ئیفلیج/îflîc: ن:[ نخ][ ع ] دەملە( کباک)، شەپلە، شه‌له‌ل، شەهتی، فالج _ فالنج _ فالینجه، گوچی : حاڵی که‌سێک هه‌موو له‌شی یا لایه‌کی یان هه‌ندێک جێگایی له کار که‌وتوو بێت و نه‌جووڵێت.[ ئینگـ : paralysis , paralysation].
:: له خولام ته‌له‌به ڕۆڵه گۆج و ئیفلیج بیت.
ئیفلیجبوو/îflîcbû: ئانفا: شات، شەهت.[ ئینگـ : Paralysed]
ئیفلیج بوون/îflîc bûn: کتن: شه‌له‌ل بوون، شه‌پڵه‌لێدان، فالینجه‌بوون : له‌کارکه‌وتنی لایه‌ک یان هه‌موو له‌ش یان هه‌ندێک ئه‌ندامی که‌سێک..[ ئینگـ : Paralyation]
ئیفلیج کردن/îflîc kirdin: کتپ، ن: شەهتی کرن( کباک)[ ئینگـ : paralyze , paralying].
ئیفلیجی/îflîcî: نچ ، ئانتـ:[ نخ][ ع + کو : ی] نه‌خۆشی شه‌پڵه : بریتیە لە لەدەستدانی تەواوی چالاکیەکانی ماسوولکە لە کۆمەڵیک ماسوولکە یان زیاتر.[ ئینگـ : Paralysis ، paralytic]
لەوانەیە ببێتە ھۆی لەدەستدانی ھەست یان لەدەستدانی جووڵە لە ماسوولکەی توشبوو یان بەھۆی زەبرێک یان شکانی بڕبڕەی پشت بێت.
تێبینی |
که‌سێک ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی گرت ئیراده‌ی له‌سه‌ر ده‌ماره‌کانی له‌شی که‌مده‌بێته‌وه یان هه‌ر به جارێک له‌ده‌ستی ده‌رده‌چێت و به‌جۆرێک که ناتوانێت به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌ندێک ئه‌ندامی( ده‌ست، لاق،…. ) خۆی بجووڵێنت یان ڕایان وه‌ستێنێت و بێ ئه‌وه‌ی حه‌زی لێبێت له خۆیانه‌وه ده‌له‌رزن |
ئیفلیجی خەو/îflîcî xew: نتـ:[ نخ] سەنگ‌گرتن : حاڵەتێکی تەنگەھەناسەییە، وە نەتوانینی جووڵەیە لەکاتی خەودا، لەوانەیە ئیفلیجیی خەو شان بەشانی چەند ھۆیەک ڕووبدات وەکو ژانەسەر و نا ئاسوودەیی و پەشۆکاوی یان تەنگەھەناسەیی، وە لەوانەشە بەبێ ھیچ نەخۆشیەک و ھۆیەک بێت. ئیفلیجی خەو توندترین حاڵەتە کە توشبووان توشی پەشۆکاوی خەو بکات ھەرچەندە ڕوودانی ئەم حاڵەتە کەمە. بێجگە لە ئیفلیج بوونی تەواوی ماسولکەکان، توشبوو ناتوانێت بجووڵێت و قسەش بکات، لەوانەیە توشبوو تووشی جۆرێک لە وڕێنەی بینین و بیستن ببێت، چونکە شتانێ دەبینێت و دەبیستێت کە ڕاستەقینە نین، بەمەش ترس و پەشۆکاوی زیاددەکات. لەوانەیە ئیفلیجی خەو ڕوودانی دەگمەن بێت لای چەند کەسانێک، چونکە لە ژیانیاندا یەك جار تووشیان بووە یان لەشەوێکدا دووبارە بۆتەوە، لای چەند کەسانێکیش چەند جارێک ڕوودەدات.[ ئینگـ : Sleep Paralysis]
ئیفلیجی منداڵان/îflîcî mindaľan: نتـ:[ نخ] ئیفلیجی ( پۆلیۆ) زیاتر منداڵانی خوار تەمەنی 5 ساڵ نەخۆش دەخات. یەک لە 200 ی نەخۆشەكانە، تووشی ئیفلیجیی هەمیشەیی دەبن، كە چارەسەری تەواوەتی نییە. ئیفلیجی منداڵان بەهۆی ڤایرۆسێكەوە تووشی منداڵان دەبێت كە زۆر بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە. ڤایرۆسەكە پەلاماری كۆئەندامی دەماردەدات و لەماوەی چەند كاژێرێكدا دەبێتەهۆی ئیفلیجییەكی تەواو. گواستنەوەی نەخۆشییەكە لەڕێگەی كۆئەندامی هەرسەوە دەبێت، بەجۆرێک منداڵی تووشبوو لە رێگای پیساییەوە ڤایرۆسەكە فڕێدەداتە دەرێ و كەرەستە پیسبووەكان دەبنەهۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ منداڵێكی دیكە لەڕێگای دەمیەوە. واتە خواردن و خواردنەوەی پیسبوو بە ڤایرۆسەكە دەتوانن منداڵی دیكە تووش بكەن. نیشانە سەرەتاییەكان بریتین لە تا، بێهێزی، سەرئێشە، رەقبوونی مل و ئازاری پەلەكان.
بەئیفلیجی/be îflîcî: ئاکتـ: ب شەهتی( کباک)[ ئینگـ : paralytically]{ سەلاحەدین، ل، 613}
.
.
.
.