با 1/ba: ن:[ کەش][ پەهلەوی : ڤات( باد)][ لا: ventus] سووکەڵەی( باد)ـە.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ڤاتە | atAW | wind |
1 – جێگۆرکێ هەوای ئاتمۆسفێری بەچڕی لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر، بەهۆی جیاوازی پلەی گەرما و پاڵەپەستۆی هەواوە. بەخێرایەکی نزیک بە 28 میل لە کاتژمێرێک دا : بزووتنەوەی توندی هەوا.
:: بای شەمال.
2 – بەرهەمی جووڵانەوەی با بە ئامرازێكی دەستكرد
:: بای پەنكەش هەر گەرمە.
3 – یەكێكە لە ئەو چوار ڕەگەزەی كە زانایانی پێشینان بۆی دەچوون كە هەموو شتێكی ئەم جیهانە دەچێتەو ەسەر( خاک، ئاو، ئاگر، باد).
هەندێک لە جۆرەكانی با |
: بای باكووری – بای شەمال
: بای باكووری خۆرئاوا – كزەبا
: بای بادەر، بای باشوور– رەشەبای باشوور
: بای باشووری خۆرئاوا
: بای بەفرتۆێنەوەر
: بای باران – باپێش.
: بای دەشت.
: بای خۆرهەلإت
: بای گەرداوی نمدار.
بائەنگێو/baengêw: نتـ:[ با+ ئەنگێو] كونەبا، قەلشێک یاكونێ كە بای لێوەدێت.
بابردە/babirde: نفا:[ با+ بردە( بردن)]
1 – بابردوو، بەفیڕۆچوو.
2 – [ مجـ] تەواو ڕووتونەدار.
بابردەڵە/babirdeľe: ئانفا:[ با+ برد( بردن)+ ئە+ ڵە]
1 – پوش وقانگە لاشکی بەربا.
2 – تەواونەدار، بە فیڕۆچوو.
{
بۆمنی بابردەڵەی گرەنشین
بۆ منی دڵ پڕلە ناسرۆ و برین
}{ هێمن}.
بابردن/babirdin: کتپ:[ با+ بردن] باگوێزانەوە.
بابردوو/babirdû: ئانفا، نفا:[ با+ بردوو( بردن)] بریتییە لە شتی سووک و بێ بەها
: بە دوای کڵاوی با بردوومەکەون.{ پپ}.
بابردی/babirdî: نفا:[ با+ بردی( بردن)]
1 – میوەیەک کە با بردبێتی وەک هەنجیر، هەنار.
2 – جۆرێک لەکوتاڵی ژنانە کە زۆر تەنکە.
بابڕ/babiř: نفا:[ با+بڕ( بڕین)]
1- سمێڵی(سوێلی) ئەستوفش.
:: سمێل بابڕ بەکەیفی خۆتی لێ بادە. {مەلامارف}.
2- بان و دیوارێک باش سواخدرابێت و بابوێری نەمابێت .
:: وام دادا بابڕ بووە.
باپووک/bapûk: نتـ:[ کەش][ با+ پووک] کڕێوە و تۆفی بەفر کە با دەیهێنێت. یا بایەکە لەگەڵ بەفر باڕیندا بێت.
باپەسیو/bapesîw: نتـ:[ با+ پەسیو] ئەنوایەک با نایگرێتەوە، پەنابا، باپەنا.
باپەنا/bapena: نتـ:[ با+ پەنا] ئەنوایەک بانایگرێتەوە، پەنابا، باپەسیو.
باپزوو/bapizû: نتـ:[ کەش][ با+ پزوو] ئەو بەفرەیە باری لە جێگەێکی دەپەستێت تا وەهای لێدەێت دۆڵێک پڕ لە بەفر بێت.
تێبینی |
باپزوو وەک بابردوو، باپەستوو، باپێزو وایە |
باپێچ/bapêç: نفا:
1 – ژان لەسک وەستان یان پێچکێک کە بەسکی مرۆڤدا بێت.
2 – شوێنێک کە زۆرباب یگێرێت، دژی باپەنا.
3 – [ کەش] بایەکە بە بەفرەوە لە زمستاناندا هەڵدەکات.
باپێش /ba pêş: نتـ:[ کەش][ با+ پێش] بای باران.
باپێشک/ba pêşik: نتـ:[ کەش][ با+ پێشک] بای پێش باران.
باپێو/bapêw: نتـ:[ کەش][ با+ پێو( پێوان)] ئامرازئێک کەلای هاتنی باوتوندی و سووکی پێشان دەدات. ئامرازی پێوانی خێرایی با[ ئینگ: Anemometer].
