خاک/xak: ن:

1- ئاخ( كباك)، بەژیا، بووم، خۆڵ، ڕزوێ، گڵ : یەکێکە لە چوار هۆبەکانی سروشت.[ ئینگـ : Soil].

{

من کە خاکی پاکی کوردستانی نازدارم هەبێ

چی لە قەطعەی ئەوروپاکەم، مولکی چینم بۆ چییە

}{ف، بێ کەس}.

2 – زێد، مەڵبەند، وەلات، وەتەن، نیشتمان.

3 – گه‌رد، تۆز، عه‌رد.

خاکاویی/xakawî: ئانتـ:[ خاک+ ئاویی] تۆزاوی، خۆڵاوی.

خاکە/xake: نتـ:[ خاک+ ئە] ووردەتۆزی قەند، برنج و خەلووز.

خاکەبان/xakeban: نتـ:[ هـ] گڵەبان، ئاخەبان.

خاکەچەرمگە/xakeçermige: نتـ:[ خاک+ ئە+ چەرمگ+ ئە] ئاخەسپیک: گڵەسپییەکە بۆسواغدانی دیواری وەتاغی بەکاردێت.

خاکەرێ/xakerî: نتـ: خاکستەر، خۆلەکەوە، خۆلەمێش.

خاکەری/xakerî: نتـ: خاک دی.

خاکەشارکێن/xakeşarkên: نتـ:[ ئەردە] خاکبازی.

خاکه‌لێوه/xakelêwe: ن:[ کات][ مكـ] ئاخەڵێوە، ئاخلێڤە( کباک)، هەرمێ پشکوان: یەکەمین مانگی وەرزی بەهارە، فەروەردین( فارسی). وەیەکەمین مانگی کەڵۆیە، کەبەرامبەربە کەڵووی یەکەم ئەویش کەلووی کاوڕە. کە لە (21- 3ی مانگی مارت) وە تا( 20- 4 ی نیسان) کۆتای پێ دێت.

خاکەی مڕبەند/xakey miřbend: نتـ: بڕادە.: ڕیزە ئاسنی ووردە کە لە ئاسنی ڕندراو دەبێتەوە.

خاکەمڕمەند /xakemiřmend: نتـ: بڕادە، ورتکە.

خاکەناز/xakenaz: نتـ:[ خاک+ ئەناز(ئەنداز)]

1 – مەدونە، بێلۆکەی خۆلەمێش دەردان.

2 – بێڵ( هـ)(بێڵی ئاسن، بێلی دار)، پامەڕە_ پێمەڕە_ مەڕە، مەربێر، خاکەناس.

: ئامرازی هەڵكەندنی زەوی و ڕاگوێزتن و هەڵگرتنی كۆما شتی دیكە.

خاکەناس/xakenas: نتـ: خاکەناز، پێمەڕە، بێلاسن.

خاکەنداز/xakenidaz: نتـ:[ خاکە+ نداز(ئەنداز)] خاکەناز.

خاکباز/xakibaz: نفا: کەسێکە بەهۆی خۆڵی ووردە گەمە بکات.

خاکبازی/xakibazî: نتـ:

1 – خاکەشارکێ، تەپەشارکێ: گاڵتە بەخۆڵکردن، گەمەکردنی منداڵان بەخۆڵ.

2 – چشتێکی لە نێو خۆڵێدا شاردنەوە و یەکێکی تر بیدۆزێتەوە.

خاکبازیی کردن/xakibazî: کتپ: بەخاک یاریی کردن، بەخۆڵ گەمەکردن، خۆڵەپەتانی کردن، گاڵتەبەخۆڵ کردن، گەمە بە خۆڵ کردن(منداڵان).

خاک بەتوورەکەبێژان /xak be tûrekebêjan: کتن:[ ئد] داتەپاندن، داڕووخاندن، کاول کردن، لەبەین بردن.{ شوان. ل. 483}.

خاک بەتوورەکە کێشان/xak betûrekekêšan: کتن:[ ئد] بریتییە لە وڵات وێرانکردن و لەناوبردن.

خاکبەسەر/xakbeser: ئانتـ:[ خاک+ بە+ سەر] خەمناک، پەڕێشان، بەدبەخت، لێقەوماو، زەلیل.

خاکبەسەربوون /xakbeserbûn: کتن:

1 – تووشی چورتم بوون، نەگبەتی بەسەرهاتن.

2 – زەدەداربوون.

خاکبەسەری/xakbeserî: نچ:[ خاکبەسەر+ ی] خەمناکی، پەڕێشانی، بەدبەختی، لێقەوماوی، چارەڕەشێتی.

خاکبۆس/xakibos: نتـ:[ خاک+ بۆس] کووڕنووشبەر.

خاکبۆسی/xakibosî: ئانتـ:[ خاکبۆس+ ئی] کووڕنووش

بەری.

خاکبێژ/xakibêj: نتـ: کەو، سەڕەند، هێڵەک : لەوحێکی کون کونە خۆڵی پێدەبێژرێت.

:: خاکبێژ لە چینک دروست دەکرێت.

خاکبێژان/xakibêjan: کتن: بریتیە ژ وێران کرن وخراب کرنێ.

خاکپێژ/xakipêj: نفا: خاکبێژ.

خاکپا/xakipa: نتـ: خاکی بەری پێ.

خاکپەرست/xakiperist: نفا: نیشتیمان پەرست.

خاکپەرستی/xakipersitî: نچ: نیشتیمان پەرستی.

خاکپەروەر/xakiperwer: نتـ: خاکپەرست.

خاکپەروەری/xakiperwerî: نچ: خاکپەرستی، نیشتیمان پەرستی.

