بەرماڵ ¹ /bermaľ: نتـ:[ بەر+ ماڵ] بەڕە، ڕووخست( کباک)، جاغاز، جانوماز، جارماز، جانماز، دووگرد( هلـ) _ دووگورد( هـ)، شەمل _ شەماک( هـ)، کۆڕنۆش، مازلۆخ( باد) : لەموو یان خوری یان تێکەلاو دروست دەکرێت.
.
.
_______________
بەرماڵ ² /bermaľ: نتـ:[ ئەند][ بەر+ ماڵ] ئاسانە، ئاستانە، بەردەرگا، پێشخانوو، پێشماڵ، دەرماڵ : دووتەختە دەواری لێکداراوی ئامادەیە بۆپێش لێ گرتن لە بایەکی بەهیز بۆئەوەی نەیەتە ناو دەوارەکەوە.
بەرماڵان/bermaľan: نتـ:[ کۆ] پێشماڵان.
بەرماڵە/bermaľe: نتـ:[ بەر+ ماڵ+ ـە]
1 – بناوانی ماڵ.
2 – پاشماڵە : ماڵە هەژارێکی خزمەتکاری ماڵێکە و جێگەیان داوەتێ، ژێرماڵە.
بەرماڵی/bermaľî: ن: بەرمالی.
.
.
.
.