بێمێشک/bêmêşik: ئانتـ:[ بێ+ مێشک] باپیڤ، بێمەژگ، بێمەغز، بۆش، بیپت، خرپو، دەبەنگ، ڤالا، کەر، کەلەپووت، گەلۆر، گەوج، گێل، نەزان : کەسێک کە لە هیچ حاڵی نابێت وەک ئەوەی مێشکی نەبێت.[ ئینگـ : foolish ، vacusos].
” کەسی بێمێشک نە لە کەس دەبورێت، نە لە بیریشی دەکات.
کەسی ساویلکە لێی دەبورێت و لە بیریشی دەکات.
بەڵال کەسی هۆشمەند و ژیر لێی دەبورێت، بەڵام هەرگیز لەبیری ناکات”.
{ د. تۆماس ساز}.
بێمێشکی/bêmêşikî: نچ:[ بێمێشک+ ی] گەوجی، گێلی، بێ مەژگی، گەلۆری : چلۆنایەتی بێمێشک.
.
.
.
.