باخن/baxin: نتـ:[ کەش][ با+ خن] شوێنێک بای لێوەبێت. کونەبا.
بارووڤە/barûve: ن:[ کەش] بەفروباران بە باوە، ڕەشەبای بەفراوی، کرێوە، باوبۆران، شلێوە، باسریشک، ڕەهێلە، گێژەن.
باسارک/basarik: نتـ:[ کەش][ کباک، زا] سارنجۆک.[ ئینگـ: Air condition].
باسریشک/basirîêşik: نتـ:[ کەش] بەفرو باران بەباوە، ڕەشەبای بەفراوی، کرێوە، باوبۆران، شلێوە، بارووڤە، ڕەهێلە.
باسوورێن/basûrên: نفا:[ کەش][ با+ سووڕێن( سووڕان)] ( بع : دوارە الریاح) ئاشی با.
باکەش/bakeş: نتـ:[ کەش][با+ کەش] بادرز، باخۆر، بابوێر، کەڵەشاخ.
: کەلێنی بچووک کە بای لێوەبێت، کون یان قەڵشی لەدیواری خانوویەکدا.
باکێش/bakêş: نفا:[ کەش][ با+ کێش( کێشکردن)] باخۆشک ( كباك).[ ئینگـ : aircondition].
باکێش/bakêş: نفا:[ کەش][ با+ کێش( کێشان)] هێژەن.
باکێشکردن/bakêş kirdin: کتپ:[ کەش][ با+ کێش+ کردن] با سووڕاندن.
باگەڕ/bageř: نفا:[ کەش][ با+ گەڕ( گەڕان)] کڕێوە، بای بەهێز.
باگر/bagir: نفا:[ با+ گر(گرتن)] وورشێن، بامشت، وەردەوا.
: شوێنێکە کە با بیگرێتەوە.
باگرتن/bagirtin: کتن:[ با+گرتن]
1 – هەر شتێک پێش بابگرێت.
2 – هەرشتێک با لێی بدات.
3 – کەڵەشاخ گرتن لە شوێنێک، لەئەندامی لەش.
باگرتنەوە/ba girtinewe: کتن: دووبارەبوونەوەی باگرتن.
باگرۆ/bagiro: نتـ:[ کەش][ با+ گر+ۆ] بای توند و قایم.
باگرۆک/bagirok: نتـ:[ کەش][ با+ گرۆک] باگێژە، باگرۆکە، گێژەبا، گەردەلوول، گێژە لۆکە، باگەر.
باگرۆکە/bagiroke: نتـ:[ کەش][ با+ گرۆک+ئە] گێژەلۆکە.
باگژە/bagje: نتـ:[ کەش][ با+ گژە] بایەکە لە نێوان شەمال و زریان.
باگۆرکێ/bagurkê: نتـ:[ با+ گۆرکێ( گۆڕین )][ بع : تهوئە].
باگێڕە/bagêře: نفا: گێژەلووکە.
باگێژە/bagêje: نتـ:[ کەش][ با+ گێژ+ ئە] باگرۆک، باگرۆکە، گێژەبا گەردەلوول، گێژەلووکە. باگەڕ.
باگیرە/bagîre: ن:[ کەش][ با+ گیر(گیران)] باگا، شوێنی باگر.
بالێکدان/balêkidan: کتن:[ کەش] لێکدانی دوو بای گەرم وسارد لە ئەتمۆسفێردا.
بابووهێر/babûhêr: نتـ:[ نخ][ کباک] پەنا، پەسیو.
بابوێر/babwêr: نتـ: بادرز، باخۆر، باکەش، کەڵەشاخ.
: کەلێنی بچووک کە بای لێوە بێت، کون یان قەڵشی لە دیواری خانوویەکدا.
بابێر/babêr: نتـ: [با+بێر] باپێچ : جێگا یان چاڵ و پەنا و پەسیوی ناوکێو و ئەشکەوتان، کە با پڕی کردبێتەوە لە بەفر.
هەندێک جۆری با لە کوردستان و جیهان |
بای بازرگانی/bay bazirganî: نتـ:[ کەش][ بای+ بازرگانی] با یەکە لە رڕۆژهەڵاتی ژوورووی نیوەی سەرووی گۆی زەویەوە بەرەو هێڵی ئیستیوای هەڵدەکات.
بای بزنکوژ/bay bizinkuj: نتـ:[ کەش][ بای+ بزنكوژ] بایەکی ساردە، لە پایزو زمستاناندا لەناوچە ساردەکانی کوردستان هەڵدەکات.
