بەرگە/berge: ئان:
1 . توان، تاب _ تاو، بار، وەرگە، بەروەست.
2 . پێوەستان، دەربڕین
:: بەرگەی شاڵاوی من ناگرێ.
بەرگەبا/bergeba: نتـ:[ کباک] ڕووکەشی دەرەوە.
بەرگەگر/bergegir: ئانفا:[ بەرگە+ گر(گرتن)]
1 . توندوتۆڵ، ڕەق، خۆگر، شازدە هەناسە.
2 . بەرگر، بەرهەڵست.
بەرگەگرتن/bergegirtin: کتن:[ بەرگە+ گرتن]
1 . ڕەنج دان، ئازارچێشتن، خۆڕاگرتن لە ژێر بارێکی گراندا، لەتوانادابوون، پێکران.
2 . بردەباری.
بەرگەگری/bergegirî: نتـ: خۆڕاگری، بەرگری، بەرهەڵستی، بەرگە، بەربەرەکانی.
بەرگەگری خۆیی/bergegirî xoyî: نتـ:[ بەرگەگر+ ی+ خۆیی] ڕاناوی خویی.[ ئینگـ : autoimmunization]{ پەزیشکی، ل، 52 }.
بەرگەنەگر/bergenegir: نتـ: دەرنەبەر.
بەرگەنەگرتن/bergenegirtin: کتپ: [ بەرگە+ نە+ گرتن]: خۆپێ ڕانەگیران لە پێش ڕووداو نەکورتە و زەبروزەنگ تڕووش نەهاویشتن، دەرنەبردن، لەتوانادانە بوون
:: ئەم منداڵە بەرگەی ئەو ئازارە ناگرێت.
بەرگە نەگرتنی لاکتۆز/berge negirtinî laktoz: کتپ:[ بەرگە+ نە+ گرتن+ ی+ لاکتۆز]
.
.
.
.