ئاکار/akar: ن:[ ئا+ كار] ئايين، ئەدا، ئەڵس و بنيش، بانەک، پڕەنگ، تووک، تەبيات، جوانوێری، خوو، خووگرتن، خەيم، داب، دابونەرێت، دامودەستوور، دەستلڤۆک، ڕست، ڕستک، ڕسک، ڕەفتار، رەڤشت، ڕەوتار، ڕەوش، ڕەوشت، ڕەويەت، ڕێوشوێن، سنج، شوو، شووف، شێواز، شێوە، ڤەوينی، قام، قەوات، کردار، کردەوە، کرشە، کێرسم، لۆر، مۆنه، نول، نۆل، نوول، نەريت، هووک، هەرمێز، هەستان و دانيشتن، هەڵسوکەوت، هێم، ياسا.{ کاوە }.
:: ئاکاری باش نییه، له کارێ رازی نه‌بوون.
ئاکارباش/akarbaş: ئانتـ:[ ئاكار+ باش] كه‌سێك كه ئاكار و كار و كرده‌وه‌ی باش بێت.
{
ئه‌و ده‌یوست بووكێكی ئاكارباش و رهفتارچاک و وریا و به مشوور و ماڵدارێكی هه‌بێت
}{ تاریک و روون، ل، 25}.
ئاکارباشی/akarbaşî: نچ :[ ئاكار+ باش+ ئیی] كرده‌وه‌ی باش و چاک، پله‌به‌رزی له كاری چاكدا.
ئاکاردزێو/akardizêw: ئانتـ:[ ئاكار+ دزێۆ] كرده‌وه‌ی ناشیرین، به‌دڕه‌وشتی.
ئاکارناپەسەند/akarnapesend: نتـ: ئاکارناشيرين.
ئاکار و که‌سایه‌تی/akar û kesayetî: نتـ : سه‌لیقه و خاسیه‌تی مرۆڤ.
ئاکار و نیشانه/akar û nîşane: نتـ:[ ئاكار+ و+ نیشانه]
1- [ مجـ] كرده‌وه‌ی چاک و چاک جوامیری.
2- به‌ندی دیارده‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی ره‌وشتی مرۆڤ.
ئاکارههڵگرتن/akarheľgirtin: كتن:[ ئاكار+ هه‌ڵگرتن] كرده‌وه، خوو. ئاكاری كه‌سێک له‌به‌رچاوگرتن.
:: ئه‌وكوڕه‌م ئاكاری خراپ نه‌بێ هه‌ڵیناگرێت.
.
بێئاکار/bêakar: ئانتـ:[ بێ+ ئاکار] بەربووگ، بەدخو، پەس، سوک، بێشەرم.
بەدئاکار/bedakar: ئانتـ:[ بەد+ ئاکار] بەدڕەوشت.
نائاکاری/naakarî: نچ:[ نا+ ئاکاری] ناڕەوشتی.[ ئینگـ : Amoral].
.
.
.
.