بای بۆرا/bay Bora: نتـ:[ کەش][ بای+ بۆرا] بایەکی زۆر ساردە لە ناوچەی نیمچە دوورگەکانی بۆلگان هەڵ دەکات.
بای بۆهارۆک/bay Boharok: نتـ:[ کەش][ بای+ بۆهارۆک] بایەکی ناوچەیی گەرمە لە سۆمەترە هەڵدە کات و زیان بەکشتوکاڵ دەدات.
بای پۆرگا/bay Porga: نتـ:[ کەش][ بای+ پۆرگا] بایەکی زۆر خێرایی ساردە، لە سیبیریا لە زمستاندا هەڵدەکات و دەبێتە هۆی بەفربارین.
بای پۆلی/bay polî: نتـ:[ کەش][ بای+ پۆلی] بایەکی ساردە لە دەوروپشتی پۆلەکانەوە بەرەو ناوچە فێنکەکان هەڵدەکات.
باپووک/babûk: نتـ:[ کەش][ با+ پووک] بۆرفتە، باوبەفر، باپێچ، بۆران، باکەر.
بای پێچەوانە/bay pêçewane: نتـ:[ کەش][ بای+ پێچەوانە] ئەو بایەیە کە لە رۆژهەڵاتی خوارووی نیوەی گۆی زەویەوە لە رۆژئاوایی ژوورووی نیوەی خوارووی گۆی زەوی وە هەڵ دەکات، ئەمەش بە پێچەوانەی خواست و ویستی كەشتیەوان بووە.
{
لەبەر بای پێچەوانەی غەم لە هیچ لا ناگرم وەقرە
لە عەردی ووشكی دووری جاویدا نا مەوجی دەریا خۆم
}{ بێخود}.
بای خەزان/bay xezan: نتـ:[ کەش][ بای+ خەزان] بای پایزی كە گەڵای دار و درەخت دەوەرێنێ.
بای خەمسین/bay xemsîn: نتـ:[ کەش][ بای+ خەمسین] بایەکی ناوچەی زۆر گەرمی ووشکە لەبیابانی میسر ەوە هەڵدەکات نیزیکەی پەنجا رۆژ دەخایەنێت.
بای خۆماڵی/bay xomaľî: نتـ:[ کەش][ بای+ خۆماڵی] بای چەپ، ڕەشەبا، هەوەفوو، بای بزن کوژ، بای چۆغان، بەرڕۆژ، کوێرەبا.
بای چۆغان/bay çoĝan: نتـ:[ کەش][ بای+ چۆغان] بەدژوارترین بای ناوچەی ئوێرئەحمەدی دادەنرێت، بەزۆری لە زمستاندا بۆ ماوەی حەوت رۆژ هەڵ دەکات. بایەکی زۆربە هێز و زیانگەیەنەرە.
بای خۆرنشین/bay xornişîn: نتـ:[ کەش][ بای+ خۆرنشین] باڕەش، بای خۆرئاوا، بای ماشەڵان، دەبور، بایەکە لە رۆژئاوا هەڵ دەکات.
بای داراوس/bay daeawis: نتـ:[ کەش][ بای+ داراوس] بایەك كە لە دوارۆﺬەكانی زستان هەڵیدەكاتێ و دار چەكەرەی پێدەردەكەن.
بای داکەوتوو/bay daketû: نتـ:[ کەش][ بای+ داكەوتوو] شنەی شاخی: ئەو بایە ساردەیە کە لە شاخەکانەوە دادەکەوێتە سەر شیوەکان.
بای دەبوور/bay debûr: نتـ:[ کەش][ بای+ دەبوور] بای خۆرنشین، نای خۆرئاوا، بای ماشەڵان.
باڕەش/bařeş: نتـ:[ کەش][ کباک][با(باد)+ ڕەش] ڕەشەبا، باڕش، بای هەرە بەقووەت، زریان: بای رۆژهەڵات.
بای ڕۆژاوایە/bay řojawaye: نتـ:[ کەش][ کباک][ بای+ ڕۆژاوایە] بایێ بێرین.
بای رۆژئاوایی/bay rojawayî: نتـ:[ کەش][ بای+ ڕۆژاوایی]بای پێچەوانەیی، بای بازرگانی پێچەوانەی.
بای زەمەن/bay zemen: نتـ:[ کەش][ بای+ زەمەن] بای سەخت، بای گوڕ، باوەرەک.
