بۆ ¹ / bo: ئام:[ ئامرازی پەیوەندی]
1 – [ ئامرازی پرسیاری سادەیە] بۆنا( كباک)، لۆ( هل)، پەی( هـ)، ئەڕا(کهـ)، ڕا _ ڕای.[ ئینگـ: for].
:: ئەم ئامرازە ڕەوت و ئامانج ڕادەگەیەنێت.
:: لێرەوە بۆ هەورامان.
:: دمدممێ ژبۆ من بستێنە.
:: من تو بۆ ئەوێ یەکێ ئانیا ڤرا؛ کو تە بگرم وبدمەحکومەتا ترک.
:: بۆگا دەدەم بە سەردا، کەوتم بە کۆستی کەردا.
:: ئەم پێنووسە بۆ تۆهاتووە.
:: دەبڕۆ بۆ ماڵەوە.
:: بۆمن.
:: بۆ ئێوە.
:: پار ئێوەو ئەوان چوون بۆ هەولێر.
:: دەچم بۆ کەرکووک.
:: بۆ کن ئاوەکە کشا.
:: لە گەڵ تۆدا دەگەڕێمەوە بۆ ماڵی.
2 – لەبەر، بەخاتر، بەهۆی، پەرەی _ پەرێ، بۆلای.
{
بۆ تۆ کە بیکر و تازە وەکو حۆری جەننەتی
قەیدی چیە عەجوزەی دنیا بدەم تەڵاق
}{ نالی}.
3 - [ ئامرازی سەرسووڕمان] چڕا، چۆن، چلۆن، ئەڕا( کهـ)، چی، چما( كباک).
تێبینی |
لە ڕێنووسی کۆنی کوردی بە( بو) دەنووسرا، پاشان حەوتی خرایە سەر و کرا بە (بۆ). |
بۆ …… ئەوە /bo….ewe: ئمـ: لۆ …. ئەوە.
بۆ ئەوەی/bo ewey: ئمـ: هەتا.
بۆ ئەمە/bo eme: ئمـ: لۆ ئەمە.
بۆچ/boç: ئمـ:[ ئامرازی پرسیارە][ بۆ+ چ] لۆچ _ لۆچی، ما، بەی، چی، لاچێ، چڕا، چەرا، ئەڕای چی، بوچە، ئەڕاچووێ.
بۆچە/boçe: ئمـ: بۆچ. بۆچی.
بۆچی/boçî: ئمـ:[ بۆ+ چە] لۆچی، ئەڕاچووێ، چما، چرا، چەرا، پچی، پەی چێش، چرە.
بۆت/bot: شڕ: [ بۆ+ ت( ڕاناوی كەسی دووەم)] بۆتۆ، بۆتە، لۆتۆ.
بۆتە/bote: شڕ:[ كباک][ بۆ+ تە( ڕاناوی كەسی دووەم) ] بۆتۆ، بۆت.
بۆتۆ /boto: شڕ:[ بۆ+ تۆ( ڕاناوی كەسی دووەم)] بۆتە.
بۆنا/bona: ئمـ:[ كباک] لۆنا. پێناو، بۆ، ئەرا.
: ji bona ĉanda kurdî.
تێبینی |
بە شێوەیەکی فراوان لە دیالێکتەكاندا بەکاردەهێندرێت. واتای بنچینەی لە پێشاندانی ئەو( بەرکار)ەکە ڕووداوە کە بەرەو ئەو ڕووداوە دەبات و هەروەها مەبەست و هۆی ڕووداو دەستنیشان دەکات. |
بۆیە/boye: ئمـ، شڕ:[ بۆ+ یە][ ئەم ئامرازەوەڵامی ڕستەی( بۆچی؟) پێدەدرێتەوە][ گەیەنەر] لەبەرئەمە، لەبەرئەوە، چونکوو، پەوکەی، لەما.
: بۆیە پێت دەڵێم کاکە چۆلەکەم بۆ بگریت.
بۆیەکا/boyeka: ئمـ، شڕ:
بۆیەکانێ/boyekaně: ئمـ، شڕ:
بۆیەکە/boyeke: ئمـ، شڕ:
بۆیەکوو/boyekǔ: ئمـ، شڕ:
.
.
__________________
بۆ ² /bo: پێشگرێکە لەزمانی کوردی دەکەوێتە پێشفرمانەوە، واتایەکی نوێی پێدەبەخشێت.
