بووم¹/bûm: ن: زێد، نیشتیمان، خاک و زەوی و زار.

  تێبینی 
  بووم وهاوتاکانی لەکوردییدا بەدەگمەن مەگەر لە ئەدەبیات دا بە تەنێ بێن، بەڵام لە وشەکانی لێکدراو دا هێشتا ماون، وەک بوومەلەرزە، بوومەڵێڵ، بووم ریخ

بوومەلەرزە/bûmelerze: نتـ: بیڤەلەرزە، ئەردهێژیان، ئەردهەژێن، بووەلەرزە، بیمەلەرزە : جووڵانەوەی زەوی لە هەندێک شوێن بەهۆی هورژووم هێنانی هەڵم و بۆقی ناوەوەی زەوی.[ ئینگـ : Earthquake]. 

بوومەلەرزە پێو /bûmelerze pêw: نتـ:[ ] ئامێری پێوانەی پڵەکانی بوومەلەررە. 

بوومەڵێڵ/bûmeľêľ: نتـ:

1 . شەوەکی، سەرەتای بەرەبەیان. 

2 . زەردەی خۆرئاوا، بووڵێڵە، پاش نوێژی شێوان. 

بووم ریخ/bûm rîx: نتـ:[ بووم+ریخ] زەویەکی سووک کە هەمووی خاک نەبێت و رەڵم و خیزی دەگەڵ بێت.  

.

.

___________

بووم ² /bûm: ن:

1 . ئیروو، بەر، بووم، بەروبووم، کەڵک، بوونی، مشە، زۆڕیی.

:: فیسارکەس بوومی باشە.   

2 . تەشوێ. 

.

.

___________

بووم ³ /bûm: ن:[ باڵ] کوندەبەبوو، بایەقوش. پەپووک:pepûk، کووکووک : kûkûk، کووکووکەرە: kûkûkere. 

{

بە یادی کونجی تۆ حاجی وەکوو بووم

لەمەعموورە دەچێتە ناو کەلاوە

}{ حاجی قادر}.

بوومەکوێرە/bûmekwêre: نتـ: [ باڵ] کوندەبەبوو.

.

.

____________

بووم²/bûm: ف:[ بوون]

.

.

.

.