بازرمە/bazirme: نتـ:[ کەش][ با+ زرمە] بایەکە لە کاتی هەڵ کردنیدا بەر ریزە چیاکاندا دەکەوێت و ڕێرەوەکەی دەگۆرێت بەرەو دەربنەدەکات لەبەرئەوەی دەنگێکی ئاشکرای لێ دێت.
بای زوندا/bay Zunda: نتـ:[ کەش][ بای+ زوندا] بایەکی زۆرگەرمە لە باکوورەوە هەڵدەکات بە سەر ئەرجەنتیندا تێدەپەڕێت.
بای زریان/bay ziryan: نتـ:[ کەش][بای+ زریان] بای قوبڵە : بایەكی ساردە كە لە لای باشوورەوە هەڵدە كات.
{
هەناسەی عاشقان با نەتگرێ، بێ مروەتی تاكەی
بترسێ ئەی گوڵی نازك بەدەن لەوبایی زەریانە
}{وەفایی}.
بای سەبا/ba: نتـ:[ کەش][ بای+ سەبا] بای سەوا : باییەكی فێنك و خۆشە لە لای باكووری ڕۆژهەڵاتەوە دێت.
{
بۆی وەنەوشە و سونبولە سەحرا سەراسەر تۆ دەڵێی
بای سەبا عەنبەردەبارێنێ لە دەشت و كۆهسار
}{ وەفایی}.
بای سەبوون/bay Sebûn: نتـ:[ کەش][ بای+ سەبوون] شەرا: جۆرە بایەکی گەرمی خۆڵاوییە لە ووڵاتە عەرەبی یەکانەوە هەڵدەکات، بەرەو نێران دەچێت.
بای سەخت/ba: نتـ:[ کەش][ بای+ سەخت] بای گوأ، باوەرەک، بای زەمەن.
بای سۆلانۆ/bay Solana: نتـ:[ کەش][ بای+ سۆلانۆ] بایەکە لە ناوچەی کێوی تارق( جبل طارق) هەڵدەکات.
بای سیرۆکۆ/bay Sirrocco: نتـ:[ کەش][ بای+ سیرۆكۆ] بایەکی گەرمە ناوچەیی یە لە نزیک کەنارە باشوو رەکانی دەریای سپی ناوەڕاستەوە هەڵدەکات بەرەو باشووری ئەوروپا.
بای سیستان/bay Sîstan: نتـ:[ کەش][بای+ سیستان] بایەکی باکووری بەتینە، خێرایی یەکەی دەگاتە نز یکەی( 70)میل لەکاژێرێکدا، لەناوچەی سیستان – لەخۆرهەڵاتی ئێراندا بە هاوین هەڵدەکات.
بای شەمال/bay şemaľ: نتـ:[ باشک][ کەش][ بای+ شەمال]
1 – بای وەشت ، بای باشوور: بایەکە لە باشوو ری هەڵدەکات بەتایبەت لە هاویندا بەرۆژدا زۆر بەتینە.
2 – بایەکی باکووری خۆرئاوای یە بەرەو ناوچەی پاکستان دەروات، دەشێت لە زستانیش هەڵبکات. بەڵام ئەو تینەی هاوینی نیە.
بای شنە/bay şine: نتـ:[ کەش][ بای+ شنە] بایەکە گەڵای درەخت دەلەرێنێتەوە، خێرایی یەکەی 72 کم /ک.
بای فۆهن/bay Phohn: نتـ:[ کەش][ بای+ فۆهن] بایەکی ناوچەیی یە لە ناوچەشاخاوێکانی ئەڵپ دا هەڵدە کات، بایەکی گەرمی ووشکە.
باگژە/bagje: نتـ:[ کەش][ با+ گژە] بایەکە لە ناوەندی شەمال و سەبادا( زریان).
باگوشە/baguşe: نتـ:[ کەش][ با+ گۆشە] گەردەلوول ، گێژەڵووکە: بایەکە لە ناوچەیی یە لە پرێکا هەڵدە کات و بۆ ماوەیەکی کەم( چەند خولەکێک) بەردەوام دەبێت لە پرێکدا نامێنێت.
بای مەیدان/bay meydan: نتـ:[ کەش][ بای+ مەیدان] بایەکی خۆماڵی گەرمە، لەناوچەی بوێر ئەحمەدی گەرمەسێر هەڵدەکات .
بای مەیسترۆ/bay Mestro: نتـ:[ کەش][ بای+ مەیسترۆ] بایەکە لە ناوچەی باکووری رۆژئاوایی یە لەناوچەی ناوەڕاستی دەریای سپی ناوەداستەوە هەڵدەکات.