خاکردن/xakirdin: کتپ:[ کباش، ل] کەپماڵ کردن.

:: ئەرا ئەو خانگە خاکردم.

خاکرێز/xakrêz: نفا: بەخۆڵ قوڵکە پڕکردنەوە.

خاکڕن/xakřin: نفا:[ ئەردە][ خاک+ ڕن( ڕنین)] خێشک لە شێوەردان، ماڵەی تەختە، ماڵنج، تەختەی ڕێک و لووسی کردنی شێوەرد.

خاکڕن کردن/xakřin kirin: کتپ: تەخت کردن، خێشک لەشێوەردان، زەویی داماڵیین، زەوی ماڵە دان( دوای کێڵان).

خاک ڕنین/xak řinîn: کتن:

خاکڕی/xakiřî: ن:[ ل] خۆڵەمێش، خۆلەکەوە، خۆڵەمێش.

خاکسار/xaksar: ئانفا:[ مجـ][ ئەردە] بەلەنگاز : بریتیە لە مرۆڤی هەژاری بێ نەوا.

خاکساری/xaksarî: نچ: [ مجـ][ ئەردە] هەژاری و بێ نەوایی.

خاکسەر/xakser: ن: خۆڵەمێش، خۆڵەکەوە، خۆڵی.

خاکسەری/xakserî: ن:[ ڕەنگ][ ئەردە] بۆر، ڕەنگی بۆر.

خاکسفت/xak sift: ن:[ ئەردە] جۆرە خۆڵێکە بۆ دیزە و گۆزە و لەویش باشتر کە بۆ ئامانی چینی دەست دەدات.

خاکشیر/xakşîr: ن:[ ڕوو] گیایەکی بەهاری باڵا بەرزە تۆوێکی هەیە وەک تۆوی تووتن لەگەڵ شیری کچان تێکەڵ دەکرێت، بۆ فێنکی دەدرێت بە منداڵ، دەلێن دەرمانە.{ گیوی.ل. 352}.

خاکشیر/xakşîr: ن:[ زیند] کرمی ئاو (؟).{ گیوی.ل. 352}.

خاکشین/xakşîn: ن:[ ڕوو][ کباک] گیایەکە. { گیوی.ل. 352}.

خاککەش/xakikeş: نتـ:[ ئەردە][ خاک+ کەش] عەربانەی خۆڵ و زبڵ کێشانی دەستی.

خاککەفتن/xakikeftin: کتن:[ خاک+ کەفتن] خۆخستنەسەرخاک، نێوچاوان لەسەر زەوی دانان، کۆڕنۆش.

خاکلماو/xaklimaw: نتـ:[ خاک+ لم+ ئاو] خاکێکی شێوەسێگۆشەیە لە شوێنی بەیەکگەیشتنی ڕووبار بە دەریاوە دروست دەبێت و پێکهاتووە لەنیشتووە قوڕییەکان ولمییەکان.[ ئینگـ : Delta]{ زەویناسی. ل. 22}.

خاکناز/xakinaz: نتـ:[ ئەردە][ خاک+ ناز(ئەنداز)] خاکەنداز، بێڵی ئاسن.

خاکنشین/xaknişîn: ئانفا: خاکسار، گەدا، سوواڵکەر، نابووت.

خاکنشینی/xaknişînî: نچ: خاکساری، گەدای، سوواڵکەری، نابووتی.

خاکوباد/xak û bad: نتـ:[ ئەردە] هاوخاک.

خاکوپا/xak û pa: نتـ:[ مجـ] کەوش ولاق ماچ کردنی گەوران، هێڤی و جاوەجاو، پەنا و داڵدە.

:: چووە خاکوپەنای بۆبرد.

خاکوخۆڵ/xak û xoľ: نتـ: هەر دوو ژی مەبەست پێ هەر ئاخە.

خاکوخون/xak ǔ xun: نتـ: ئاخ و خون، ئەڤەژی قسمێ جۆتە وشەیانن.

خاکی/xakî: ئان:[ ڕەنگ]

1 – بەرەنگی خۆڵ، بۆرەڵووکە یان ڕەنگی کوتاڵ کە وەک خاک وایە.

2 – [ مجـ] بریتییە لەمرۆڤی خۆبەزڵ نەزان، بێفیز، بێلاف.

خاکی ترش/xakî tirş: نتـ: زەوی ترش.[ ئینگـ : Acid soil].

خاکی جڵیتاوی/xakî ciľîtawî: نتـ: خۆڵی سێلاکی. [ ئینگـ : Alluvial soil].

خاکی چينتی/xakî çîntî: نتـ: خاکی سپی، گڵی چينی : گڵێکە دەفری چينی لێ سازدەکرێت.

خاکی دامەن/xakî damen: نتـ: ئەو خۆل و تۆزەی دەنووسێ بەداوێنەوە.

{

کە خاکی، خاکی دامەن بە، وەگەرنە، تۆزی بەربادی

کە ئاوی، ئاوی گەوهەر بە، وەگەنە، بڵقی سەر ئاوی

}{نالـی}.

خاکی ڕووەكدار/xakî řuwekdar: نتـ:[ ئینگـ : ‌Humus].

خاکی کاوی/xakî kawî: نتـ:[ ئینگـ : Sand soil].

خاکین/xakîn: ئان:[ کباش، کهـ] زەوی خاکین.

.

هەڵگێراندنەوەی خاک/heľgêřandinewey xak: نتـ:[ کشت][ هەڵگێراندنەوە+ ی+ خاک][ ئینگـ : Soil uplifting ( turning )].

یەكەکانی خاك/yek: نتـ:[ یەکەکانی+ خاك] [ ئینگـ : Soil units]

.

.

.

.