ئاوسان/awsan: کتن:[ پەهلەوی : هه‌مسایه‌ک]
1- [ توێ][ پ‌ز] ئامسیان، ئاووسیان، ئه‌ستووربوون، باكردن، په‌نه‌مان، ڤیزین، هه‌ڵامسن، هه‌ڵمسان : به‌رزبوونه‌وه و هه‌ڵاوسانی شوێنێکی له‌شی مه‌ردووم یان گیاندارێکی تر، له‌به‌ر نه‌خۆشی یان هه‌رهۆیه کی دیکه.[ ئینگـ : bloating]
:: هێنده‌ی ئاوخواردووه‌ته‌وه سکی ئاوساوه.
ئاوسان ناسراوترین كێشه‌ی كۆ ئه‌ندامی هه‌رسه و دوای خواردنی خۆراكه جیاوازه‌كان روو ده‌دات.
2 – [ ڕوو] له ئه‌نجامی تووش بوونی هه‌ندێك نه‌خۆشی، كاری تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ندامه‌كان ده‌شێوێنێت، ڕژانی بروجۆری هۆرمۆنه‌كانی گه‌شه‌كردن تێكده‌چێت. بۆنموونه نه‌خۆشی گرێی به‌كتری زه‌یتوون، تاجه‌گرێی داره‌سێو. هۆرمۆنه‌كانی گه‌شه‌كردن زۆرتر ده‌رژێن، دابه‌ش كردنی خانه‌كانی خێراترده‌بێت، یا قه‌باره‌ی خانه‌كان گه‌وره‌ترده‌بێت. له‌ئه‌نجامدا شوێنه تووشبووه‌كه پتر گه‌شه‌ده‌كات و ئه‌ستوورترده‌بێت.[ ئینگـ: Tumors].
3 – [ ئەند] بەهۆی پتربوونی ڕێژەی شێ وەکو ئاوسانی خۆڵ بەهۆی هەڵمژینی ئاوەوە.[ ئینگـ : swelling]
ئاوساندن/awsandin: کتپ: بوونه‌هۆی باکردن و ئه‌ستووربوون، په‌نه‌ماندن.
ئاوساگ/awsag: ئانفا:[ ئاوسان] ئاسا‌و.
ئاوساو/awsaw: نفا، ئاو:[ ئاوسان] ئامیسگ، ئاوسیاگ، ئاووسیاگ، په‌نه‌ماو، هه‌ڵمساو : له‌شی مرۆ‌ڤ یان گیاندارێکی تر هه‌موو یان شوێنێکی ئه‌ستوور یان هه‌ڵکفا بووبێت
:: ئه‌وه چاوت بۆ ئاوسا وه؟.
{
سم سمی كه‌ره و چنگ چنگی مه‌یاسه
من سه‌رم ئاوساوه له‌م ده‌نگوباسه
}{ پەندی کوردی}
ئاوساوی/awsawî: نچ: ئه‌نجامی ئه‌ستووربوون، فوودراوی، په‌نه‌ماوی: ئاوساویه‌که‌ی هێشتا نه‌نیشتووه‌ته‌وه.
ئاوسیان/awsiyan: کتنـ: ئه‌ستوور بوون، ئاوسان.
.
هەندێک لە جۆرەکانی ئاوسان |
.
ئاوسانی ئێسقانی قوله‌پێی ووڵاغ/awsanî êsqanî qylepêy wuľaẍ: نتـ:[ نخ]
ئاوسانی بۆری خۆراک/awsanî borî xorak: نتـ:[ نخ][ ئینگـ: Esophagitis]
ئاوسانی په‌رده‌ی چاو/awsanî perdey ĉaw: نتـ:[ نخ]
ئاوسانی په‌رده‌ی سی/awsanî perdey sî: نتـ:[ نخ]
ئاوسانی پێڵوی چاو/awsan: نتـ:[ نخ] بلێفاریت. [ ئینگـ: Blepharitis].