بای نێڤادۆس/bay Nevados: نتـ:[ کەش][ بای+ نێڤادۆس] بایەکی ساردە لە ئەکوادۆر، لە ئەمەریکای لاتینی هەڵدەکات.
بای وادە/bay wade: نتـ:[ کەش][ بای+ وادە( وەعدە)] بای وەعدە.
بای وەعدە/bay waaide: نتـ:[ کەش][ جێۆ][ کو: بای+ ع : وەعدە] بایەکە هەژدە ڕۆژی بمێنێت بۆ نەورۆز هەڵ دەکات و بەفردەتوێنێتەوە.
{
بای وەعدە بەفری بردەوە یەخ بەندی کردەوە
خەمڵیوە گوڵ، وە شەڕاڕاتی جەمرە مردەوە
}{حاجی}.
بای وەرزی/bay werzî: نتـ:[ کەش][ بای+ وەرزی] کزەبا، بای وەشت
: ئەو بایە یەکە لە زەریای هێمن و هیندی یەوە بەرەو رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی خوارووی کەرتی ئاسیا لە هاویندا هەڵدەکات.
بای وەشت/bay weşt: نتـ:[ کەش][ بای+ وەشت] بایەکی سووکە کە بارانی بە داوادا دێت.
بای هابووب/bay Habûb: نتـ:[ کەش][ بای+ هابووب] گێژۆڵەیەکە لە وولاتی سودان هەڵ دەکات.
بای هەڵچوو/bay heľçû: نتـ:[ کەش][ بای+ هەڵچوو] بای سەرکەوتوو، شنەی شیو، لەبنی شیوەکانەوە بەرزدەبێتەوە.
باهۆرە/bahore: نتـ:[ کەش][ با+ هۆرە] گڕە.
باهور/bahur: نتـ:[ کەش][ با+ هور] ڕەشەبا، تۆف: بایەکە خێرایی یەکەی (50-100) کیلۆمەتر لە کاژێر ێکە.
بای هێلم/bay Hêlm: نتـ:[ کەش][ بای+ هێلم] بایەکی باکووری خۆرهەڵاتی بەتینی ساردە لە ئینگلترا هەڵ دەکات.
.
________________
– با 2/ ba – : یەكەمین پاشگرە لە زمانی كوردی لە پیتی ( با) كە بە واتای ئاش یان چێشت دێت
:: شۆربا
:: زیرەبا
( بەڵام پتر لە ناو دیالێكتی ناوەندییدا بە( وا ) پتر بەكاردەهێندێت)
:: نیسكەوا
:: نۆكەوا.
.
.
___________
با 3/ba: ن، ف:
1 – بەلێ، ئارێ، وەڵامێکی( ئیجابییە) بۆ پڕسیارێک بە شێوەی( سەلبی) بکرێت و هەروەها ( نە)ی تێدا بێت.
:: ئەرێ نەچوویە مالـی خاڵت ؟ . با.
:: مووچەت وەرنەگرت، با.
2 – لێگەرێ، بـهێلە.
:: بابچێت، بابخوات.
3 – گریمان كرد.
:: با بچوبای خۆنە دەمردی.
4 – پێج دانان
:: ئەو بەنە بادراوە.
5 – ئەستووربوونی لەش
:: دەستم بای كردووە.
6 – بانگ كردن
:: حەسۆ با كرنا ژناخوە.
7 – ڕەگی چاووگی( بادان)ـە واتا پێچ، خول، باد
:: بای دەدا، بای دەدا. { فۆلكلۆر}.
8 – ڕەگی چاووگی ( بای) بوونە. واتا بەهابوون
:: ئەم پەرتووكە بای چەندە؟.
:: بابژی
:: بابمرێت.
بابا/baba: ئان: بەڵێ بەڵێ : هەر ناچی ؟ بابا دەچم.
.
.
__________
با 4/ ba: ئمـ:
1 – وەکو دیارە شێوەکی دی(ب) ـەیە، (بڕوانە ب، بە) لەبەشەدیالێکتی ئەرمەنستان و سوریەدا بەکاردێت، واتای بنچینەی لە ئەوەدایە، کە ڕێچکەی ڕووداو بەرەو کەس دەردەبڕێت.
:: ئەز چووم بابرێ خوە.
:: ئەوێ کورشاند باباڤێ.
:: ئەڤی تۆپ ئاڤێنە بامن.
2 – هەروەها ئەو بەرکارە پێشان دەدات، کەوا ڕووداو لە لای ئەوەوە یا لە پێش ئەو ڕوودەدات.
: باباڤێ وی پارەتونە.