:: بینین _ بۆبینین.
:: چوون _ بۆچوون.
:: فرۆشتن _ بۆفرۆشتن.
:: هاتن _ بۆهاتن.
بۆبژاردن/bobijardin: کتن:[ بۆ+ بژاردن ] پارە و بایی تاواندان.
:: كوڕەكەم هەرچی شكاندووە، نەغد بوت دەبژێرم.
بۆبوون/bobûn: کتن:[ بۆ+ بوون]
1 – بۆلووان، بۆشیان.
:: مەلایەتی بۆمن نابێت.
2 – ئەندازەبوون.
: ئەو كەوشانە بۆ من نابێت.
بۆبینین/bobînîn: کتن: بۆتەماشاکردن.
بۆپاڵ یەکترنان/bopaľ yektirnan: کتپ: بریەک فشاردان.
بۆپێشەوە بردن/bopêşewe birdin: كپن: خستنەوە پێش.
بۆپێشەوەچوون/bopêşeweçûn: كتن: چوونەوەپێش.
بۆتێچاندن/botêçandin: کتپ:[ بۆ+ تێ+ چاندن] بۆهەڵبەستن.
:: بۆی تێچاند : خەلکی لێهاندا.
بۆچوون/boçûn: کتن:[ بۆ+ چوون]
1 – لێكداندانەوەی بیر و مەسەلەیەک بەشكێكی نزیک بەڕاستی
:: بۆچوونی دوژمنانی كورد لەسەر كێشەی كورد زۆر خراپە.
2 – بۆلای كەسێک چوون بە نیازی شەڕ.
:: من و كەریم بۆ كابرای مل ئەستوورچووین و چاكمان لێدا.
3 – بیربردن.
:: من وای بۆچووم کەنایەتەوە.
4 – ڕوانگە : بەرەو شتێک یا کەسێک ڕۆیشتن.
:: زۆربەی زانایان بۆ ئەوەچوون کە زمانی کوردی، زمانێکی هیندو ئەوروپی یە.
مەودای بۆچوون/mewday boçûn: شڕ: ماوەی دیدەن.
ڕارەوی بۆچوونێتی/řarewî boçûnêtî: شڕ: بەرەڤاژۆی دیدەنی.
بۆچووی/boçûy: نچ: رووئیایی.
بۆچووی دەروێشایەتی/bočy derwêşayetî: شڕ: رووئیای درەوشایەتی.
بۆدانواندن/bodanwandin: کتن:[ بۆ+ دا+ نواندن] تەسلیم بوون و سەردانواندن بۆویست و مەیلی كەسێك.
بۆدواوەچوون/bodwaweçûn: کتن:[ بۆ+ دواوە+ چوون] گەڕانەوە بۆ دواوە.
بۆكران/bokiran: کتن:[ بۆ+ كران( كران)] توانین، پێ كران.
:: ئەوكارەگرانەم بۆ ناكرێت.
بۆگونجان/boguncan: کتن:[ بۆ+ گونجان] بۆلووان.
بۆلووان/bolûan: کتن:[ بۆ+ لووان] توانین، توانای كارێك هەبوون.
:: بۆم نالوێ هەر ئێستا بێم.
بۆهاتن/bohatin: کتن:[ بۆ+ هاتن]
1 – بۆلاهاتن بر نیازی شەڕ و خراپە.
:: بەسێ كەسان بۆم هاتن بەلآم هەرپێم نەوێران.
2 – بەبەخت بوون.
:: لە یاری پۆكەر دا بۆی دێت.
3 – داڕژانی بیر و هەست و شێعر.
:: چاكم قسە بۆ دێت.
4 – شتێك لە لایەن كەسێكەوە پێگەیشتن.
:: دوو نامەم لە ماڵەوە بۆ هات.
بۆهەبوون/bohebûn: کتن:[ بۆ+ هەبوون] توانین، ئیزن هەبوون.
:: بۆم هەیە ئیمشەو لە ماڵە ئێوە بخەوم.
.
.
______________
بۆ ³ /bo: ن:[ هـ][ پەهلەوی : بۆﺫ، بۆی] بۆن، بێن، بیهن.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
بەئۆڎە | aDoab | boy |
: گازێکە لە هەندێک شتان هەڵدەستێت، بە چاونابیندرێت و بەهۆی لووتەوە هەستی پێ بکەیت.
