و شتی نایابی لێ‌دروست ده‌کرێت. له شوێنی ئه‌م جیهانه ئه‌م کرمه به‌خێو ده‌کرێت له کوردستان به گه‌ڵای دارتوو به‌خێو ده‌کرێت.
ئاوریشمی به‌ردین/awrîşimî berdîn: نتـ:[ کیمیـ] به‌رده هه‌ورێشم، ئه‌سبێست، ئه‌سبه‌ست.[ ئینگـ: Asbestos].
ئاوریشمی خاو/awrêşimî xaw: نتـ: ئاورێشمی نه‌ڕێسراو بۆ چنین و ته‌نینی هه‌ندێک پارچه‌ی تایبه‌تی( هه‌وری، سرکه‌یی) یان نه‌خشاندنی ته‌که‌ڵتووزی زینی ئه‌سپ و ئه‌و جۆره شتانه به‌کارده‌هێندرێت.
ئاوریشمی خوه‌زایی/awrîşimî xwazayî: نتـ: ئاوریشمی سروشتی.
ئاورێشمی ده‌ستکرد/ awrîşimî destkird: نتـ: هه‌ورێشمی ده‌ستکرد، مادده‌یه‌که له لۆکه‌و ته‌خته دروست ده‌کرێت ، کوتاڵی لێ ده‌چزێت به‌ڵام ئه‌وه ندی ئاوریشمی سروشتی توند نیه.[ ئینگـ : rayon].
ئاوڕیشمی ده‌ستکردی سرکاتی/awrîşimî destkirdî sirkatî: نتـ:[ کیمیـ] ئه‌سیتانه ڕایۆن: ڕیشاڵی سلیلۆزییه به کارلێکی لۆکه له‌گه‌ڵ ئه‌نهایدرایدی سرکی و جووته ترشی سرکی و گۆگردێک ئاماده ده‌کرێت. [ ئینگ: acetate rayon]
ئاوریشم دۆز/awrişim doz: نفا: [ ئاورێشم + دۆز( دۆزین: دوومرین)]
1 – هه‌ر شتێکی به ئاورێشم نه‌خشی له‌سه‌رکرابێت.
2 – حاله‌تی هه‌ر شتێک که به ئاورێشک نه‌خشێندرابێت.
:: وه‌ستای سه‌راجم له بۆ بێنن، ته‌که‌ڵتووی ئاورێشم دۆزم بۆ پێک بێنن {تحفه} : ئانکا: که‌سێکی به ئاورێشم شتان ده‌نه‌خشێنێت.
:: و‌ەستا سه‌عیدی ئاورێشم دۆز.
ئاوریشمی زێرچن/awrîşimî zêrçin: نتـ: ئاوریشمێک به‌زێر چنێرابێت.
ئاوریشمی سه‌وز/awrîşimî sewiz: نتـ:[ کیمیـ] ئاوریشمه‌رووت، ئه‌تله‌سی سه‌وز ، ئاورێشمی کەسک.
ئاوریشمی سپی/awrîşimî sipî: نتـ: ناوی جۆره کوتالێک بووه له شاری دیمه‌شق ده‌چێندراو هه‌ر له چه‌رخه‌کانی ناوه‌راسته‌وه هه‌ر به‌ناو بانگ بووه ته‌نانەت براوه بۆ ئه‌ورپا له‌گه‌ڵ لیمۆزن که له شاری موسڵ دروست ده‌کرا.
ئاوریشمی کۆن/awrîşimî kon: نتـ: پتته.
ئا‌ڤه‌رێس/averês: نتـ: ئاورێشمی خاو : هاورێشمیک هێشتا نه‌ڕێسراو بێت.
جانفاس/canfas: ن:[ پۆشاک] کاڵای ئاوریشمی ڕووت.