: ئەوبادیا خوەما.
: ئەز باوی هین دبم.
3 – ( ل + با): کە لە لایەن ئەوەوەوە یان بۆلای ئەو ڕووداوە کە ڕوو دەدەن.
:: ل با دان چ بپژی هەیە.
:: کەچک ل با دایکا خوە ڕوونشتیە.
:: ئەز چووم ل با خالێ ڕەشید.
4 – ( ژ+ با)
:: سە ژ با هرچ بازدا چوو.
:: مستۆ ژ باباڤێ خوەهات. ( ل با یان بال) ڕەنگە پاش و پێش بوو بێت وەک
:: بەرف- بەفر، زیخ- خیز. بەڵام لێرە پیتی بزرۆکە لە نێو چووە.
:: بال باڤێ وی کتێب گەلەکن.
:: ئەز بال جیرانێ مەبووم. کورکێ دەلال وەرە بال من.( ژ… بال، ل …بال)
:: جووت دەبن و پێکەوەبەکاردێن، جووتە ئامرازی (ژ بال، ل بال) پێکدێنن.
:: مستۆ ژ بال باڤێ هات.
:: ئازاد ژ بال هەڤالێ خوە کتێب ئانی.
:: ل بال وی پارە نەمان. ئ
:: ەو چوو ل بال برێ من.
:: کەچك ل بال دایکا خوەدا.
.
.
___________
با 5/ ba: ئاک: بلا، برا.
.
.
_________
با 6/ba: ن: بریتییە لە ئەو گازەی لە دەزگای هەرس كۆدەبێتەوە، بە دوو شێوە دێنەدەرەوە لە لەشی مرۆڤدا. ئەگەر لە گەروورا ئەو گازە دێتەدەرەوە، ئەوا پێی دەگوو ترێت : ( قرپ و قرقێنە) وە ئەگەر گەیشتە ریخۆلەکان و بە رێگای كۆم دا بەشێوەی( تر، تس)دێنەدەرەوە.
بالێبوونەوە/balêbûnewe: كتن:[ با+ لێ+بوون+ەوە]
1 – تسین
: مندالەكە بای لێ دەبێتەوە.
2 – نەخۆشی وژانێكی ناریاری لەشە دا
: كاورا بادارە.
بالێبەربوونەوە/balêberbûnewe: کتن: تسین، تس لێ بەربوونەو، ترلێ بەربوونەوە.
.
.
_________
با 7/ba: ن:[ ع: باە] مەیل و هەوەسی جووت بوونی نێر و مێ بە تایبەت بۆ سەگ، هۆک.
باپەرست /baperist: نفا:[ کباک، زا][ با+ پەرست] خواستەک،خواستۆک، هەوەسپەرست، هەوەسخواز: کەسێ کە ئارەزووی زایندەگی وجووت بوونی زۆر بێت.
باپەرستی/baperistî: نچ:[ کباک، زا][ با+ پەرست+ ئی] هەوسبازی، خواستۆ کی.
وەباهاتن/webahatin: کتن:[ وە+ با+ هاتن]
1 – پەیدابوونی مەیلی جووت بوونی دێڵ و مێێەی هەندێک گیانلەبەر دەگەڵ نێرینەکەیان.
2 -[ مجـ] ژن یان کچێک کە مەیلی لە پیاو بێت.
تێبینی |
1 – زەبیحی دەفەمووێ : لە زمانی فارسی و عەرەبی دا ( باه) بە واتای ( هێزی جنسی) بۆ مرۆڤ بەکاردێت. |
2 – هەژار دەفەمووێ : (باە)ی عەرەبی بە مانای وزەی گان کردن هێناوەتەوە سەر ئەم بایە}. |
.
.
_________
با 8/ba: ن: پێچ، خول، سوڕ.
باخواردن/baxwardin: کتن:[ با+خواردن] خول خواردن، پێچ خواردن.
باخواردنە سەریەک/baxwardine seryek: کتن، شڕ: لێک هاڵان و کەوتنە سەریەکی دووشت یان چەند شت لە یەکتر.
:: ماسوولکەکانی باسکی پاڵەوان كەریم وەک گرێی قەیسی بەسەر یەکدا بایان خواردبوو.
بادان/badan: کتپ:[ با+ دان]
1- لوولدان، سووڕاندن و پێچ دانی ( بەن، دەزوو و تەناف..) بۆ گشت بوون و قایمتربوونیان، باپێدان.
:: ئەو بەنانە بێنە بایان دەین.