{{
ئەو سەرزەمینەی بۆی تۆی لێ نایە
ئاوری تێ بەربێ هەر شەو لەلایە
}{ فۆلکلۆر}.
بۆبا/boba: نتـ:[ بۆ+ با] کاتێک خواردن وەک ڕۆن، کالەگ، پەنیر سەریان نەپۆشڕێت و هەوا لێیان بدات و ئەوجا ئۆکسید دەکات بۆنێکی کۆنی لێدێت.
بۆبرد/bobird: نفا:[ بۆ+ برد( بردن)] بۆن بڕین.
بۆبردن/bobirdin: کتن:[ بۆ+ بردن] بۆ……ی بردن، بۆن کردن، گومان کردن.
بۆبرش/bobirŝ: نتـ:[ بۆ + برش] بۆن کەڕووی نان، گۆشت و شتی تر.
بۆبڕە/bobiře: نفا:[ بۆ+ بڕە( بڕین)] بۆنبڕە، بۆچنە : ئەوشتەی کە بۆنی ناخۆش ناهێڵێت.
بۆپڕووز/bopiřûz: نتـ:[ هـ][ بۆ+ پڕووز] بۆکڕووز، بۆنی سووتانی خوری، موووئێسک.
بۆتەگە/botege: نتـ:[ بۆ+ تەگە] ئەو بۆنەیە کە وەختی تێبەردان لەسابرێن دێت.
بۆجەوت/bocewit: نتـ:[ بۆ+ جەوت ] بۆنی جەوت كە لە چەرم و كوندەی تازە بە جەوت خۆشكراو دێت.
بۆجەوت/bocewit: نتـ: قۆناغێکە لە قۆناغەکانی هەڵاڵەکردن، کەوڵێک پاش لە خوێدانی لەجەوتی دەنێن بۆ ئەوەی بۆنەکەی بڕوات وەپاشان وەک کوندەی ئاوێ بەکاردەهێندرێت.
بۆچاڵ/boçaľ: نتـ:[ بۆ+ چاڵ] بۆنماوی : گەنـم، ئارد، برنج یان هەر دەغڵێکی تر زۆر لە چاڵێکدا مابێتەوەو شێی گرتبێت.
بۆچەک/boçek: نتـ:[ بۆ+ چەک]
1 – بۆنی دیزەی چێشت لێنان کە پاش ماویەک دەکارکردن و چەوری تێچونیان، بەهڵۆڵی دەیانخەنە ناو تەندووری پاش نان کردن تا چەور و چڵیکییە کە بسووتێت و دەفرەکە کە تازەبێتەوە( بزرینگێتەوە).
2 – بۆنی شیشی کەباب کە کەبابچی دەیانخەنە سەر ئاگربۆ ئەوەی چاک خاوێن ببێتەوە.
بۆچەکەوەڕ/boçekeweř: نتـ: بۆچڕووک.
بۆچەکەوور/boçekeûir: نتـ: بۆ چرووکی زۆر.
بۆچەووک/boçeûik: نتـ: کە چەوری بڕژێتە سەرئاوور.
بۆچەک و هوڕ/boçek û huř: نتـ: بۆ چروکی بەتین. بۆچەکەوڕ.
بۆچرووک/boçirûk: نتـ:[ بۆ+ چرووک] بۆچڕووک : ئەو بۆنەیە کە لە برژاندنی گۆشت و سووتانی ڕۆن لە هەوا بڵادە بێتەوە.
بۆچڕ/boçiř: نتـ:[ بۆ+ چڕ] بۆن دووکەڵ، بێهـناکادو.
بۆچنە/boçine: ئان: بۆنبڕ : ئەو شتی بۆنی ناخۆش ناهێڵێت.
بۆخاو/boxaw: نتـ:[ بۆ+ خاو] بەنخاو: بۆنی شیری نەکوڵاو، بۆنی ڕۆنی باش نەقرچاو. گۆشتی هەر شتێکی تری کال کە کەم برژابێت.
:: هێشتا بۆنی خاوی لێدێت.
بۆدار/bodar: ئانتـ:[ بۆ+ دار] بۆندار، بوودار : هەرشتێک کە بۆنی هە بێت.
بۆدەمی/bodemî: نتـ:[ بۆ+ دەم+ ی] بۆنی زار.
بۆدڕن/bodiřin: نتـ:[ بۆ + دڕن( ؟ )]
1 – بۆنی چڵکنی کە لە لەشی مرۆڤ و جل و بەرگی بێت.
