ئاچار/açar: ن:[ تێکـ][ تور : ačar] ئاچەر
تێبینی |
ئاچ له چاوگی ئاچماک: aĉmak به واتای كردنهوه كهوتۆتهوه. |
1 – کلیل، هاچهر، سوئیچ _ سوییچ.
2 – کەرەستەی توند و شلکردنی پێچ و مۆرە.{ ناهید ، ل، 21}
3 – جهڕ( بادهر) یان ههڵپێچهر : سهرهقاپی شووشه و تهنهکه.
4 – سانهی فیتهری.
ئاچارئاڵێن/açaraľên: نتـ:[ تێکـ][ ئاچار+ ئاڵێن] ئاچارێکی شەش گۆشەیە بۆ توند و شلکردنەوەی جەڕی ئالێن کە سەری جەڕەکە چاڵێکی شەش گۆشەیە و ئاچار دەچێت بە سەر جەڕەکەدا.
ئاچاربۆکس/açar bokis: نتـ:[ تێکـ] چەند ئەندازە سەرە ئاچاری ڕینگە کە تەنیا دەسکێکیان هەیە و بەسەرە ئاچارەکان دەخوات.
ئاچارتەخت/açčar texit: نتـ:[ تێکـ] ئاسنێکی لاپانە هەر سەرێکی بە ژمارەیێک پێچ دەخوات و شەش گۆشەیە و سەری شەش گۆشی پێچ دەچێتە نێوەیەوە.
ئاچارڕێنگ/açar řîng: نتـ:[ تێکـ] ئاچارێکی ناوچاڵی شەش گۆشەیە کە پێچ دەکەوێتە نێوی. تایبەت بۆ جەڕی سەر ڕینگی تەگەری سەیارە.
ئاچارشێلاقی/açar şêlaqî: نتـ:[ تێکـ] جۆرێک لوولە گر کە دەمەکەی میزان دەکرێت و بەهێزێ کە بەسەریدا دێت چاکتر لوولە دەگرێت : زیاتر بۆ لوولەی قەوی بە تایبەت بۆ کردنە و بەستنەوەی فیلتێڕی ڕۆنی سەیارە.
ئاچارفەڕانسە/açar feřanise: نتـ:[ تێکـ]
1 – ئاچاری جەڕکردنەوە و جەڕتوندکردن کە دەمەکەی ( زۆر تا کەم ) میزان دەکرێت.
2 – کەسێک کە هەموو کارێک بزانێت و ئەنجامی بدات و دا نەمێنێت لە کردنی هیچ کارێکدا.
:: کابرا لەو ڕێکخراوەدا ئاچارفەرانسەیە.
ئاچارقوفڵی/açar qufiľî: نتـ:[ تێکـ] ئاچارێکە ئەندازەکەی میزان دەکرێت و دوای گرتنی پێچ قوفڵ دەبێت.
ئاچارکێشی/açar kêşî: نتـ:[ تێکـ][ بەرهەمی چاووگە] توندکردنەوەی بەینا بەینی جەڕگەلی سەیارە و هەر کەرەستەی جەڕدار بۆ ئارخەیان بوون لەوەی کە شل نەبوونەتەوە.
.
.
.
.