2 – سووڕاندن بۆ قایمکردن یا کردنەوەی هەر شتێک کە پێچی هەبێت.
{
ئەو پێچە بادە با چاک بچێتە ژوور
کە دەستی رۆژگار بای دا سەری من
سەری شووشەی شەراب وا چاکەبادەم
}{ هێمن}.
3 – سووڕاندن و پێچ دانی بەشێک لە ئەندام بۆ ناز و پۆز و لەنجە.
:: چاو ئەو بەر و ستمەی چۆن با دەدا.
بادانەوە/badanewe: کتن:
1 – لادان لەسەر بیر و بروا و چوونەوە سەر باوەڕی پێشوو.
2 – گەڕانەوە، پاشگەزبوونەوە.
:: لە نێو مەنگوڕان دا بادانەوە عەیب نیە.
3 – سووڕاندنەوە، وەرگەڕاندنەوە.
:: ئەو گوڵدانە هەندێک بادەوە بابیبینم بزانم ئەو بەری چۆنە.
4 – کەوانەکردن، کلکردن.
:: گولـلەوە دیوار کەوت و بای داوە.
بادانەوەسەر/badaneweser: کتن: وازهێنان لە کار و مەسەلەیەک وچوونەوە سەر باری پێشوو.
:: کەریم لە نەجاڕی بایداوەتەوە سەر ئاسنگەری.
خۆبادان/xobadan: کتن:
1 – سەماکردن.
2 – بەلەنجە و لار ڕۆیشتن.
لێ بادان/lêbadan: کتن: هەڵقورینجاندن.
بابادەم/babadem: نتـ:[با+بادەم] بابەدەم، ئادەم.
باپەڕ/bapeř: نتـ:[ هـ][ با+ پەڕ] چایمانێ ( هـ)، واپەڕ، ڕەقیتە، کۆڵکج کردن : کەسێکە لە کاتی ئاڕەقەکردینیدا کە هێشتا ئارەقەکەی ووشک نەبووبێتەوە بای سارد لێی بدات.
باپەڕی/bapeřî: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە باپەڕە وەهەبێت.
باپەڕبوون/bapeřbûn: کتپ:[ نخ] تووشی نەخۆشی بوون لە پاش ئارەقە کردن وسەرما خواردن. سەرما بوون.
باپێچ/bapêç: نتـ:[ با+ پێچ] ژان لەسک وەستان یان پێچکێک کە بە سکی مرۆڤدا بێت.
باتێدان/batêdan: کتن:[کباش][با+ تێ+ دان]
1 – نەخۆشی باداری گرتن.
:: شێرکۆ قاچی بای تێداوە.
2 – بەدرۆ بەیەکێک هەڵگووتن ولە خۆ دەربردن.
باتێکەر/batêker: ن:[ با+ تێ+ کەر(کردن)] مووشە دەمە( فخخاخ).
باتێکردن/batêkirdin: کتن:[ با+ تێ+ کردن]
1 – بادکردن، فووتێکردن.
2 – پێداهەڵکوتن و فریودان، تاریف کردنی بەدرۆ.
:: بەدرۆ هێندەم تاریف کرد، بام تێکرد.
3 – داخ نانەسەر دڵ، تووشی خەفەت کردن.
باخستن/baxistin: کتن:[ با+ خستن] وەستانی با، تەواوبوونی با.
:: بایەکەی خستووە و پێت خۆش بێ دەتوانین بچینە ماسیان.
باخواردن/baxwardin: کتن:[ با+ خواردن] گشت بوون، پێچ خواردن.
بادەرچوون/baderçûn: کتن:[ با+ دەرچوون] بریتی یە لە لووت بەبەرخۆدا هاتنەوە.
بادەرکردن /baderkirdin: کتپ:[ با+ دەر+ کردن]
1 – بەدەستووری کۆنی کوردەواری، چوونەسەرچاک و پیران بۆ چارەکردنی نەخۆشی باداری( رۆماتیزم).
:: هەموویان چوونە سەرپیری شەوکێل بالەخۆیان دەرکردن.
2 – کردنەوەی زارکی هەمبانە و کوندە …… ی فووکراو بۆ ئەوەی هەوا کەیان لێ بێتەدەر.
3 – هەڵمسانی زگ، ماسین.
:: ئەو مەڕە ئەوەندەی وێنجە ی خواردوە بای کردووە.
بادەرک لێنەکردنەوە/baderk lê ne kirdinewe: کتپ:[ ئد][ با+دەرک+لێ+ نە+کردن+ەوە] ئاسوودە و بێ مزاحم بوون، کەس کار پێنەبوون و خۆ تینەگەیاندن.