ئاوسانی تەختە/awsanî texte: نتـ:[ ئەند] خواروخێچ بوونی تەختە بە هۆی شێداری یان خراپی هەڵگرتنی. [ ئینگـ: Wood buckling]
ئاوسانی جگه‌ر/awsan: نتـ:[ نخ][ئینگـ: Hepatitis]
ئاوسانی جومگه‌کان/awsan: نتـ:[ نخ] ئارتروز.[ ئینگـ: Arthris]
ئاوسانی ددان/awsan: نتـ:[ نخ] ئاوسانی پوک لە دەوروبەری ددان.[ نخ]
ئاوسانی ددوگیانی/awsan: نتـ:[ نخ] یه‌كێكه له نیشانه‌كانی قۆناغی دووگیانی كه ئاسایی نییه و ده‌بێت كۆنترۆڵ بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه زیانی بۆ ته‌ندروست كۆرپه‌ڵه و دایكیش ده‌بێت. ئه‌م ئاوسانه زۆرتر له پێیه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و هۆكاره‌كه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو شله‌مه‌نی له‌شه له ئه‌ندامه‌كانی خواره‌وه‌ی له‌ش. ئه‌م ئاوسانه له دوای 5 مانگی ده‌ستی پێ ده‌كات. له‌م قۆناغه‌دا قه‌باره‌ی شله‌مه‌نی له‌شی دایك بۆ خۆراكی باشتری كۆرپه‌ڵه ده‌چێته سه‌ره‌وه، بۆیه به‌شێك له‌م شه‌له‌مه‌نیه له ناوچه‌كانی كۆتایی له‌ش یان ماسولكه‌كان و جومگه‌كاندا كۆ ده‌بێته‌وه و ئاوسان دروست ده‌كات.
ئاوسانی ڕیخۆڵه/awsan: نتـ:[ نخ]
ئاوسانی ڕیخۆڵه‌کوێره/awsan: نتـ:[ نخ] هه‌وکردنی ڕیخۆڵه‌کوێره.[ ئینگـ: Appendicitis]
ئاوسانی سک/awsan: نتـ:[ نخ]
ئاوسانی سووتانه‌وه/awsan: نتـ:[ نخ]
ئاوسانی سیپه‌لاک/awsan: نتـ:[ نخ]
ئاوسانی سییه‌کان/awsan: نتـ:[ نخ] هه‌وکردنی سییه‌کان.[ ئینگـ: Bronchitis].
ئاوسانی قەبارەیی/awsanî qebqreyî: نتـ:[ واز][ ئینگـ: Bulking].
ئاوسانی قۆلۆن/awsanî q: نتـ:[ نخ] سکی نەخۆش دەئاوسێت و توشی ئازاڕی سكچوون، قەبزی، باكردن( کۆکردنەوەی گاز) و شه‌پۆله ئازاری سك دەبێت. نه‌خۆشیه‌كه توشی به‌شی قۆلۆن ده‌بێت، له كۆئه‌ندامی هه‌رس پتر ئه‌وانه كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 – 40 ساڵانه.
ئاوسانی گه‌ده/awsan: نتـ:[ نخ][ئینگـ: Gastritis]
ئاوسانی گۆی مه‌مک/awsan: نتـ:[ نخ]
ئاوسانی گورچیله/awsan: نتـ:[ نخ][ئینگـ: Nephralgia]
ئاوسانی گوێ /awsan: نتـ:[ نخ] [ئینگـ: Otitis]
ئاوسانی لووله‌کانی خوێن/awsan: نتـ:[ نخ]
ئاوسانی ماسوولکه/awsan: نتـ:[ نخ] ئازاری ماسوولكە.[ ئینگـ : Muscular pain]
ئاوسانی میزڵدان/awsan: نتـ:[ نخ][ ئاوسانی+ میزڵدان ][ ئینگـ : vesica]
ئاوسانی ناوه‌وەی بربره‌ی پشت/awsanî nawewey biřbiřey pişt: نتـ:[ نخ][ ئاوسانی+ ناوه‌وەی+ بربره‌ی پشت] [ ئینگـ : ]
ئاوسانی هێلکه‌گون/awsanî hêlikegun: نتـ:[ نخ][ ئاوسانی+ هێلکه‌گون] باگون. [ ئینگـ : Orchitis]
.
.
.
.