ئاوێته/awête: ن:[ کیمیـ][ ئاو( ئاو، ئام، هاو)+ ئێته] ئامێته_ هاوێتە، پاڵۆش، چرکهل، تێکه‌ڵاو: مادده‌یه‌که بەیهکگرتنی کیمیایی نێوان دووتوخم یان زۆرتر پێکدێت، به‌ڕێژه‌یه‌کی کێشی جێگیر.[ ئینگـ: mixture ،compounds].
ئاوێته‌بوون/awêtebûn: کتن:[ کیمیـ][ ئاوێته+ بوون]
1 . هۆگربوون : په‌یوه‌ندییه‌کی بنچینه‌یییه له نێوان دوو جۆر یان زیاتر له بوونه‌وه‌ردا.
2 . ئامێته‌بوون، کار له‌یه‌ک کردن، کارلێک کردن.
3 . تێکەڵکردن، تێکەڵ هەڵکێشان، یەکگرتن : تێکەڵ بوونی کۆمپانیایەک لەگەڵ چەند کۆمپانیا تر.[ ئینگـ: funsion]
ئاوێته‌بوونی کۆمه‌لایه‌تی/awêtebûnî komelayetî: نتـ:[ کیمیـ][ ده‌ر] کارلێکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی، تێگه‌یشتنێکی بنه‌ره‌تییه لهتێگهیشتنهکانی زانستی ده‌روونی کۆمه‌ڵایه‌تی. په‌نجه ڕاده‌کێشت بۆ کرداره‌کانی کۆمه‌لایه‌تی کاتێک شییکردنه‌وه له گۆشه‌ی ووریاکهرهکان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاڵوگۆرکراوهکاندا، هه‌روه‌ها لەکاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌کانی نێوان تاک و کۆمه‌ڵان. کارڵێککردن هه‌میشه تاراده‌ێکی دیاریکراو ده‌ستکه‌وتنی هه‌یه، دیمه‌نه سه‌ره‌کیه‌کانی کێشه و مڵمڵانێکان له گه‌ڵ هاریکاری کردن. به‌ڵام ته‌ریک بوون( دووره په‌رێزی) هیچ ده‌ستکه‌وتنێکی نییه به‌بینینی ئاوێته‌بوونی کۆمه‌ڵایه‌تی.
ئاوێته‌ی هاوبه‌ش/awêtey hawbeş: نتـ:[ کیمیـ] مادده‌یه‌ک، كهیهک بگرێت له‌گه‌ڵ مادده‌یه‌كی تر یان چه‌ند مادده‌یه‌كی دیكه و شتێكی هاوبه‌ش پێك‌بێنن.
ئاوێتەی خراوەسەر⁄ awêtey xiraweser: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ: Addition compound]{ کیمیای شیکاری. ج. عەبدول، ل، 10}.
ئاوێته‌ی دیازۆ/awêtey diyazo: نتـ:[ کیمیـ] ئه‌و ئاوێتانه‌ن که شێوگه گشتییه‌که‌یان R ، N : N ، R وه ناوه‌نده مادده‌ی گرنگن له بۆیهسازیدا.[ ئینگـ: Diazo compounds]
ئاوێته زنجیره‌یی/awêtey zincîreyî: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ: chain compounds]
ئاوێته كاربۆنییه ئهلقهیییهكان/awêtey karbonîye elqeyiyekan: نتـ:[ کیمیـ] ئاوێته‌ی ئایزۆئهڵقهییهکان : ئه‌و زنجیرانهن که ئه‌لقه‌ی داخراویان تێدایه و ته‌نها گه‌ردیله‌ی کاربۆنیان تێدایه.[ ئینگـ: carbocyclic compound]
ئاوێته‌ی نائهلقهیی/awêtey naelqeyî: نتـ:[ کیمیـ] ئاوێته‌یه‌کی زنجیره درێژی گه‌ردیله‌کانی کاربۆنه، ئه‌م زنجیریه به‌رده‌وامه (ڕاستە) لقداریه، کراوه‌یه.[ ئینگـ: Acyclic compound]
ئاوێته‌ی هایدرۆكاربۆنی ناتێرن/awêtey hayidrokarbonî natêrin: نتـ:[ کیمیـ] ئهلكینهكان، به‌ندێكی دووانی یان تێدایه و شێووگی گه‌ردیی گشتی یانه [ئینگـ: CnH²n].
.
.
____________
ئاوێته/awête: ن:[ بیر] ئاوێتە.[ ئینگـ: complex]
ئاوێتەکردنی نەخسەکان/awêtekirdinî nexiseekan: نتـ:[ ئینگـ: composition of function]
ئاڕاستەبڕی ژمارەی ئاوێتە/ařastebiřî jimarey awête: نتـ:[ بیر][ ئینگـ: vector of the complex numb]
ئاوەڵی ژمارەی ئاوێتە/aweľî jimarey awête: نتـ:[ بیر][ ئینگـ: complex conjugate]
ڕووتەختی ئاوێتە/řûtextî awête: نتـ:[ بیر][ ئینگـ: complex plane]
ژمارەی ئاوێتە/jimarey awête: نتـ:[ بیر][ ئینگـ: complex number]
شێوەی ئاوێتە/şêwey awête: نتـ:[ بیر][ شێوەی+ ئاوێتە][ ئینگـ: complex form]
لاسەنگە ئاوێتەکان/lasenige awêtekan: نتـ:[ بیر][ شێوەی+ ئاوێتە] [ ئینگـ: compound inequalities]
.
.
.
.