بادەش/badeş: نتـ: همبرپز.
بادەڤ/badev: نتـ: باهۆز، بای سارد، کڕێوە.
باگونە/bagune: ن:[ نخ] گتدێ: جۆرە نەخۆشی یەکە دەداتە گونی نێرینە لەغوباوی یەوە هەڵی دەئاوسێنێت. گون پەنەمان لەبەر قەڵەوی.
باکران/bak: کتن: هەڵامسان، پەنمان، پژبوون( کباک).
باکردە/bakirde: ن:[کباش. ل] فووتێکردنی ئاژاڵ لە کاتی سەربریندا.
باکردن/bakirdin: کتن، کتپ:[ با+ کردن]
1 – ئاووسان _ ئاووسین، ئەستوورکردن، هەڵامسان _ هەڵماسین، ماسان، ڤزین، پەنمین.
2 – بریتییە لە تووڕەبوون.
3 – پەیدابوونی با لەناوسکدا.
4 – باکردنی ئاژەڵ بەهۆی زۆرخواردنەوە.
5 – فیزکردن، بەهەوابوون.
باکردنەوە/bakirdinewe: کتن:
1 – ئاوسانەوە.
2 – بەهەوابوونەوە.
باکێش/bakêş: نفا:[با+کێش(کێشان)] باد گییر، باکەش، دەڵاقە، گڵوێنە.
باپشكێو/bapişkêw: نتـ:[با+ پشكێو+ پشكووتن)][ نخ] قینچكە سڵاوە، چینچكە سڵاو، سیتكەسڵاو، سیسكەسراوە، سلەزوەردە، بیتك، بووك : زیپكەیەكی سووری چووكی نێرتكدارە لە سووچی چاو لەسەر پێڵوو پەیدا دەبێت و هۆیەكەی دەستی پیس یان دەسرەی پیس لەچاوادانە.
بای ئاوردە/bay awrde: ن:[ کباش.ل] باداری.
بای سوور/bay sûr: نتـ:[ کناو. مك] ماشەرە، سوورەبا، نەخۆشییەکە تووشی پێستی لەشی مرۆڤ دەبێت و دەی پەنەمێنێت و ڕەنگی سوورێکی مەیلە و مۆر هەڵدەگێڕێت، ئاوسایەکەی تا توێژی بنەوەی پێست دادەخرێت، زیاتر لە دەم وچاو دەدات و یەک لەیەکی دەگرێتەوە، میکرۆبی (Sreptocoque) ـە و بە زاراوەی پزیشکی نە خۆشییەکە کە [ ئێریسپێل: Eryspele ]ی پێ دەگووترێت.
بای کەپوو/bay kepû: نتـ:[ ل] جۆرە مارێکی بێ ژەهرە.
بای کەش/bay keş: نتـ: باکردوو، هەڵمساو.
بای ناوسک/bay nawsik: نتـ: بای گەدە.
بای فەرهەنگ/bay ferheng: نتـ: ئاگرە، ئاورە، زیپکەو پوورگ کە لە دەم و چاو دەردێت.
.
.
________
:: كالكێ من باتەیە.
:: تزبیاتە بامنە.
بادەش/badeş: نتـ: همبرپز.
بادەڤ/badev: نتـ: باهۆز، بای سارد، کڕێوە.
باگونە/bagune: ن:[ نخ] گتدێ: جۆرە نەخۆشی یەکە دەداتە گونی نێرینە لەغوباوی یەوە هەڵی دەئاوسێنێت. گون پەنەمان لەبەر قەڵەوی.
باکران/bak: کتن: هەڵامسان، پەنمان، پژبوون( کباک).
باکردە/bakirde: ن:[کباش. ل] فووتێکردنی ئاژاڵ لە کاتی سەربریندا.
باکردن/bakirdin: کتن، کتپ:[ با+ کردن]
1 – ئاووسان _ ئاووسین، ئەستوورکردن، هەڵامسان _ هەڵماسین، ماسان، ڤزین، پەنمین.
2 – بریتییە لە تووڕەبوون.
3 – پەیدابوونی با لە ناوسکدا.
4 – باکردنی ئاژەڵ بەهۆی زۆرخواردنەوە.
5 – فیزکردن، بەهەوابوون.
باکردنەوە/bakirdinewe: کتن:
1 – ئاوسانەوە.
2 – بەهەوابوونەوە.
باکێش/bakêş: نفا:[ با+ کێش( کێشان)] بادگییر، باکەش، دەڵاقە، گڵوێنە.
.
.
.
.