2 – قرتک، بۆکڵێشە، بێهن قتک : بۆنی ئارەقەی بن هەنگڵ، قاچ و ……هتد.
بۆدڕن بوون/bodiřin bûn: كتن:[ بۆ + دڕن( ؟ )+ بوون] قرتک بوون.
بۆدووکەڵ/bodûkeľ: نتـ:[ بۆ+ دووکەڵ] بۆن کادوو : بۆنێکە کە ئەگەر ئاگری بن چێشت لە ( گڕ) بکەوێت و دووکەڵ بکات و لە چێشتکە بدات، لە کاتی خوارندا هەم بە لووت و هەم بە چێژتن هەستی پێ بکرێت.
بۆسار( د)/bosar( d): ئانتـ:[ بۆ( بۆن)+ سار(د)] بۆنێكی ساردە بە تایبەت لە بەروبوومی دانەوێڵە دەدات كە لە شوێنێكی شێداردا هەڵگیرابێت.
بۆسۆ/boso: نتـ:[ بۆ( بۆن)+ سۆ( سووتان)] بۆسی( کباک)
1 – بۆنی سووتانی لۆكە.
2 – تامی ماستێکكە شیرەكەی سووتابێت.
3 – [ ئد] بەدناو.
بۆسۆبوون/boso bûn: كتن:[ بۆ( بۆن)+ سۆ+ بوون] بەدناوبوون.
بۆسۆدار/bosodar: ئانتـ:[ بۆ( بۆن)+ سۆ+دار] بەبۆن سۆ.
بۆسۆكردن/boso kirdin: كتپ:[ بۆ( بۆن)+ سۆ+ كردن] بەدناوكردن.
بۆسۆلێ نەهاتن/boso lênehatin: كتن:[ مجـ][ بۆ( بۆن)+ سۆ+ لێ+ نە+ هاتن] زۆر ڕووت و هەژاربوون، بێ مال و سامان.
بۆسۆلێ هاتن/bosolê hatin: كتن:[ بۆ( بۆن)+ سۆ+ لێ+ هاتن] بۆنی سووتان لێ هاتن.
بۆسۆلێ هەستان/bo so lê hestan: كتن:[ بۆ( بۆن)+ سۆ+ لێ + هەستان] بۆنی سووتان لێ دەرچوون.
بۆسی/bosî: ئانتـ:[ بۆ( بۆن)+ سی( گۆرانكاری لە نێوان پیتی( ۆ) و ( ی)دا هەیە] بۆسۆ.
بۆکەردەی/bokerdey: ف:[ هـ] بۆن کردن.
بۆکەڵیشە/bokeľîŝe: نتـ: بۆکڵیشە.
بۆکردن/bokirdin: کتپ:[ هـ][ بۆ+ کردن] نین، بۆگەن کردن.
بۆکڵیشە/bokiľîŝe: نتـ:[ بۆ+ کڵیشە] بۆکەڵیشە، بۆندڕن: بۆنێک کە لە ناودەم، بن باخەل( هەنگل) و ژێر پێ بێت.
بۆوەش/boweŝ: نتـ:[ هـ][بۆ( بۆن)+ وەش( خۆش)] بۆنخۆش.
بۆیخۆش/boyxoŝ: نتـ:[ بۆ( بۆن)+ی+ خۆش] بۆیوەش.
بۆیوەش/boy weŝ: ئان:[ هـ] بۆنخۆش.
.
.
__________
بۆ 4 /bo: ن:
1 – [ کوتراوەی( بۆیستان)ـە][ خۆشناوەتی] دێراوی هەندێک شیناوەرد وەک : تەماتە، کالەگ، تووتن، ئاروو. (هێلی قووڵ بۆ ئاوداشتن). پیت پارەی زەوی.
2 – وولات، سەرزەمین.
:: هەر تۆم خۆش دەوێت لەم هەردو بۆیە.
3 – [ باڵ] کوند، بایەقووش.
4 – شاگردمەیخانە. [ ئینگ: boy]
5 – چەوری، چەورای.
بۆدان/bodan: کتن: چەورکردن، ڕۆن تێکردن.
.
.
__________
بۆ 5 /bo: ف:
1 – [ هـ] وەرە، بێ.
2 – دەبێت، دەوێت.
3 – [ ل] بڵێ.
.
.
.
.